رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
یامال: پەیوەندییەكی نزیكم لەگەڵ راهێنەر هەیە و دەمەوێ ئەمساڵ هەموو شتێك ببەینەوە
لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە، لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ راهێنەر هانز فلیك و ئامانجەكانی لەم وەرزەدا، ئاخاوتووە.
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یامال رایگەیاندووە: فلیك متمانەی زۆری پێ دام و داوای كرد كە چێژ وەربگرم، داوای كرد ئازا بم و شێوازی یاریكردنی خۆم ون نەكەم.
لەبارەی كەسایەتیی بەهێزیەوە سەرەڕای بچووكیی تەمەنی، گوتی: لە تۆپی پێدا، ئەوە گرنگە لە ئاستی هەرەباڵا متمانەت بەخۆت بێت و كەسایەتیت بەهێز بێ، لەگەڵ ئەوەشدا سادە و خۆنەویست بیت، بەڵام باوەڕت بەوە بێ كە مادام لێرەی، ئاستی ڕكەبەریت هەیە.
یامال روونیشی كردەوە كە لە ئەكادیمیای لاماسیا، زۆر شتیان فێر كردوون بە تایبەت لە رووی زەین و مەعنەوییەوە، لەو رووەوە كەسانی تایبەتمەندیان بۆ داناوە و یارمەتییان داوە، ئەوە كارێكی گرنگ و سەرەكی بووە.
لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فلیكەوە، دەڵێ: زۆر قسەی لەگەڵ دەكەم، دڵنیایی زۆری پێ داوم و بەردەوام بۆم دووپات دەكاتەوە كە چێژ وەربگرم و كەسێكی بەهێز و ئازا بم و شێوازی یاریكردنی خۆم بپارێزم.
یامال، لەبارەی ئامانج و تەماكانی بۆ ئەم وەرزە ڕایگەیاند: دەمەوێ لە پێشكەوتن و پێشڤەچوون بەردەوام بم، یارمەتیی یانەكە بدەم بە تۆماركردنی گۆڵ و دروستكردنی گۆڵ، ڕكەبەرییش لەسەر هەموو پاڵەوانیەتییەكان بكەین.
لەبارەی ڕكەبەرە سەرسەخت و بەهێزەكانی یانەكەیان لەسەر بردنەوەی ناسناوی لالیگا، گوتی: ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید، دوو یانەی زۆر ڕكەبەرین، بەڵام لە كۆتاییدا گەر كارێكی باش بكەین، ئەو كات لە بەرژەوەندیی ئێمە یەكلا دەبێتەوە.
لەبارەی چامپیۆنس لیگەوە، هەریەك لە یانەكانی مانچستەر سیتی، یان لیڤەرپوول، بایرن میونشن، ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، بە ڕكەبەری هەمیشەیی دادەنێ.
لەبارەی شكستەكەیان بەرانبەر ئینتەر میلان لە وەرزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ، ڕایگەیاند: فێر بووین كە هەر هەڵەیەك لە چامپیۆنس لیگ بكەی، زۆرت لەسەر دەكەوێ، پێویستە كە زۆر بە وردی یاری بكەیت و خۆت بسەلمێنی و وردی و تەركیز ون نەكەی.
ساموێل ئۆمتیتی لە سەروبەری وازهێنانە لە یاریكردن
ساموێل ئۆمتیتی، بەرگریكاری پێشووی یانەی بەرشلۆنە، نزیك دەبێتەوە لە وازهینان لە یاریكردن، دوای ساڵانێكی زۆر ناڵاندن بە دەست پێكانەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی كاتەلۆنی بڵاوی كردووەتەوە، كە فابرێس هۆكینز، رۆژنامەنووس بڵاوی كردووەتەوە، ئۆمتیتی هەینیی ڕابردوو سەردانی شوێنی سەرەكیی مەشقەكانی یانەی پێشووی (لیۆن)ی كردووە، بۆ ئەوەی دیمەنێكی تایبەتیی ڤیدیۆیی تۆمار بكا كە پەیوەندیی بە یانەكەوە نەبوو، ئەوەش واتە و ئاماژەی نزیكبوونەوەی وادەی وازهێنانیەتی لە یاریكردن.
ئەو یاریزانە رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 10ی ئەیلوولی وەكوو وادەی بڕیاردانی لەبارەی بەردەوامبوون یان وازهێنانەوە دیاری كردبوو، بەڵام تا ئێستە هیچ یانەیەكی نییە و بڕیاریشی نەداوە.
كاروانی یاریكردنی ئۆمتیتی گۆڕا، لەو كاتەوەی كە پێش مۆندیالی 2018 بڕیاری دا كە نەشتەرگەری نەكا، هەرچەندە فەرەنسا مۆندیالی بردەوە، بەڵام لەوە بەدوا، پێكانە بەردەوامەكانی ئۆمتیتی، ڕێگەی ئەوەی لێی گرت بە هەمان هێز و توانای پێشترەوە لە یاریكردن بەردەوام بێت.
لەگەڵ داكشانی ئاستی ئۆمتیتی، ئەو یاریزانە خرایە دەرەوەی پلانەكانی یانەكە، بەڵام لەگەڵ یانەی لیچی لە خولی ئیتاڵی كەمێك هیوای بۆ گەڕایەوە و 25 یاریی لەگەڵ ئەو یانەیە كرد سەلماندی هێشتا دەتوانێ ڕكەبەری بكات، بەڵام ئەو گەڕانەوەیە و ئەو ماوەیە كورت بوو، چونكە دواتر چووە یانەی لیلی فەڕەنسی و 13 یاریی لە وەرزی یەكەمدا بۆی كرد، بەڵام لە وەرزی دووەم و كۆتاییدا بە هۆی پێكانە بەردەوامەكان و لەدەستدانی هاوسەنگی، بە تەواوی دوور كەوتەوە.
سەرەڕای كێشە و ناڵینەكانی، ئۆمتینی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا بۆند و ئۆفەری بۆ چوو، بەڵام لە یانەكانی پلەبەندیی یەكەم نا، گرێبەستەكان لە فەرەنسا و ئیتاڵیاوە بوون، لەگەڵ گرێبەستی دیكە لە ئەمریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بەڵام پێدەچێ داهاتووی لە یاریكردن دوور بێ.
ئایا نێیمار بە هەمان ئاستی پێشتری دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی بەڕازیل؟
كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ئیتاڵیی هەڵبژاردەی بەڕازیل، پەیامێكی هاندانی بۆ ئەستێرەی ئێستەی یانەس سانتۆس نێیمار دا سیلڤا نارد، بەوەی بە باشی خۆی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی مێدیا بەڕازیلییەكان، ئەنچیلۆتی، دووپاتی كردووەتەوە: نێیمار یاریزانێكی زۆر گرنگە، سەرەڕای ئەو هەموو پێكانە زۆر و بەردەوامەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، كە كاریگەریی لەسەر كاروانی یاریكردنی كردووە.
ڕوونیشی كردووەتەوە: ئەنچیلۆتی، نێیماری لە دوا دووەم یاریی بەڕازیل لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیال، لە دەرەوەی پێكهاتە دانا، ئەوەش بەهۆی تووشبوونی بە پێكان لە دواساتەكاندا.
باسی لەوەش كردووە: دوای پاساوی پێكان، بۆ دوورخستنەوەی نێیمار لە هەردوو یاریی چیلی و بۆلیڤیا، كارلۆ ئەنچیلۆتی روونی كردەوە كە یەكێك لە پێوەرە سەركییەكانی هەڵسەنگاندنی یاریزانان بۆ مۆندیالی 2026، توانای جەستەییە و ئەو یاریزانەی سانتۆسیش لەو رووەوە هێشتا پێویستی بە چارەسەر و بەهێزكردنە.
ئەنچیلۆتی بۆ تۆڕی ئێسپنی بەڕازیل رایگەیاندووە: چاودێریی چۆنیەتی یاریكردنی نێیمار ناكەین، چونكە بە دڵنیاییەوە هەموان دەزانن نێیمار چۆن یاری دەكات.
روونی كردەوە: لە تۆپی پێی سەردەمدا، دەبێ یاریزان لە بارێكی باشی توانای جەستەییدا بێ، بۆ ئەوەی سوود لە بەهرەكەی وەربگرێ، لەو كاتەدا هیچ كێشەیەكی نابێ بۆ پەیوەندیكردن بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە گەر لە بارێكی باشی جەستەییدا بێت. قسەم لەگەڵی كردووە لەسەر هەموو شتێك و هەموو شتێكیش روونە.
دەشڵێ: ناكرێ نێیمار لای تەنیشتەكانەوە یاری بكا، چونكە لە تۆپی پێی نوێدا، دەبێ هێرشبەر ئاستی جەستەیی باش بێ و بتوانێ وەكوو هێرشبەری ناوەڕاست یاری بكا بەبێ كێشە.
بەڕازیل كە گەیشتووەتە مۆندیالی 2026، كە لە كەنەدا، مەكسیك و ئەمریكا بەڕێوە دەچێ، لە مانگی 10ی ئەمساڵیش، یارییەكی دۆستانەش لەگەڵ كۆریای باشوور لە سیئۆلی پایتەختی ئەو وڵاتە دەكات.