بارزان ئەکرەم – هەولێر
لەنێو تاڵی شیرینییەکانی ژیانی وەرزشوانان زۆر بەسەرهات و چیرۆکی خۆش و ناخۆش هەیە، ئەمجارەیان چیرۆکێکی نەبیستراو لە ئالان یابەی یاریزانی پێشووی یانەکانی سلێمانی و هەولێر دەگێڕینەوە، کە چۆن لەسەر ئەنجامی یارییەک یووشی کێشەیەکی گەورەبوونە.
ئالان یابە كە ئێستا ئەمینداریی لێژنەی ئۆڵمپی كوردستانە، بەمشێوەیە چیرۆكەكەی دەگێرێتەوە و دەڵێت: له ساڵی 1993، ئێمه له یانه‌ی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار بۆ خولی نایابی عێراقی سه‌ركه‌وتین، وا ڕێكه‌وت یارییمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌وڕا بوو، كه ئه‌وكاته له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه‌بوو یه‌كیك له به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كانی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌بوو، یارییه‌كه زۆر به‌هێزبوو، به‌ڵام ئێمه كاتێك له به‌غدا یارییمان ده‌كرد، به‌هۆی به‌هێزی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه دوو هێندەی توانای خۆمان هەوڵماندەدا.
یاریی ده‌ستیپێكردوو له كۆتایی دا به ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كرا به ئه‌نجامی (2-1) براوه‌بووین، من و شاهۆ فه‌ره‌جی ره‌حمه‌تی گۆڵمان كرد، یه‌كێك له خۆشترین سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌كانی ژیانمان تۆماركرد.
به‌یانی له به‌غدا به‌دڵێكی خۆش به‌ڕێكه‌وتینه‌وه به‌ره‌وسلێمانی شاره حه‌یاته‌كه، براده‌ران له‌نێو پاسه‌كه ده‌ستیان به گۆرانی وتن و قسه‌ی خۆش كرد، خۆشمان نه‌مانزانی چۆن ئه‌و رێگه دووره‌مان به شڕه پاسه‌كه‌وه بڕیوه، گه‌یشتینه بازگه‌ی كه‌ركوك سلێمانی، كه ئه‌وكات بازگه‌كان له دوای راپه‌رین ئازارێكی زۆری خه‌ڵكیان ده‌دا، چونكه رۆژانه خه‌ڵكێك هه‌بوو، كه‌ل و په‌لی بچوك و ده‌ستی ئاڵوگۆڕ ده‌كرد، له پێناوی ده‌ستكه‌وتنی پارچەیەک نان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ئابوری دانیشتوانی كوردستان زۆر خراپ بوو، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی خرابووه سه‌رناوچه‌ی ئازدبووه‌كه‌ی دوای ڕاپه‌رینی 1991 باشوری كوردستان، ته‌نانه‌ت یاریزان و وه‌رزشوانانیش بێ موچه و گرێبه‌ست بوون و دۆخی ئابوریان باش نه‌بوو.
با بگه‌ڕیینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆمان، له پڕێكا پاسه‌كه‌ی ئێمه‌یان وه‌ستاند و نه‌قیبه‌كه‌ی بازگه به‌تووڕه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌وه سه‌ركه‌وته نێو پاسه‌كه، سمێڵ ره‌شی برۆ گه‌وره‌ی چاو گورگانی ره‌شهه‌ڵگه‌ڕابوو، هاواری كرد و گوتی:” دابه‌زن، ئێمه‌ش دابه‌زین و وتی ئالان و شاهۆ كێنه وه‌رنه ئه‌ملا و به‌ته‌نها له‌به‌ر ئه‌م هه‌تاوه بوه‌ستن.
هه‌رچه‌نده سه‌لاح محه‌مه‌دی ره‌حمه‌تی، ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ، كه ئه‌و كات سه‌رۆكی شاندی یانه‌ی سلێمانی بوو، وتی: ئێمه بۆ وه‌رزش كردن چووینه‌ته به‌غدا و كارمان به سیاسه‌ته‌وه نییه، چونكه ئێمه ترسمان له‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه‌بوو، كه كاتی خۆی له‌سه‌ربازی رایانكردبوو.
دوای تكایه‌كی زۆر و ئازاردانێكی زۆری ده‌روونی و مانه‌وه بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك زیاتر، له‌به‌ر ئه‌م هه‌تاوه گه‌رمه، ده‌تگوت له ئاودا هه‌ڵكێشراینه، كه ئاره‌قه‌ی ره‌ش و شین له‌هه‌موو جه‌سته‌مان ده‌چۆڕا و ترسێكی زۆرمان لێ نیشتبوو، به‌ته‌واوی هیلاك و بێزاری كردبووین، هه‌ركه‌س و ئۆتۆمبێلێك به‌وێدا ره‌تبووایه سه‌یری ده‌كردین ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشاین و به‌زه‌ی به‌دۆخی ئێمه ده‌هاته‌وه، دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر ئینجا گۆتی بڕۆن.
دواتر نەقیبەکە هاته‌وه نێو پاسه‌كه و هۆكاری ئه‌م سزادانه‌ی بۆ ئێمه باسكرد، كه ئه‌و لۆتۆی پڕكردووه‌ته‌وه و له‌كۆی 12 یاریی كه پێشبنی كردووه بۆ یارییه‌كان، ته‌نها ئه‌و یارییه‌ی زه‌وڕای هه‌ڵه ده‌رچوبوو، كه به بردنه‌وه‌كه‌ی سلێمانی له زه‌وڕا، له پاره‌یه‌كی زۆر بێ به‌شمان كردووه، وتی سوپاسی خوا بكه‌ن به ئاسانی لێی ده‌رچوون، چونكه ئێوه هه‌موو خه‌ون و ژیانی منتان له‌باربرد، ئیتر ئێمه‌ش به دڵێكی شكا و ره‌شهه‌ڵگه‌ڕان له‌به‌ر هه‌تاوی گه‌رم، تامی بردنه‌وه‌كشمان بیرچووه و بۆ سلێمانی گه‌ڕاینه‌وه، ئه‌و بیره‌وه‌یه‌رییه هه‌رگیز له زهن و بیرمن ناچێته‌وه.

