رۆژنامەی ھەولێر

یانەی بەرشلۆنە چاودێریی ئەستێرەیەكی یانەی ریڤەرپلێت دەكات

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

یانەی بەرشلۆنە هێشتا پێویستیی بە تۆماركردنی چەند یاریزانێكیەتی لە لیستی لا لیگادا، سەرەڕای ئەوەش بیر لە گرێبەستی نوێ دەكاتەوە.

كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، دەیەوێ ئەم هاوینە لە ماوەی گواستنەوەدا كە تەنیا چەند ڕۆژێكی ماوە، لە كاتێكدا پێش ماوەیەك یاریزان رۆنی باردجیی تەمەن 19 ساڵانی سوێدی بردە ریزەكانیەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی باسی لەوە كردووە كە بەرشلۆنە لە نزیكەوە چاودێریی یاریزانی ئەرژەنتینیی یانەی ریڤەرپلێت سوپیاپریی تەمەن 18 ساڵان وەكوو بژاردەیەك دەكات.
ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2028ـە، كە مەرجسزای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی 30 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەو یاریزانە لە 18 یاریی تیپی یەكەمی یانەكە بەشداریی كردووە و تەنیا 1 گۆڵی كردووە.
سوپیاپری، پێش چەند ڕۆژێك لە ئەروووپا بووە، ئەوەش یانە ئەرژەنتینییەكەی نیگەران كردووە، بەو پێیەی ئەو یاریزانە بە دوای شوێنی نوێدا دەگەڕێ.
سوپیاپری، بە پێی چەپ یاری دەكا و دەتوانێ بە هەردوو پێ بە باشی یاری بكا، لەم دواییە لە پاڵەوانیەتیی ئەمریكای باشوور بۆ تەمەنی ژێر 20 ساڵان، ئاستیكی باشی پێشكەش كرد. سێ گۆڵی كرد لە 6 یاریدا.
ئێستە ئەو یاریزانە خۆی ئامادە دەكا ببێتە یەكێك لە یاریزانە گرنگەكانی مۆندیالی لاوان لەگەڵ وڵاتەكەی، كە بڕیارە لە 27ی ئەیلوول تا 19ی تشرینی یەكەم لە چیلی بەڕێوە بچێ.
چاوەڕوان دەكرێ، بەرشلۆنە نوێنەرانی بۆ چاودێریی ئەو یاریزانە بنێرێ و چاودێریی ئاستی بكات، بە دڵنیاییەوە یەكێك لەو یاریزانانەش سوپیاپرییە.
بەڵام بەرشلۆنە گرێدراوی یاسای 1-1ـی تایبەت بە یاریی دارایی پاكە. بۆیە واژۆكردنی گرێبەستی نوێ، ئاڵۆز دەبێت، بەڵام ناوی ئەو یاریزانە بۆ بەرشلۆنە، بژاردەیەكی كراوە دەبێ بۆ داهاتوو.