بارزان ئەکرەم – هەولێر
یانەی ههولێر گفتوگۆكانی لهگهڵ ناوەڕاستکارێکی ئوردنی دهست پێكردووه و لە رێککەوتن نزیکن، لە كاتێكدا دوێنێ یاریزانێكی بەرگریی جامایكی بردە ریزەكانی.
تیپهكهی قهڵاو مناره بۆ بههێزكردنی پێكهاتهی باسم قاسم لهگهڵ ناوهرستكاری ئوردنی عامر جامووس له گفتوگۆدایه و نزیكن له رێكهوتن.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی باسم قاسم، وەکو راهێنەری یانەکە، دەیان گرێبەستی نوێ و گرێبەستی ژمارەیەک یاریزانی دیکەش نوێکراوەتەوە.
هەولێر گفتوگۆی چڕی لەگەڵ عامر جامووس، ناوەڕاستکاری یانەی وەحداتی ئوردنی دەستپێکردووە، یانهكه مافی دهستبهرداربوونی به یاریزانهكه داوه، تهنها لهسهر ههندێك ووردهكاری بچووك ماوه بگهنه رێكهوتن، عامر هەڵگری وڵاتینامەی ئوردنە، و یاریزانێکی سەرەکییە.
گفتوگۆی زۆر لەگەڵ عامر کراوە و قۆناخی باش بڕدراوە، لهوانهیه ئهمرۆ بگهنه رێكهوتنی كۆتایی و دواتر گرێبهستهكهی واژۆ بكات.
عامر ڕاسم عادل جامووس لە 3ـی تەمموزی 2002 لە ئوردن لەدایکبووە، واتە تەمەنی 23 ساڵە، ئەو بە پلەی یەکەم وەک یاریزانی ناوەڕاستکار و بهپێی راست یاری دەکات، باڵای 1.74 مەترە و لە یانەی وەحداتی ئوردنی درێس ژمارە 6 دەپۆشێت.
عامر جامووس سەرەتای کاروانی یاریی کردنی لە ئوردن دەستپێکردووە. ئەو یاریزانێکی بەهرەمەندە و لە یانەی وەحدات ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە. یانەی وەحدات یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی ئوردن و عامر جامووس ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکهاتەی یانەکەدا هەیە ياريي بۆ یانهكانی جهزیره و وهحداتی ئوردنی كردووه.
تاوەکوو ئێستا عامر جامووس لەگەڵ یانەی وەحدات یاریی کردووە و گرێبەستەکەی تاوهكوو ساڵی 2027. سەرەڕای ئەوەش، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەزموونێکی نوێ و گواستنەوە بۆ یانەیەکی تر..
عامر جامووس لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئوردن کراوە و بەشداری لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.
لەلایەكی دیكەوە، یانەی هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕایگەیاندووە: یانەکەمان بۆندی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری جامایکی هێڵی بەرگری “دامیۆن لۆی” واژۆ کرد، ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی جامایکا لە دڵی بەرگری یاری دەکات و دواوێستگەی یاریکردنی بەر لە ئیمپراتۆر لە خولی رۆشنی سعوودی بە دیاریکراوی لە یانەی”ئەلئخدود” بوو.

