رۆژنامەی ھەولێر

لیڤاندۆڤسكی، بۆ یارییەكەی گەڕی دووەم ئامادە دەبێت

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

یاریزانی پۆڵەندی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە، ئامادە دەبێ بۆ یاریی شەممەی داهاتووی یانەكەی بەرانبەر یانەی لیڤانتی، لە گەڕی دووەمی لا لیگادا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: لیڤا ماوەی چاكبوونەوەی تێپەڕاندووە، لەوە باشتر كە تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە پێشبینیی دەكرد، گەر پێشهاتی نوێ نەیاتە پێش، بۆ شەممە بەرانبەر لیڤانتی ئامادە دەبێت.
لیڤاندۆڤسكی، لە 8ی ئاب و لە كاتی مەشقەكاندا رووبەرووی پێكان بوو.
یانەكە وردەكاریی زیاتری ئاشكرا نەكردووە، بەڵام رایگەیاندووە: ئازار لە ماسوولكەی دووسەرەی چەپی هەبووە و ئەوەش لە جامی خوان گامبەری دوور خستەوە.
بەڵام رۆژنامەی ئاس لە سەرەتای پێكانەوە ڕایگەیاندووە كە بەهێزترە لەوەی راگەیاندرا و گوتی بۆ سێ هەفتە لە یاریكردن دادەبڕێ، بەڵام ماوەی دابڕانی بۆ دوو هەفتە كەم بووەوە.
چاوەڕوان دەكرێ لیڤاندۆڤسكی لە یەكە مەشقییە بەكۆمەڵەكانی یانەكەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشدار بێ، بۆ ئەوەی بۆ یاریی دواتر ئامادە بێت.