رۆژنامەی ھەولێر

دۆناڕۆما تەنیا یەك هەنگاوی ماوە بچێتە مانچستەر سیتی

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

دۆناڕۆما تەنیا یەك هەنگاوی ماوە بچێتە مانچستەر سیتی
جیانلویجی دۆناڕۆما، گۆڵپارێزی ئیتاڵیی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، تەنیا یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی چارەنووسی یەكلا ببێتەوە و بچێتە مانچستەر سیتی.
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەوە: گۆڵپارێزی ئیتاڵی جیانلویجی دۆناڕۆما، بە شێوەیەكی ئاسایی بەشداریی مەشقە بەكۆمەڵەكانی یناەكەی كردووە، سەرەڕای ئەوەی خراوەتە دەرەوەی پلانی لویس ئێنریكیی راهێنەرەوە.
رۆژنامەكە روونی كردەوە، كە ئەو گۆڵپارێزە، ناوی بۆ یاریی یانەكەی بەرانبەر تۆتنهامیش دوور خراوەتەوە، بەڵام ئەوە لە مەشقكردن داینەبڕاند، هاوكات خۆیشی دەزانێ یانەكە جێ دەهێڵێ و خۆی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەكات.
باسی لەوەش كردووە، كە دۆناڕۆما گەیشتووەتە ڕێككەوتنی لەگەڵمنا سیتی بۆ ئەوەی بچێتە ریزەكانیەوە، لە كاتێكدا جیمس ترافۆردی گۆڵپارێزی لاو لەو یانەیەیە.
بەڵام هێشتاش گواستنەوەی، دەكەوێتە سەر ئەوەی دەبێ گۆڵپارێزە سەرەكییەكەی مانچستەر سیتی (ئیدەرسۆن)ی بەرازیلی یاەكە جێ بهیڵێ. ئینجا دۆناڕۆما پەیوەندیی بەو یانەیەوە دەكات.
پێش چەند ڕۆژێك، جیانولیجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی، رۆیشتنی لە یانە فەرەنسییەكەی ڕاگەیاند

ڕۆما دەرگە بە ڕووی ئینتەر میلاندا دادەخات
یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، دەرگە بە رووی یانەی ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەكەی مانۆ كانیدا دادەخا، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس و خواسی چوونی بۆ ئینتەر میلان هاتبووە ئاراوە.
بەپێی راپۆرتی مێدیاكان، دانوستانی نێوان هەردوو یانە لە دوو رۆژی ڕابردوودا ئەنجام دراوە و گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بەوەی بە گرێبەستی 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند پاداشتێكی تر، ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە.
بەڵام تۆڕی سكای سپۆرتسی ئیتاڵی باسی لەوە كرد، كە یانەی رۆما، پەیوەندیی لەگەڵ ئینتەر میلان پچڕاند لەسەر ئەو گرێبەستە و هیچ ئەگەر و دەرفەتێك نەما بۆ رۆیشتنی كۆنی بۆ نیراتزۆری.
ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەو بڕیارە دوای گفتوگۆی نێوان راهێنەر جیان پییڕۆ گاسپرینی و خاوەنانی یانەكە (ماڵباتی فرێدكین) هات، كە ڕێك كەوتن لەسەر ئەوەی كۆنی ببێتە پایەیەكی سەرەكیی لە پرۆژەی ئێستەی یانەكە و بەردەوام بێ و لە یانەكە بمێنێتەوە.
بنەماڵەی فرێدكین، هەستیان بە نیگەرانییەكی زۆر كرد لەسەر پەرچەكرداری تووڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی فرۆشتنی ئەو یاریزانەوە، بە تایبەت كاتێك بڵاو كرایەوە یانەكە پێویستی بە پارەی ئەو بۆندە دەبێ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ جادون سانچۆ لە مانچستەر یونایتد، لیۆن بایلی لە یانەی ئەستۆن ڤێلا دێ.
كۆنی لە هاوینی ڕابردوو لە یانەی بوڕوسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندیی بە یانەی رۆماوە كرد و بڕی گرێبەستەكەی 18 ملیۆن یۆرۆ بوو. لەگەڵ دوو ملیۆن یۆرۆ وەكوو گۆڕانكاری