رۆژنامەی ھەولێر

3 یاریزانی كورد، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق كران

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

 

3 یاریزانی كورد، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق كران
راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق عیماد محەمەد لیستی یاریزانانی بۆ كەمپە مەشقییەكەی مالیزیا ئامادە كردووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی بڵاوی نەكردووە، بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، شەش یاریزانی یانەكانی كوردستان بانگهێشتی ئۆڵمپی عێراق كراون.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە بەغدا ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا دەست پێدەكات، دواتر بۆ كەمپی مەشقی گەشتی كولالامپوری پایتەختی مالیزیا دەكەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق بانگهێشتی 3 یاریزانی كوردی كردووە، لەنێویاندا شەش یاریزانی یانەكانی هەولێر، دهۆك و نەورۆزی تێدایە.
لە یانەی دهۆك یوسف ئیمام، مستەفا نەواف و حەسەن، لە یانەی هەولێریش مستەفا قابیل و زولفەقار یوونس بانگهێشتی ئۆڵمپی عێراق كراون.
عومران زەكی گۆڵپارێزی كوردی زاخۆ كە لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی موسڵ كردووە جارێكی دیكە لە لایەن عیماد محەمەدی راهێنەر بانگهێشتی ئۆڵمپی عێراق كراوە.
رەزا عەبدولعەزیز گۆڵپارێزی وەرزی رابردووی یانەی نەجەف كە لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی نەورۆز كرد بانگهێشتی كەمپە مەشقییەكەی مالیزیا كراوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بۆتان ئەمین یاریزانی كوردی پیشەگەری یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی لە لایەن عیماد محەمەد بانگهێشتكراوە بۆ ئەوەی بەشداریی كەمپە مەشقییەكەی مالیزیا بكات.
بڕیارە مانگی داهاتوو پاڵاوتنەكانی جامی ئاسیا بۆ خوار 23 ساڵ دەستپێبكات، هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق چاوی لەوەیە ئەمجارە دەرفەتەكەی لەدەست نەدات و بەهۆیەوە بتوانێت بلیتی ئۆڵمپیكی داهاتوو بەدەستبهێنێت.