رۆژنامەی ھەولێر

محەمەد سەڵاح: نەوەی نوێ چێژی تۆپی پێیان لەدەست داوە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

پێش ئەوەی گرێبەستی فەرمیی ڕابگەیەندرێ، شۆفالیە دەستی بەمەشقكردن كرد
راپۆرتێكی رۆژنامەوانیی فەرەنسی، ئاشكرای كرد، كە پێشهاتی نوێ لەبارەی گرێبەستێكی یانەی پاریس سان جێرمانەوە هاتووەتە ئاراوە و یاریزانێك پێش ڕاگەیاندنی بۆندەكەی، دەستی بە مەشقكردن كردووە.
گۆڵپارێزی یانەی لیل، لۆكاس شۆفالییە، یەكێك بوو لە ئامانجەكانی یانەی پاریس سان جێرمان و لە سەرەتاوە دەیویست ئەم وەرزە بیباتە ریزەكانیەوە.
ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی بڵاوی كردەوە كە شۆفالییە، یەكەم یەكەی مەشقی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كردووە.
ئەو گۆڵپارێزە فەرەنسییە 23 ساڵانە، پێش ڕاگەیاندنی فەرمیی بۆندەكەی، مەشقەكانی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەست پێ كردووە.

محەمەد سەڵاح: نەوەی نوێ چێژی تۆپی پێیان لەدەست داوە
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕیی یانەی لیڤەرپوول، چاوی لەوەیە ناسناوی زیاتر لەگەڵ لیڤەرپوول لە وەرزی 2025/2026ـدا بەدەست بهێنێ، دەشڵێ نەوەی نوێ چێژی تۆپی پێیان لەدەست داوە.
محەمەد سەڵاح ڕایگەیاندووە، كە حەزیان كردووە وەرزی ڕابردوو، بردنەوەی ناسناوەكە لە نێو یاریگەی ئەنفێڵد یەكلا بكرێتەوە، بەڵام كاتێك كریستیاڵ پاڵاس لە یانەی لیڤەرپوولی بردەوە، ئەوان بوونە یەكەم بەبێ ئەوەی یارییش بكەن، لە كاتێكدا سەڵاح دوعای ئەوەی كردووە ئەوە روو نەدا، چونكە بۆ هاندەرانیش بەو جۆرە خۆش بووە لەنێو یاریگەی ئەنفێڵد بردنەوەی ناسناوەكەیان یەكلا ببێتەوە، پێی وا بووە: هەستێكی سەرنجڕاكێش و خۆشە لەنێو یاریگەی خۆمان ناسناوەكە بەرز بكەینەوە.
محەمەد سەڵاح دەڵێ: هەندێ كات، چێژی یاری لەبیر دەكەین، ئەوەش ئەوەیە كە لە منداڵییەوە بۆی كۆشاوین، بە خۆشەویستییەوە یاری بكە، ئەنجام و دەستكەوتی گەورە بەدەست دەهینی، پێم وایە كە نەوەی نوێ، هەندێ جار ئەو هەستە لە دەست دەدەن، بەهۆی فشاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە.
محەمەد سەڵاح باسی لەوەش كردووە: گەر خواستی دەستكەوتی گەورەت هەبێ، دەبێ لە سەرەتاوە چێژ وەبگری وەك ئێمە كردمان، كارێكی گەورەیە لە یانەیەكی وەكوو لیڤەرپوول ببیتە ئەفسانە، چونكە واتەی ئەوەیە كە بە جدی كارت كردووە و شتێكت بە دەست هێناوە، بۆ زۆر كەس ئەستەم و سەختە بەدەستی بێنێ.
محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی، 34 گۆڵی لە كۆی پاڵەوانیەتییەكانی وەرزی 2024/2025 تۆمار كرد و بە تۆماركردنی 245 گۆڵ چووە خانەی سێیەمی گۆڵكەرانی مێژوویی یانەی لیڤەرپوول لە خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا.
لە ئاستی تاكیش، سەڵاح خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی خولەكە و باشاترین یاریزان لەلایەن دەستەی خولەكەوە بردەوە.
هەروەها بەم دواییە ناوی چووە نێو 30 یاریزانی بەربژێر بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی ساڵی 2025