محه‌مه‌د سابیر كاپتنی پێشووی یانەی شێروانه، یه‌كێك له ناوه‌ڕاستكاره مێژوویه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، له یه‌كێك له یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، په‌ناڵتییه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات و كوڕه خه‌زووره‌كه‌شی لێی زوویر ده‌بێت، چونكه ئه‌و كات گۆڵكه‌ری خولی نایابی كوردستان بووه.
حه‌مه‌ی سابیر، ساتێكی له‌بیرنه‌كراوی ژیانی خۆی بۆ رۆژنامەی هەولێر دەگێڕێتەوە كە له نێو یاریگه روویداوه، دەشڵێت هه‌رگیز له بیری ناكات.
ساڵی 2016 كاتێك یانه‌ی شێروانه یاریی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ش كێبڕكێی نێوان گۆڵكاران گه‌رم بووه، عه‌لی كاكه‌مینه‌ش، كه خه‌زووری حه‌مه‌ی سابیرییه كێبركێ نازناوی گۆڵكاری له‌م وه‌رزه ده‌كات، ئه‌و كات گۆڵكه‌ری خوله‌كه بووه، له كاتی یارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، لێدانێكی سزا بۆ شێروانه هه‌ژمار ده‌كرێت، عه‌لی به ده‌رفه‌تی ده‌زانێ تا جێبه‌جێی بكات و پێش ركابه‌ره‌كانی بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام حه‌مه‌ی سابیری كه كاپتنی تیپی شێروان بوو، لێدانه‌كه‌ی پێناداتوو خۆی لێیده‌دات، چونكه چه‌ند خوله‌كێك دوای گۆڵه‌كه‌ی حه‌مه‌ی سابیری یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست، گۆڵی یه‌كسان ده‌كاته‌وه كۆی گۆڵه‌كانیشی هاوتای عه‌لی كاكه‌مینه لێده‌كاته‌وه، هه‌ردووكیان ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌س روو ریزیه‌ندی گۆڵكه‌ران وه‌ك یه‌كی لێدێت، عه‌لیش زۆر له حه‌مه‌ی زاوای تووڕه ده‌بێت، چونكه ئه‌و پییوابووه رێگربووه له وه‌ی پێش ركابه‌ره‌كانی بكه‌وێته‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك عه‌لی خۆی له زاواكه‌ی ده‌گرێت و سڵاوی لێ ناكات و نێوانیان تێكده‌چێت، هه‌تا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شیان هه‌ست به‌و ساردی و سڕییه‌ی نێوان ئه‌م دوو خزم و دۆسته ده‌كه‌ن، به‌ڵام به ناچاری دۆخه‌كه قبووڵ ده‌كه‌ن، دوای هه‌فته‌یه‌ك شێروانه یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت، واڕێكده‌كه‌وێت پێناڵتییه‌ك له‌م یارییه بۆ شێروانه هه‌ژمار بكرێت، حه‌مه‌ی سابیریش تۆپه بۆ عه‌لی هه‌ڵده‌دات و پێیده‌لێت بڕۆ جێبه‌جێی بكه، ئه‌ویش تۆپه‌كه ده‌خاته گۆڵه‌وه گۆڵ تۆمارده‌كات، راسته‌وخۆ راده‌كاته لای حه‌مه‌ی زاوای باوه‌شی پێداده‌كات و ماچی ده‌كات، ئیدی به‌و هۆیه‌وه نێوانیان چاك ده‌بێته‌وه و وه‌ك دوو خزم و هاوڕێ ئاشت ده‌بنه‌وه، دواتریش له كۆتایی خوله‌كه عه‌لی ده‌بێته گۆڵكه‌ری خولی نایابی كوردستان و گره‌وه‌كه له نه‌یاره‌كانی ده‌باته‌وه.
حه‌مه‌ی سابیری ماوه‌ی 14 ساڵه له یانه‌ی شێروانه یاریی ده‌كات، له 3 پاڵه‌وانێتیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری كردووه، خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستانه و چه‌ندین گۆڵی بۆ یانه‌ی شێروانه تۆماركردووه، برواه‌ی جامی سووپه‌ڕی كوردستانه بۆ وه‌رزی 2021-2022، له‌گه‌ڵ شێروانه

