رۆژنامەی ھەولێر

بە ئەنجامدانی ١٢ یاری، پێنجشەممە گەڕی حەوتەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

 

لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان چەند یانەیەک پێنجەم و چەند یانەیەک چوارەم بردنەوەیان تۆمار کرد و لە پێشەنگی یانەکان مانەوە، بڕیاریش وایە ڕۆژی پێنجشەممە بەئەنجامدانی ١٢ یاری لە کاتژمێر ٥:٠٠ گەڕی حەوتەمی خولەکە بەڕێوە بچێت.

ئەنجامی یارییەکانی گەڕی شەشەم
لەگەڕی شەشەمدا لاوانی زاخۆ لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە یازدە گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی سێمێلی بردەوە، هەر لەو کۆمەڵەیە ئاکرێ بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە تەناهی بردەوە، لاوانی سیروانی نوێ لە کۆمەڵەی دووەمدا پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی چەمچەماڵی بردەوە و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، هەر لەو کۆمەڵەیە بازیان و بابان بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، لە کۆمەڵەی سێیەمدا رزگاری بەگۆڵێکی بێ بەرانبەر بە شۆریجە دۆرا، دەربەندیخان یەکەم بردنەوەی تۆمار کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە کفری بردەوە، لەکۆمەڵەی چوارەمیشدا رانیە و چوارقوڕنە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون و قەڵادزێ بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە لاوانی کۆیەی بردەوە، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا پێشمەرگەی هەولێر بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە زانکۆی جیهانی بردەوە و پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد، پیشەسازی بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە لاوانی ئاراراتی بردەوە، لە کۆمەڵەی شەشەم هەولێر دووچاری یەکەم دۆڕان بوو بە گۆڵێک بەرانبەر بە سێ گۆڵ لەگەڵ برایەتی دۆرا، سۆران بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە شەقڵاوەی بردەوە.

ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی شەشەم بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١- زاخۆ – ٤ یاری ١٢ خاڵ
٢- ئاکرێ – ٤ یاری ٩ خاڵ
٣- تەناهی – ٤ یاری ٣ خاڵ
٤- سێمێل – ٤ یاری سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- سیروانی نوێ – ٥ یاری ١٥ خاڵ
٢- خاک – ٤ یاری ٩ خاڵ
٣- چەمچەماڵ – ٥ یاری ٦ خاڵ
٤- بابان – ٥ یاری ٤ خاڵ
٥- بازیان – ٥ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١- شۆرجە – ٥ یاری ١٠ خاڵ
٢- کفری – ٥ یاری ٨ خاڵ
٣- رزگاری – ٥ یاری ٦ خاڵ
٤- دەربەندیخان – ٥ یاری ٥ خاڵ
٥- شێروانە – ٤ یاری ٤ خاڵ
کۆمەڵەی چوارەم:
١- قەڵادزێ – ٤ یاری ٧ خاڵ
٢- رانیە – ٤ یاری ٦ خاڵ
٣- کۆیە – ٤ یاری ٣ خاڵ
٤- چوارقوڕنە – ٤ یاری ٣ خاڵ
کۆمەڵەی پێنجەم:
١- پێشمەرگەی هەولێر – ٥ یاری ١٥ خاڵ
٢- پیشەسازی – ٥ یاری ٩ خاڵ
٣- ئارارات – ٥ یاری ٥ خاڵ
٤- زانکۆی جیهان – ٥ یاری ٤ خاڵ
٥- رواندز – ٤ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی شەشەم:
١- هەولێر – ٥ یاری ١٢ خاڵ
٢- هەندرێن – ٤ یاری ٩ خاڵ
٣- برایەتی – ٥ یاری ٩ خاڵ
٤- سۆران – ٥ یاری ٤ خاڵ
٥- شەقڵاوە – ٥ یاری ١ خاڵ

یارییە گەڕی حەوتەمی یارییەکان دەکرێن
رۆژی پێنجشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:٠٠ خولەک لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ١٢ یاری لە گەڕی حەوتەم بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:

کۆمەڵەی یەکەم:
زاخۆ – سێمێل – یاریگەی دەلال
ئاکرێ – تەناهی – یاریگەی ئاکرێ

کۆمەڵەی دووەم:
چەمچەماڵ – سیروانی نوێ – یاریگەی چەمچەماڵ
بازیان – بابابن – یاریگەی بازیان
خاک چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
رزگاری – شۆرجە – یاریگەی رزگاری
دەربەندیخان – کفری – یاریگەی دەربەندیخان
شێروانە چاوەڕوانە
کۆمەڵەی چوارەم:
کۆیە – قەڵادزێ – یاریگەی کۆیە
رانیە – چوارقوڕنە – یاریگەی رانیە
کۆمەڵەی پێنجەم:
پیشەسازی – ئارارات – یاریگەی پیشەسازی
زانکۆی جیهان – پێشمەرگەی هەولێر – یاریگەی زانکۆی جیهان
رواندز چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
شەقڵاوە – سۆران – یاریگەی شەقڵاوە
برایەتی – هەولێر – یاریگەی برایەتی
هەندرێن چاوەڕوانە