بارزان ئەکرەم – هەولێر
رۆژین سه‌عید كچه یاریزانی ئافره‌تانی دهۆك به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، پزیشك ئاگارداری كردبووه‌وه، كه نابێت به‌شداری یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات، چونكه تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستیی زۆری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌پێناو یانه‌كه‌ی رێنماییه‌كانی پزیشكەكەی پشتگوێ ده‌خات و ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییەوە.
رۆژین سه‌عید له 1993 له شاری دهۆك له‌دایك ده‌بێت، له‌ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه روو له‌یاریگه‌كانی تۆپی پێ ده‌كات و ده‌ست به‌یاریكردن ده‌كات، به‌هۆی خێرایی و توندوتۆڵیه‌وه زوو پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كان ده‌كاته‌وه، ساڵانێكه یاریی بۆ ئافره‌تانی دهۆك ده‌كات، به‌ڵام رووداوه گه‌وره‌كه‌ی ژیانی رۆژین ئه‌و رۆژه روو ده‌دات كاتێك له‌وه‌رزی 2019 له‌خولی فووتساڵی نایابی كوردستان، به‌ر له‌ده‌ستپێكی خوله‌كه رۆژین به‌نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی ده‌بێت.
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی خولی فووتساڵی كوردستان، دكتۆر رۆژین ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه نزیكی یاریكردن نه‌كه‌وێته‌وه، چونكه برینه‌كانی تازه‌ن و سه‌ختن، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكات له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه تووشی كێشه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام رۆژین ئه‌وه‌نده تیپه‌كه‌ی خۆشت ده‌وێت و گوێ به‌هۆشدارییه‌كانی دكتۆر نادات و ده‌گه‌ڕێته‌وه و يارى یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك دژی ئافره‌تانی چۆمان به‌رگه ناگرێت و ده‌چێته نێو یاریگه و یاریی ده‌كات، رۆژین خۆی باسی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌كرد، كه له‌نێو یاریگه ورده ورده ئازار و برینه‌كانی جه‌سته‌ی زیاد بوو، به‌ته‌واوی هه‌ستی پێده‌كرد و بێزاری كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی پێویستی پێی هه‌بوو، گوێی به‌ئازاره‌كانی جه‌سته‌ی نه‌ده‌دات و له‌یاریكردن سارد نه‌ده‌بووه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بوو. دوای ئه‌مه ئازار و سه‌ختی برینه‌كانی كچه یاریزانه‌كه‌ی دهۆك هێنده تووند ده‌بێت، ناچار ده‌چێته‌وه لای دكتۆره‌كه‌ی، هه‌موو چیرۆكه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دوای پشكنین ده‌رده‌كه‌وێت برینه‌كانی تووشی هه‌وكردنێكی زۆر بوونه‌وه، بۆیه پێویست ده‌كات به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری خێرا و پێویست و پێش ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی گه‌وره‌تر بێت.
رۆژین به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاواز و ناخۆش چاره‌سه‌ریییه‌كان وه‌رده‌گرێت، تا شه‌ش مانگ ئینجا رۆژین ده‌گه‌ڕێته‌وه بارودۆخی ئاسایی خۆی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خسته مه‌ترسی، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و له‌یاریكردن له‌و رۆژه په‌شیمان نییه، چونكه خۆشه‌ویستی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ خۆی و كۆرپه‌كه‌یه‌تی. رۆژین هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داده‌نێت، كه به‌رده‌وام پاڵپشتییه‌تی و هاوكاری ده‌كات، خاوه‌نی 2 مناڵه، 3 جار له‌گه‌ڵ دهۆك بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی فووتساڵی كچانی كوردستان، له 2010 وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری پاڵه‌ونێتییه‌كی دۆستانه له‌وڵاتی سوید كردووه، له‌وێ وه‌ك باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له‌پاڵه‌وانێتی به‌حرێنی 2015 كردووه، هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له 2018 به‌شداری پاڵه‌وانێتیی دوبه‌ی كردووه، 2 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق كردووه.
رۆژین سه‌عید كچه یاریزانی ئافره‌تانی دهۆك به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، پزیشك ئاگارداری كردبووه‌وه، كه نابێت به‌شداری یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكات، چونكه تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستیی زۆری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌پێناو یانه‌كه‌ی رێنماییه‌كانی پزیشكەكەی پشتگوێ ده‌خات و ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییەوە.

