هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی ژێر ٢٠ ساڵانی کوردستان چەند یانەیەک چوارەم بردنەوەیان تۆمار کرد و لە پێشەنگی یانەکان مانەوە، بڕیاریش وایە ڕۆژی سبەی دووشەممە بەئەنجامدانی ١٢ یاری لە کاتژمێر ٥:٠٠ گەڕی شەشەمی خولەکە بەڕێوە بچێت.
ئەنجامی یارییەکانی گەڕی پێنجەم
لەگەڕی پێنجەمدا لاوانی سیروانی نوێ لە کۆمەڵەی دووەمدا چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد و بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی بازیانی بردەوە و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، هەر لەو کۆمەڵەیە خاک بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە چەمچەماڵی بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەمدا رزگاری بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە شێروانەی بردەوە، شۆریجە و دەربەندیخان بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا پێشمەرگەی هەولێر بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە پیشەسازی بردەوە و چوارەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد، زانکۆی جیهان بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی رواندزی بردەوە، لە کۆمەڵەی شەشەم هەولێر بە پێنج گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە شەقڵاوەی بردەوە، هەندرێن بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ لە برایەتی بردەوە.
ریزبەندی یانەکان دوای گەڕی پێنجەم بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١- زاخۆ – ٣ یاری ٩ خاڵ
٢- ئاکرێ – ٣ یاری ٦ خاڵ
٣- تەناهی – ٣ یاری ٣ خاڵ
٤- سێمێل – ٣ یاری سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- سیروانی نوێ – ٤ یاری ١٢ خاڵ
٢- خاک – ٤ یاری ٩ خاڵ
٣- چەمچەماڵ – ٤ یاری ٦ خاڵ
٤- بابان – ٤ یاری ٣ خاڵ
٥- بازیان – ٤ یاری سفر خاڵ
کۆمەڵەی سێیەم:
١- کفری – ٤ یاری ٨ خاڵ
٢- شۆرجە – ٤ یاری ٧ خاڵ
٣- رزگاری – ٤ یاری ٦ خاڵ
٤- شێروانە – ٤ یاری ٤ خاڵ
٥- دەربەندیخان – ٤ یاری ٢ خاڵ
کۆمەڵەی چوارەم:
١- رانیە – ٣ یاری ٥ خاڵ
٢- قەڵادزێ – ٣ یاری ٤ خاڵ
٣- کۆیە – ٣ یاری ٣ خاڵ
٤- چوارقوڕنە – ٣ یاری ٢ خاڵ
کۆمەڵەی پێنجەم:
١- پێشمەرگەی هەولێر – ٤ یاری ١٢ خاڵ
٢- پیشەسازی – ٤ یاری ٦ خاڵ
٣- ئارارات – ٤ یاری ٥ خاڵ
٤- زانکۆی جیهان – ٤ یاری ٤ خاڵ
٥- رواندز – ٤ یاری ١ خاڵ
کۆمەڵەی شەشەم:
١- هەولێر – ٤ یاری ١٢ خاڵ
٢- هەندرێن – ٤ یاری ٩ خاڵ
٣- برایەتی – ٤ یاری ٦ خاڵ
٤- سۆران – ٤ یاری ١ خاڵ
٥- شەقڵاوە – ٤ یاری ١ خاڵ
سبەی گەڕی شەشەمی یارییەکان دەکرێن
سبەی دووشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر ٥:٠٠ خولەک لە شاروشارۆچکە جیاوازەکان ١٢ یاری لە گەڕی شەشەم و کۆتا گەڕی قۆناغی یەکەمدا بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی یەکەم:
(زاخۆ، ئاکرێ، سێمێل، تەناهی)
گەڕی شەشەم: زاخۆ – سێمێل – یاریگەی دەلال
ئاکرێ – تەناهی – یاریگەی ئاکرێ
کۆمەڵەی دووەم:
(سیروانی نوێ، بابان، چەمچەماڵ، بازیان، خاک)
گەڕی شەشەم: چەمچەماڵ – سیروانی نوێ – یاریگەی چەمچەماڵ
بازیان – بابابن – یاریگەی بازیان
خاک چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
(شێروانە، دەربەندیخان، رزگاری، کفری، شۆرجە)
گەڕی شەشەم: رزگاری – شۆرجە – یاریگەی رزگاری
دەربەندیخان – کفری – یاریگەی دەربەندیخان
شێروانە چاوەڕوانە
کۆمەڵەی چوارەم:
(رانیە، چوارقوڕنە، قەڵادزێ، کۆیە)
گەڕی شەشەم: کۆیە – قەڵادزێ – یاریگەی کۆیە
رانیە – چوارقوڕنە – یاریگەی رانیە
کۆمەڵەی پێنجەم:
(پیشەسازی، ئارارات، رواندز، پێشمەرگەی هەولێر، زانکۆی جیهان)
گەڕی شەشەم: پیشەسازی – ئارارات – یاریگەی پیشەسازی
زانکۆی جیهان – پێشمەرگەی هەولێر – یاریگەی زانکۆی جیهان
رواندز چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
(هەولێر، سۆران، برایەتی، هەندرێن، شەقڵاوە)
گەڕی شەشەم: شەقڵاوە – سۆران – یاریگەی شەقڵاوە
برایەتی – هەولێر – یاریگەی برایەتی
هەندرێن چاوەڕوانە
سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٥:٠٠ بەڕێوەدەچن، لەدواین بڕیاریدا وەک ئاسنکارییەک بۆ یانەی بەشداربووەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە هەر یانەیەک دەتوانێت، ٥ یاریزان دەتوانێت لە تیپی پێشکەوتوان بگوازێتەوە بۆ تیپی لاوان، یان بۆ یانەیەکی تر یاری بکات، بەمەرجێک لە تیپی پێشکەوتوان لە خولەکانی نایاب و پلە یەکە و پلە دووی کوردستان یاری نەکردبێت.

