رۆژنامەی ھەولێر

لە رۆژانی داهاتوو، سەرۆكی یانەی هەولێر دەستنیشان دەكرێت

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

 

دواجار و دوای چەندین جار دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکە، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەڕێوەچوو، لەگەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکە شەش کەس دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و بۆ چوار ساڵی داهاتوو بوونە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە.

دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر
بۆ چوار ساڵی داهاتوو یانەی هەولێر دەستەیەکی کارگێڕی نوێی دەبێت و بە دەنگی ٢٠٣ ئەندامی دەستەی گشتی یانەکە لە کۆی ٢٠٦ ئەندام، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکە ئەنجامدرا، دوای دەست لەکارکێشانەوەی دەستەی پێشووی یانەکە، دووجار دەستەی کاتی بۆ یانەکە دیاریکران و بەشێوەیەکی کاتی یانەکەیان بەڕێوەبرد، لەو ماوەیەدا کێشە و گرفتە کارگێڕیەکانی یانەکە لە زیاد بووندا بوو، بۆیە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی عێڕاق بڕیاری هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەکە درا، دوای چەند جار دواخستی هەڵبژاردنەکان، دواجار بە ئامادەبوونی دەستەی گشتی یانەکە هەڵبژاردن بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئەنجامدرا، ٢٢ کەس بەربژێر بوون بۆ ئەوەی ببن بە دەستەی کارگێڕی یانەکە، لە گەڕی یەکەمدا شەش کەس کە بریتی بوون لە هەریەک لە (ئاسۆ ئەمیر، زوبێر جەبار، جێماو کارەش، رەوەز سەلام، سەفین کانەبی، ئاڵا دێدەوان) بوونە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە، ئەگەرچی بڕیار بوو نۆ کەس ببنە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە، بەڵام سێ کەسەکەی تر دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا کە بریتی بوو لە ١٠٣ دەنگ، بەڵام پێشنیارێک هەیە بۆ باشترکردنی ڕایکردنی کارەکانی یانەکە بە کتابی فەرمی سێ ئەندامی تر بۆ دەستەکە زیاد بکرێن.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکان دوای کۆبوونەوەی ئەو شەش کەسەی کە بوونە ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە لە نێوان خۆیاندا کەسێک بۆ سەرۆکی یانەکە دەست نیشان دەکرێت، جگە لەوەی پۆستی جێگرانی سەرۆک و سکرتێر و ئەمینداری دارایی یانەکەیش یەکلای دەکرێنەوە.
ئەنجامی دەنگدانەکان
دوای تەواو بوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەکە، دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی یانەی هەولێر ناو ژمارەی دەنگی بەربژێرەکانی بڵاو کردەوە، کە بەمشێوەیەی خوارەوە بوون:
١-ئاسۆ ئەمیر ١٢٩ دەنگ، ٢- زوبێر جەبار ١٢٤ دەنگ، ٣- جێماو سەدرەدین ١١٦ دەنگ، ٤-رەوەز سەلام ١١٤ دەنگ، ٥- سەفین کانەبی ١١٠ دەنگ، ٦- ئاڵا دێدەوان ١٠٧ دەنگ، ٧- هیشام بەکر ٩٩ دەنگ، ٨- نەبەز عەبدولحەمید ٩٥ دەنگ، ٩- پشتیوان شەبیب ٩٥ دەنگ، ١٠- مەحموود عەزیز ٩١ دەنگ ١١- دیدار حامد ٧١ دەنگ، ١٢- ئەحمەد خەیلانی ٦٦ دەنگ، ١٣- تارق عەبدولرەحمان ٥٨ دەنگ، ١٤- سەرتیپ عومەر ٥٧ دەنگ، ١٥- ئیبراهیم قادر ٥٥ دەنگ، ١٦- کامەران محەمەد ٥٥ دەنگ، ١٧- شاخەوان عارف ٥٤ دەنگ، ١٨- ئیبراهیم رەمەزان ٤٤ دەنگ، ١٩- محەمەد دڵشاد ٣٨ دەنگ، ٢٠- دلڤین رەحمان ٢٨ دەنگ، ٢١- نزار سڵێوە ٢٦ دەنگ، هۆگر حەمەدەمین ٢١ دەنگ. پێش دەسپێکی هەڵبژاردنەکان ١٠ بەربژێر لە هەڵبژاردنەکان کشانەوە.