هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بەسەرپەرشتی ئەکادیمیای تایکواندۆی جیهانی کۆکی وان لە وڵاتی کۆریا خولێکی یاری تایکواند بە ناوی خولی بەرگری کەسی بەڕێوەچوو، هێمن مەهدی پاڵەوانی کوردی شاری هەولێر بە داوەتنامەی فەرمی فیدراسیۆنی جیهانی بەشداری لەو خولەکە کردووە، هێمن توانی جارێکی تر دەسکەوتێکی بخەتاسەر دەسکەوتەکانی و پشتێنی دان حەوتی وەرگرت.
یەکەم یاریزانی کوردستان و عێڕاقە ئەو پلەیەی هەیە
هێمن مەهدی پاڵەوانی کوردی یاری تایکواندۆ بەشداری خولێکی یاری تایکواند بە ناوی خولی بەرگری کەسی بەڕێوەچوو، هێمن مەهدی پاڵەوانی کوردی شاری هەولێر بە داوەتنامەی فەرمی فیدراسیۆنی جیهانی بەشداری لەو خولەکە کردووە.
دوای بەدەستهێنانی ئەو دەسکەوتە زۆرانەی کە لەسەر ئاستی یاری تایکواندۆ بەدەستی هێناوە لەلایەن فیدراسیۆنی تایکواندۆی جیهانی شەش ساڵ بەر لە وادەی خۆی وەک یەکەم کەس لە عێڕاق و کوردستان ئەو پلەیەی وەرگرت، پلەکەی لە پشتێنی دان شەش بەرزکرایەوە بۆ دان حەوت، هەروەها لەلایەن فیدراسیۆنی تایکواندۆی جیهانی متمانەی ئەوەی پێدرا کە لە ئاستی عێڕاق بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ یاریزانان بکات ئەزموون و توانای خۆی بۆ خزمەتی یاری تایکواندۆ خەرج بکات.
دواتر ئەو پاڵەوانە کوردە لەلایەن سەرکۆی فیدراسیۆنی جیهانی (لی دۆنگ سوپ) پشتێنێکی تایبەتی بە واژۆی خۆی و میدالیەکی زێری پێشکەش بە هێمن مەهدی کرد، کە تەنیا دەدرێت بە کەسایەتیە گەورەکانی یاری تایکواندۆ.
پاڵەوانیەتی تایکواندۆی جیهانی کە بە هەمەدانگ ناسراوە ساڵانە لە سیئۆلی پاتیتەختی کۆریای باشوور بەبەشداری سەدان وڵات و یاریزانی باڵای ئەو یارییە بەڕێوەدەچێت.
گرنگترین دەسکەوتە وەرزشیەکانی ئەو پاڵەوانە کوردە بریتین:
١- بەدەستهێنانی چوار میدالیای زێر لە پاڵەوانیەتی جیهان لە وڵاتی کۆریا.
٢- بەدەستهێنانی میدالیای زێر وەک پاڵەوانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٩
٣- پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوە لەیاری پۆمسی ساڵی ٢٠٢٠
٤- پلەی دووەمی پاڵەوانیەتی پۆمسی لە وڵاتی مەغریب ساڵی ٢٠٢٠
٥- ساڵی ٢٠١٥ بۆتە ڕاهێنەری پلە سێی جیهانی لەناوەندی تایکواندۆی جیهانی لە وڵاتی کۆریا
٦- بڕوانامەی دیبلۆمی هەیە لەناوندی تایکواندۆی جیهانی ساڵی ٢٠٠٩
٧- بەدەستهێنانی میدالیای زیو لە پاڵەوانیەتی جیهان لە وڵاتی کۆریا ٢٠٢٣
٨- ساڵی ٢٠٢٤ بۆتە ڕاهێنەری پلە دووی جیهانی لەناوەندی تایکواندۆی جیهانی لە وڵاتی کۆریا (کلاسی دووەم)
٩- جگە لەوەی ڕیکۆردێکی جیهانی شکاند بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یاری تایکواندۆ ١٦ کاشی بشکێنێت.
تایکواندۆ یەکێکە لەیارییەکانی هونەری جەنگی و لە سێ بەش پێکهاتووە، کیۆکپا واتا شکاندی کاشی، پۆمسی بریتیە لەچەند جوڵەیەکی ئەو یارییە و یاریزانەکە بە تەنیا ئەنجامی دەدات، هەروەها بەشی سێیەمی یاری تایکواندۆ بریتیە لە کیۆرۆکیە کە دوو کەس بەیەکەوە لە یەکتری دەدەن.

