رۆژنامەی ھەولێر

چەمچەماڵ، خاک، زاخۆ، رزگاری، قەڵادزێ و برایه‌تی سەرکەوتنیان به‌ده‌ستهێنا

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

 

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان چەند یانەیەک دووەم بردنەوە و زاخۆ سێیەم سەرکەوتنیان تۆمار کرد و لە پێشەنگی یانەکان مانەوە، بڕیاریش وایە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەئەنجامدانی هه‌شت یاری لە کاتژمێر 05:00ـی ئێواره‌ گەڕی چوارەمی خولەکە بەڕێوەبچێت.

ئەنجامی یارییەکانی گەڕی سێیەم
لەگەڕی سێیەمدا لاوانی زاخۆ لە کۆمەڵەی یەکەمدا سێیەم سەرکەوتنی لەسەریەکی تۆمار کرد و بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی ئاکرێی بردەوە و لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، هەر لەو کۆمەڵەیە تەناهی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە سێمێلی بردەوە، لە کۆمەڵەی دووەم چەمچەماڵ بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە بازیانی بردەوە، خاک بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە بابانی بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەم رزگاری بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە دەربەندیخانی بردەوە، کفری و شێروانە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون، لە کۆمەڵەی چوارەم قەڵادزێ بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە چوارقوڕنەی بردەوە، رانیە و کۆیە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون، لە کۆمەڵەی پێنجەم پیشەسازی گەورەترین سەرکەوتنی ئەم گەرەی بەدەستهێنا و بە شەش گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی زانکۆی جیهانی بردەوە، ئارارات و رواندزیش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، لە کۆمەڵەی شەشەم برایەتی بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە شەقڵاوەی بردەوە، هەندرێن بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە سۆرانی بردەوە.

شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
ئەم وەرزە خولی ژێر 20 ساڵانـی کوردستان بە بەشداری ( 28) یانەی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان، بۆ وەرزی 2024 – 2025 ئەنجامدەدرێت.
شێواز و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان:
یانە بەشداربووەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی دابەش کراون بەسەر شەش کۆمەڵە و سەرجەم یارییەکانیش بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدچێت، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دواتر، لە قۆناغی دووەمدا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یانە سەرکەوتووەکان بڕیار دەدرێت ئەم قۆناغە بە چ شێوازێک دەبێت.

دووشەممە گەڕی چوارەمی یارییەکان دەکرێن
ڕۆژی دووشەممە لە یەک کات و لە کاتژمێر 05:00ـی ئێواره‌ لە شارو شارۆچکە جیاوازەکان 8 یاری لە گەڕی چوارەمی قۆناغی یەکەمدا بەمشێوەیە بەڕێوەبچن:
کۆمەڵەی دووەم:
(سیروانی نوێ، بابان، چەمچەماڵ، بازیان، خاک)
گەڕی چوارەم: سیروانی نوێ – بابان – یاریگەی سیروانی نوێ
خاک – بازیان – یاریگەی خاک
چەمچەماڵ چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
(شێروانە، دەربەندیخان، رزگاری، کفری، شۆرجە)
گەڕی چوارەم: شۆرجە – کفری – یاریگەی شۆرجە
شێروانە – دەربەندیخان – یاریگەی شێروانە
رزگاری چاوەڕوانە
کۆمەڵەی پێنجەم:
(پیشەسازی، ئارارات، رواندز، پێشمەرگەی هەولێر، زانکۆی جیهان)
گەڕی چوارەم: پێشمەرگەی هەولێر – ئارارات – یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
رواندز – پیشەسازی – یاریگەی رواندز
زانکۆی جیهان چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
(هەولێر، سۆران، برایەتی، هەندرێن، شەقڵاوە)
گەڕی چوارەم: هەولێر – سۆران – یاریگەی هەولێر
هەندرێن – شەقڵاوە – یاریگەی هەندرێن
برایەتی چاوەڕوانە
لەدوایین بڕیاریدا وەک ئاسنکارییەک بۆ یانەی بەشداربووەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە هەر یانەیەک دەتوانێت، 5 یاریزان دەتوانێت لە تیپی پێشکەوتوان بگوازێتەوە بۆ تیپی لاوان، یان بۆ یانەیەکی تر یاری بکات، بەمەرجێک لە تیپی پێشکەوتوان لە خولەکانی نایاب و پلەیەک و پلەدووی کوردستان یاری نەکردبێت.