بارزان ئەکرەم – هەولێر
رزگار كه‌مال ره‌شید، له 1956 له شاری سلێمانی دێته دونیا، له ته‌مه‌نی 13ـه ساڵیه‌وه، ده‌ست به یاریی باله ده‌كات، رزگار له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی جه‌یش، له 1975 به‌هۆی نه‌بوونی پشتگیری حزبییه‌وه بانگهێشتی پاڵه‌وانییه‌تی قاهیره ناكرێت و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كان و هاوسۆزی بۆ كورد سزا ده‌درێت.
رزگار له كاروانی وه‌رزشی خۆی، توانای خۆی له چه‌ندان بواری جیاوازی وه‌رزش تاقی كردووه‌ته‌وه، یاریی باله، باسكه، ده‌ست و تۆپی پێشی كردووه، به‌ڵام دوای راپه‌رین به دیاریكراوی له 11 ئه‌یلوولی 1991 ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، ده‌چێته نێو دونیای راگه‌یاندن و پێشكه‌شكاری، سه‌ره‌تا وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و هه‌ندێكجاریش وه‌ك وێنه‌گر كار ده‌كات، كه به‌رنامه‌كه‌یان به‌ناوی وه‌رزش ده‌بێت، كه ئه‌وكات تاكه به‌رنامه‌ی وه‌رزشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
به‌ر له راپه‌ڕین، بۆ وه‌رزشوانانی كوردستان ئه‌سته‌م بوو، ئاوینه‌یه‌ك یا شوێنێك هه‌بێت تا خۆیانی تێدا ببینه‌وه، بۆیه ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رزش له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی رزگار و هاوڕێیه‌كانی پیشكه‌ش ده‌كرا، به‌هۆی گرینگی دانیان به وه‌رزشی نێوخۆ، تاڕاده‌یه‌كی زۆر تێنوویه‌تی وه‌رزشوانانی كوردستانیان شكاند، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وكات وێستگه‌یه‌كی جیاوازیش بوو، تا یاریزانان خۆیان له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵێكی كوردی ببینه‌وه.
رزگار كه‌مال له كۆتاییه‌كانی 1992 ده‌بێته پێشكه‌شكاری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی یاریزان بووه، بۆیه زیاتر له خه‌م و ئازاری یاریزانانی كورد ده‌گات و زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی نێوخۆی وه‌رزشی كوردستان ده‌بێت، یه‌كه‌مجاریش بوو به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشی ساز بكرێت و خه‌ڵات و دیاری به‌سه‌ر به‌شداربووانی دابه‌شبكرێت.
رزگاری راگه‌یاندكار، به‌رده‌وام به گڕووتینێكی زۆره‌وه بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزشوانان هاتوچۆی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات، تا به باشترین شێوه به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، به‌رنامه‌كه‌ی هه‌فته‌ی جارێك پێشكه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام چیرۆكه ترسناكه‌كه‌ی ژیانی له 2001 روویدا، كاتێك به كۆمه‌ڵێ بیرۆكه و پلانی جیاواز به‌سه‌ر چیای ئه‌زمه‌ڕ ده‌كه‌وێت تا بگاته ئه‌و شوێنه‌ی كه به‌رنامه‌كه‌ی لێ په‌خش ده‌كرا و ساز ده‌كرا، به‌ڵام له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پێچه‌كانی چیای ئه‌زمه‌ڕ، ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێت و له شاخ هه‌ڵده‌دێرێت.
ئه‌و شوێنه‌ی رزگاری لێ وه‌رده‌گه‌ڕێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤیكی لێ به‌ربێته‌وه، به ئاسانی خۆی بۆ ناگیرێته‌وه، به‌ڵام رزگار به موعجیزه رزگاری ده‌بێت و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی له قه‌د باڵی چیای ئه‌زمه‌ر گیر ده‌بێت، دواتر خه‌ڵك له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی ده‌ریده‌هێنن و له مردن رزگاری ده‌بێت، دوای ئه‌م رووداوه، كه ماوه‌ی 15 رۆژ له ماڵه‌وه ده‌بێت، هه‌ر بیری لای به‌رنامه‌كه‌ی ده‌بێت، بۆیه به‌خێرایی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی، له جارارانیش به گڕوتینترهوه خزمه‌تی وه‌رزشوانان ده‌كات.
له ساڵی 2008 به‌رنامه‌ی تایم ئاوت پێشكه‌ش ده‌كات، تا ساڵی 2014 له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی وه‌رزشی به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه له‌م به‌رنامه‌یه وه‌ك بێژه‌ری وه‌رزشی كاری كردووه، له پاڵه‌وانییه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 1992 تا مۆندیالی 2010، به‌رده‌وام به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر پاڵه‌وانیه‌تییه نێوخۆییه‌كان و ده‌ره‌كییه وه‌رزشییه‌كان هه‌بووه.
رزگار وه‌ك خۆی باسی ده‌كات نزیكه‌ی 50 ساڵ زیاتره وه‌ك وه‌رزشوانێك به‌هه‌موو جۆرێك خزمه‌تی كردووه، هه‌رگیزیش لێی په‌شیمان نییه، ئه‌گه‌ر زه‌مه‌نیش بگه‌ڕێته‌وه هه‌مان رێگه‌ی وه‌رزش و راگه‌یاندن ده‌گرێته‌وه‌به‌ر، رزگار له 1983 ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزشی له چالاكی قوتابخانه‌كان، تا له 2018 خانه‌نشین ده‌بێت، ئێسته وه‌ك راوێژكار له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كار ده‌كات.

