بارزان ئەکرەم – هەولێر
فه‌یزوڵڵا عوسمان، له 1969 له دایك بووه، لای هاوڕێكانی به فهیزۆ ناسراوه، هه‌تا وا بانگی نه‌كه‌یت كه‌س نایناسێته‌وه، كوڕی شه‌هید خه‌جه باوه‌یه، كه یه‌كه‌م ژنه شه‌هیدی راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991ـی شاری هه‌ولێره، ئه‌و شێره ژنه‌ی كاتێك بۆ رزگاركردنی هه‌ولێر له پێشی پێشه‌وه‌ی شۆڕشگێرانبوو گیانی خوی كرده قووربانی نیشتیمانه‌كه‌ی.
فهیزۆ سه‌ره‌تای وه‌رزشی له بنكه‌ی لاوانی هه‌ولێره‌وه بوو، جووڵە ورد و خێراكانی و بڕینه‌كانی هه‌موو راهێنه‌ران و هانده‌رانی سه‌رسام كردبوو، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له یاركردن هه‌بوو، كه وای لێكردبوو له ناوه‌ڕاستی یاریگه جیاواز له‌وانی دیكه ده‌ربكه‌وێت، له وه‌رزی 1993 – 1994، بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌كات، دوای دوو ساڵ روو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
فهیزۆ له 1998، جاریكیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌كات، له چه‌ند یارییه‌كی گرینگ هاوكارێكی باشی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان به تایبه‌تی له دژی دهۆك له‌و ساڵه له یاریگه‌ی فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری كاتێك هه‌ولێر (2-0) له دهۆك ده‌باته‌وه‌و فهیزۆ به ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت
رووداوه گهورهكی فهیزۆ بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ولێر له‌وه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك هه‌ولێر له‌وه‌رزی 2002 یاریی ده‌كرد، فه‌یزوڵڵا له وڵاتی غه‌ریبی جارێكی‌تر بیری هاوڕێكانی و شاره‌كه‌ی ده‌كات، كه بۆ ئه‌و پڕه له یادگارییه‌كانی دایكی و هاوڕێكانی، بۆیه به‌سه‌ردان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له كاتی هاتنه‌وه‌شی یانه‌ی هه‌ولێر له‌و كاتانه‌دا ئه‌نجام و ئاستی باش نابێت، بۆیه هاتنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی شه‌هید، به دهرهفت ده‌زانن، تا له‌و دۆخه دژواره رزگاریان بكات، بۆیه داوای لێده‌كه‌ن هه‌رچۆنێكبێت ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌ی له كوردستانه یاریی بۆ یانه‌ی دایك بكات، به‌هه‌ر جۆرێك بێت، فهیزۆ رازی ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر پێنج گه‌ڕی رابردووی خوله‌كه له‌و ساڵه، یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی عێراقی هه‌بوو، وا رێككه‌وت یاریی ئه‌مجاره‌یان له شاری به‌غدا بێت، فه‌یزوڵڵا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی نه‌فت، به‌شداری ده‌كات، ئه‌و كات عومه‌ر مه‌جید راهینه‌ر بوو، له سه‌رتای یارییه‌كه‌وه فهیزۆ له گۆشه‌یه‌كی مردوو لێدانێكی به‌هێز ئاراسته‌ی گۆڵی نه‌فت ده‌كات، و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان گۆڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌ولێر تۆمار ده‌كات، هه‌موو یاریزانان و ستافی راهێنه‌ران به‌شداری خۆشی ده‌ربڕینه‌كه‌ی فهیزۆ ده‌كه‌ن، له تۆماركردنی گۆڵه‌كه، ئه‌مه بۆ فهیزۆ خۆشترین و كاریگه‌رترین چركه ساتی ژیانی یاریكردنی بووه، له ژیانی وه‌رزشی ئه‌ودا، ئه‌و هه‌ست كردنه‌ی بۆ ئه‌وه بوو، كه هۆكارێك بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ئه‌و شاره‌ی دایكی له پێناوی گیانی خۆی بۆ به‌ختكرد، خۆیشی وایكرد ئه‌و گرێ كوێره نه‌گریسه‌ی به‌رۆكی هه‌ولێری گرتبوو بیكاته‌وه.
دوای ئه‌و گۆڵه دوو ئاسیست ده‌كات و هه‌ولێر دوو گۆڵی دیكه له‌و گێمه ده‌كات، بۆ گێمی دووه‌م فهیزۆ داواكات پشووی پێبده‌ن، ئه‌وانیش دڵی ناشكێنن، هه‌رچه‌ند حه‌زیان ده‌كرد فهیزۆ له یاریكردن به‌رده‌وام بێت، له كۆتاییدا هه‌ولێر (5-1) یارییه‌كه ده‌باته‌وه.
فه‌یزوڵڵا عوسمان له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا یاری بۆ یانه‌كانی توركمان و برایه‌تی و سۆران كردووه، له ئاسمانی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌ستیره‌یه‌كی دره‌وشاوه بووه، بەڵام لە رۆژی 19-8-2024 لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

