رۆژنامەی ھەولێر

دوو یاریزانی کورد ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانی دوایین گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق هەیە

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

پێکهاتەی نمونەی کۆتا گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکرا و شێروان کوردستان، یاریزانی کوردی یانەی حدوود بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا ناوی لە پێکهاتەی نمونەی هەفتەیە، لە باشترین پێکهاتەی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شێروان کوردستان یاریزانی یانەی حدوود دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ ناوی لە پێکهاتەکەدایە، هەریەک لە پاشەنگ عەبدوڵای هێرشبەری یانەی دهۆک و عەلی ساڵحی بەرگریکاری یانەی نەورۆز و یوسف ئالوسی یاریزانی یانەی زاخۆ هاوشان لەگەڵ ئەحمەد سەبری یاریزانی کوردی یانەی نەفت لە پێکهاتەکەن.

گۆڵپارێز / رەزا عەبدولعەزیز (نەجەف)
بەرگری / موجتەبا عەلی (مینا)، عەلی ساڵح (نەورۆز)، یوسف بالوسی (زاحۆ)
ناوەڕاست / ئەحمەد سەبری (نەفت)، ئییای ئیمۆتین (نەجەف)، شێروان کوردستان (حدوود)، حوسێن عەبدولواحد (قاسم)
هێرشبەر / عیسام سوبحی (قوەجەوییە)، پاشەنگ عەبدوڵڵا(دهۆک)، قاسم محەمەد (نەفتی بەسرە)
سێ یاریزانی کورد گرێبەستیان لەگەڵ یانەیەکی عێراق نوێ کردەوە
بە فەرمی یانەی ڕومادی بەشدار لە خولی نایابی عێڕاق، گرێبەستی سێ یاریزانی کوردی بۆ وەرزێکی تر نوێ کردەوە.
یانەکەی رۆژئاوای عێڕاق لەپەڕەی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانی کوردی ڕاگەیاند، کە بریتین لە یاریزانان شوانە مەحموود و دانەر جەلال، کە لە هێڵی بەرگری یاری دەکەن و هەروەها زیاد ئەحمەدی هێرشبەریش، یانەکە ئەوەیشی نوسیوە کە ئەو سێ یاریزانە لە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزیان لەگەڵ یانەکە پێشکەش کردووە، ئەمەیش وایکرد کارگێڕی یانەکە گرێبەستی ئەو سێ یاریزانە بۆ وەرزێکی تر نوێ بکاتەوە.
ڕومادی لە وەرزی ئەمساڵ لە خولی نایابی عێڕاق، بە کۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ خانەی چواردەیەمی خولەکەی بەدەست هێنا، لە ٣٨ یاریدا ٩ بردنەوە و ١٨ یەکسان بوون و ١٢ دۆڕانی تۆمار کرد.