هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
سبەی دووشەممە بە ئەنجامدانی 12 یاری گەڕی دووەمی خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەکەم گەڕی یارییەکان بەڕێوەچوون و چەند ئەنجامێکی گەورە تۆمار کران.
ئەنجامی یارییەکانی گەری یەکەم
لەگەڕی یەکەمدا لاوانی سیروانی نوێ کە لە کۆمەڵەی دووەم یاری دەکات گەورەترین ئەنجامی ئەو گەرەی تۆمار کرد و بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر لە لاوانی چەمچەماڵی بردەوە، لاوانی پێشمەرگەی هەولێریش بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە زانکۆی جیهانی بردەوە، هەر لە گەڕی یەکەمدا، لاوانی هەریەک لە یانەکانی، زاخۆ، ئاکرێ، بابان، شۆرجە، ئارارات، هەولێر، سەرکەوتنیان تۆمار کرد و ڕانیە و چوارقوڕنەیش لە یاری دێربی ڕاپەڕیندا یەکسان بوون.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
ئەم وەرزە خولی ژێر 20 ساڵانـی کوردستان بە بەشداری (28) یانەی خولی نایاب و خولی پلەیەکی کوردستان، بۆ وەرزی 2024 ـ 2025 ئەنجام دەدرێت.
شێواز و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان:
یانە بەشداربووەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی دابەش کراون بەسەر شەش کۆمەڵە و سەرجەم یارییەکانیش بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوەدچێت، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دواتر، لە قۆناغی دووەمدا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ یانە سەرکەوتووەکان بڕیار دەدرێت ئەم قۆناغە بە چ شێوازێک دەبێت.
سبەی گەڕی دووەمی یارییەکان دەکرێن
سبەی لە یەک کات و لە کاتژمێر 05:15 خولەكی ئێوارە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان 12 یاری لە گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەمدا بەمشێوەیە بەڕێوەدەچن:
کۆمەڵەی یەکەم:
(زاخۆ، ئاکرێ، تەناهی، سێمێل)
گەڕی دووەم: زاخۆ – تەناهی – یاریگەی دەلال
ئاکرێ – سێمێل – یاریگەی ئاکرێ
کۆمەڵەی دووەم:
(سیروانی نوێ، بابان، چەمچەماڵ، بازیان، خاک)
گەڕی دووەم: خاک – سیروانی نوێ – یاریگەی خاک
چەمچەماڵ – بابان – یاریگەی چەمچەماڵ
بازیان چاوەڕوانە
کۆمەڵەی سێیەم:
(شێروانە، دەربەندیخان، رزگاری، کفری، شۆرجە)
گەڕی دووەم: شێروانە – شۆریجە – یاریگەی شێروانە
رزگاری – کفری – یاریگەی رزگاری
دەربەندیخان چاوەڕوانە
کۆمەڵەی چوارەم:
(قەڵادزێ، ڕانیە، چوارقوڕنە، کۆیە)
گەڕی دووەم: کۆیە – چوارقوڕنە – یاریگەی کۆیە
رانیە – قەڵادزێ – یاریگەی رانیە
کۆمەڵەی پێنجەم:
(پیشەسازی، ئارارات، رواندز، پێشمەرگەی هەولێر، زانکۆی جیهان)
گەڕی دووەم: زانکۆی جیهان – ئارارات – یاریگەی زانکۆی جیهان
رواندز – پێشمەرگەی هەولێر – یاریگەی رواندز
پیشەسازی چاوەڕوانە
کۆمەڵەی شەشەم:
(هەولێر، سۆران، برایەتی، هەندرێن، شەقڵاوە)
گەڕی دووەم: هەندرێن – هەولێر – یاریگەی هەندرێن
برایەتی – سۆران – یاریگەی برایەتی
شەقڵاوە چاوەڕوانە
سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر 05:15 خولەكی ئێوارە دەكرێن، لەدوایین بڕیاریدا وەک ئاسنکارییەک بۆ یانەی بەشداربووەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە هەر یانەیەک دەتوانێت 5 یاریزان لە تیپی پێشکەوتوان بگوازێتەوە بۆ تیپی لاوان، یان بۆ یانەیەکی تر یاری بکات، بەمەرجێک لە تیپی پێشکەوتوان لە خولەکانی نایاب و پلە یەکە و پلە دووی کوردستان یاری نەکردبێت.

