ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
كاردانه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دیێگۆ جۆتا به‌رده‌وامه و خانه‌واده‌ی ئه‌و یاریزانه له كهنیسیهكی بچووك مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەیان جێبەجێ كرد، یانەكانی ریال مەدرید، هیلال، چێڵسی و بایرن میونشنیش له راهێنان و یارییەكانیش یه‌ك خولهك وه‌ستا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاش بڕیاریداوه پێش هه‌ر یارییه‌كی یۆرۆی خانمان خوله‌كێك بۆ مردنی جۆتا به‌بێده‌نگی بووه‌ستن.
خێزان و هاوڕێیەكانی دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی یاریزانی لیڤه‌رپووله و له كه‌نیسه‌یه‌كی بچووكی شارۆچكه‌ی گۆندۆمار له نزیك شاری پۆرتۆ كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواینجار ماڵئاوایی له ته‌رمی جۆتا و براكه‌ی بكه‌ن. هه‌مووان بۆ كۆچی دوایی جۆتا دڵته‌نگن و باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن و دڵی یه‌كتریان دایەوە كه هه‌فته‌ی رابردوو جۆتا له هه‌مان شار هاوسه‌رگیری كرد و دوای یەك هەفتە بەسەر هاوسەرگیرییەكەیان لەرووداوێكی هاتووچۆ گیانی سپارد.
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م رۆژنامه وه‌رزشی و سیاسییه‌كانی پۆرتوگال بووه‌ته باسی مردنی دیێگۆ جۆتا كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئاندرێ برای له باكوری ئیسپانیا به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا
حكوومه‌تی ئیسپانیاش رایگه‌یاند دوای ناساندنه‌وه‌ی ته‌رمی جۆتا و براكه‌ی ره‌وانه‌ی پۆرتوگال كراوه‌ته‌وه و رادەستی خێزانەكەیان كراوەتەوە، زۆرینه‌ی خێزانه‌كه‌ی جۆتا له شارۆچكه‌ی گۆندۆمار ده‌ژین كه شوێنی له‌دایكبوونی جۆتایه و هه‌ر له یانه‌ی گۆندۆماریش ده‌ستی به یارییكردن كردووه و یانه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م یاریگه‌كه پرسه‌یان له‌گه‌ڵ هانده‌ران بۆ جۆتا گێڕا.
له پۆرتۆ و له‌سه‌ر شاشه گه‌وره‌كه‌ی یاریگه‌ی دراگاو وێنه‌ی جۆتا دانراوه و سه‌رخۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خێزانه‌كه‌ی و هانده‌رانی یانه‌كه‌یان كردووه، هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له‌به‌رده‌م یاریگه‌ی ئانفێڵد و له نزیك ماڵه‌كه‌ی جۆتا تاجه گوڵینه‌ی پرسه‌یان داناوه و هه‌مووان بۆ مردنی یاریزانه‌كه‌یان دڵته‌نگن.
یاریزانه‌كانی چێڵسی له ئه‌مریكا، پێش راهێنانه‌كانیان بۆ به‌رامبه‌ر پاڵمێراس خوله‌كێك بێده‌نگ بۆ مردنی جۆتا وه‌ستان، هەروەها یاریزانانی هیلالیش پێش یارییەكەیان بەرامبەر فلۆمێنێنسی خولەكێك وەستاون و كانسێلۆ و نیڤێز دوو یاریزانە پۆرتوگالییەكەی یانەی هیلال بۆ ماوەی ساتێك گریان.
جواو نێڤێز، راستەوخۆ دوای یارییەكەی هیلال بەرامبەر فلۆمێنێنسی راستەوخۆ گەڕایەوە پۆرتوگال و هاوشان دەیان ئەستێرە و راهێنەر بەشداریی لە رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی دیێگۆ جۆتای كرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاش بڕیاریداوه پێش یارییه‌كانی یۆرۆی خانمان خوله‌كێك بۆ گیانله‌ده‌ستدانی جۆتا بوه‌ستن.
نزیكه‌ی 10 رۆژ پێش ئێستا جۆتا له‌گه‌ڵ رووت كاردۆسۆی هاوژینی هاوسه‌رگیریان كرد و خاوه‌نی سێ منداڵن و منداڵه بچووكه‌كه‌یان ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه و یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش بۆ هه‌تا هه‌تایه درێسی ژماره 20 جۆتای هه‌ڵواسی و نایدات به هیچ یاریزانێكی دیكه.
دیێگۆ جۆتای 28 ساڵ، لە یانەی وۆلڤرهامتن لە هاوینی 2020 روویكردە لیڤەرپوول، لەگەڵ ئەو یانەیە لە كۆی 182 یاری، 65 گۆڵ و 26 ئاسیستی كرد، پێشتریش یاریی بۆ پۆرتوی وڵاتەكەی كردووە و لە كۆی 38 یاری، 9 گۆڵ و 7 ئاسیستی هەبووە.
كاردانەوەكانی گیانلەدەستدانی جۆتا
لە سەرانسەری دونیا، مردنە لەناكاوەكەی جۆتا میدیایەكانی جیهانی هەژاند و سەدان كاردانەوەی خەمناكی لە لایەن ئەستێرەكانەوە بەدوای خۆیدا هێنا.
چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید پێش یارییەكەی دوێنێیان بەرامبەر دۆرتمۆند رایگەیاند بەناوی خۆی و یاریزانەکان پرسە و هاوخەمی بۆ خانەوادە بەڕێزەکەی دیێگۆ جۆتا دەنێرین، دەشڵێت: خەمناكین بۆ ئەو كۆست و كارەساتبارەی بەسەر ئەو یاریزانە خۆشەویستەدا هات.
لە لایەكی دیكەیشەوە، جود بێلینگهام ناوەراستكاری ریال مەدرید دەڵێت: بەهۆی رووداوە مردنی دیێگۆ جۆتا بۆ ئێمەی یاریزانانی ریال مەدرید رۆژێكی خەمناك بوو، جگە لەوەش ئەلێكساندەر ئارنۆڵد لە راهێنانەكان زۆر دڵتەنگ بوو چونكە ماوەی 5 ساڵ بەیەكەوە لە لیڤەرپوول بوون، هەر چۆنێك بێت دەبێت بە باشترین شێوە خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆرتمۆند ئامادە بكەین.
ڤان دایك، كاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە پەیامێكدا نووسیویەتی: هێشتا باوەڕ بەوە ناكەم جۆتا مرد بێت، بەراستی ئەو نموونەی پیاوی باش بوو، باشترین هاوسەر بوو، باشترین باوك بوو بۆ منداڵەكانی، بەڵێن بە جۆتا دەدەم پاڵپشتی خێزان و منداڵەكانی بكەم.
لە لایەكی دیكەوە محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول دەڵێت: بەراستی نازانم چی بڵێم، تا دوێنێ هەرگیز بیرم لەوە نەدەكردەوە شتێك هەبێت بمترسێنێت، ئێستا لە هەموو شتێك دەترسێم، هاوڕێیەكانم دێن و دەڕۆن، زۆر سەختە بتوانم ئەو مردنە كتوپڕە لەبیر بكەم، نازانم چۆن بەرگەی ئەوە بگرم كاتێك دەچمە نێو یاریگەی ئانفیڵد و جۆتا لەوێ نابێت، هاوسۆزی خۆم بۆ خێزان و منداڵەكان و دایك و باوكی دەردەبڕم، ئەوانەی لە دیێگۆ و ئاندرێی برایەوە نزیكن، پێویستیان بە پشتگیری زیاترە، بەراستی ئەو كارەساتە هەرگیز لەبیر ناكرێن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە X نووسیویەتی: گیانلەدەستدانی جۆتا لە راستی ناچێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەیەكەوە بووین، تازە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا بوو، هاوخەمی خۆم دەگەیەنمە خێزانەكەی و هاوژین و منداڵەكانی، هیوای ئەوپەڕی هێز و ئارامی بۆ خانەوادەكەیان دەخوازم، بەڵێنیان پێ دەدەم هەمیشە لەگەڵیان دەبم و هاوكاری خێزان و منداڵەكانی دەبم، هیوادارم شوێنی جۆتا و ئاندرێی برای بەهەشت بێت، هەرگیز لەبیرتان ناكەم.

