بارزان ئەکرەم – هەولێر
دیدار حامید لە ساڵی 1979 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایك ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی براكانی وهرزشكاربوونه، هه‌ر زوو خولیای وه‌رزش و یاریی تۆپی پێ ده‌كه‌وێته هزری دیداره‌وه، ئه‌و كاته‌شی له گه‌ڕه‌كی ئازادی له ریزی تیپی میللی “ئه‌ستێره” یاریی ده‌كات، ته‌مه‌نی ته‌نها 12 ساڵ ده‌بێت وه‌ك بچووكترین یاریزان له‌و تیپه یاریی ده‌كات.
باوكی رێگری له دیدار ده‌كرد
دیدار ورده ورده به دزی باوكییه‌وه له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌و رێگری باوكی بوو له یاریكردن، چونكه باوكی هه‌موو كات حه‌زی كردووه كوڕه‌كه‌ی خوێندن ته‌واو بكات و داهاتوویه‌كی گه‌ش له‌رێگه‌ی خوێندنه‌كه‌وه بۆ خۆی دابین بكات، به‌ڵام دیدار ئه‌و رۆژانه‌ی یاریی ده‌بوو، جله‌كانی زووتر بۆ به‌رده‌رگه‌ی ماڵه‌وه هه‌ڵده‌دا تا له‌كاتی چوونی بۆ یاریی باوكی نه‌یبینێت، زۆرجاریش به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نییه‌وه، كاتێك یارییه‌كان لهگهڕهكه دووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئازادی با، سه‌رپه‌رشتیارانی تیپی ئه‌ستێره دیداریان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ یاریی نه‌ده‌برد.
له تیپه‌كه‌یدا وه‌كو هێرشبه‌ر و گۆڵپارێز یاری ده‌كرد
ئه‌و رۆژانه‌ی تیپه‌كه‌یان گۆڵپارێزیان نه‌بووایه دیدار وه‌كو گۆڵپارێز یاریی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر پێویستیان بههێرشبهر بووایه وه‌كو یاریزانێك گۆڵكار له‌پێشه‌وه به‌شداریی ده‌كرد.
دیدار له‌ته‌مه‌نی 17ـه ساڵییه‌وه وه‌ك هێرشبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌لاوانی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌كات، كه فه‌رحان جه‌بار ئه‌وكات راهێنه‌ری ئه‌و تیپه ده‌بێت، دیدار ماوه‌ی 15 رۆژ وه‌ك هێرشبه‌ر له‌یانه‌ی لاوانی هه‌ولێر مه‌شق ده‌كات، تا رۆژێكیان یارییه‌كی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ لاوانی بروسك ده‌بێت، دیاره قه‌ده‌ری ده‌ركه‌وتن و ئاشكرابوونی تواناكانی كوڕه‌كه‌ی حامید له‌و رۆژه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
فه‌رحان جه‌باری راهێنه‌ر له‌كاتی یارییه‌كان له‌گه‌ڵ لاوانی بروسك ده‌پرسێت كام یاریزان ده‌توانێت وه‌ك گۆڵپاریز یاریی بكات، ئه‌وانیش بۆی ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه دیدار توانای گۆڵپاریزی هه‌یه، راسته‌وخۆ دیدار وه‌ك گۆڵپارێز یاریی پێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و رۆژه دیدار به‌شێوه‌یه‌ك یاریی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی دواین ده‌رفه‌ت و رۆژی هه‌ڵسه‌نگاندنی بێت، هه‌رچی هێرشی لاوانی بروسكه ده‌یگه‌ڕێنیته‌وه، بۆیه دوای یارییه‌كه راهێنه‌ر به‌دیدار ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر وه‌ك گۆڵپارێز دێیته یانه‌كه باشه، ئه‌گه‌رنا ئێمه وه‌ك هێرشبه‌ر تۆمان ناوێت”، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و فشاره‌ی لێ نه‌كه‌ن، ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندایه ده‌كووژێته‌وه، بۆیه بۆ رۆژی دواتر دیدار وه‌ك گۆڵپارێز روو ده‌كاته مه‌شقه‌كانی لاوانی هه‌ولێر.
باوكی ناچار ده‌كات پشتگیری بكات
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا خولێكی لاوان له‌سه‌ر ئاستی لاوان بۆ یانه‌كان به‌ناوی خولی 16ـی ئاب ده‌كرێته‌وه، دیدار به‌جۆرێك له‌خوله‌كه وه‌ك باشترین گۆڵپارێز ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كه له‌یاریی كۆتایی به‌هۆی گێڕانه‌وه‌ى لێدانه سزاكان هه‌مووان ستایشی ئه‌و ده‌كه‌ن، دوای ئه‌مه‌ش رۆژنامه‌نووس سه‌دیقه گچكه دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ دیدار ساز ده‌كات، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات كێ پاڵپشت و هانده‌رته بۆ یاریكردن؟ دیداریش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: “باوكم پالپشتی سه‌ره‌كی منه”، ئه‌و وته‌یه‌ی دیدار لهدیمانهكهی ده‌بێته مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه.
رۆژی دواتر له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌كه له‌ماڵه‌وه باوكی دیدار به‌ده‌م چای خواردنه‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌بێت، ده‌بینێت دیدار دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و به‌رده‌وامه له‌یاریكردن و وه‌ك باشترین گۆڵپارێز دیاریكراوه، وته‌كه‌ی دیداریش له‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌بینیت، كه ده‌ڵیت باوكم پاڵپشتیم ده‌كات، راسته‌وخۆ په‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كه له‌به‌رده‌می لاده‌بات و سه‌یری دیدار ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: “ئه‌وه تۆ هه‌ر به‌رده‌وامی له‌سه‌ر وه‌رزشكردن، به‌ڵام ئه‌ومجاره تووڕهنابێت و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بۆ دیدار ده‌كات، كه ده‌زانێت كوڕه‌كه‌ی به‌هره‌ی هه‌یه و به‌رده‌وامیشه، بۆیه داوا له‌براكانی ده‌كات چاویان لێی بێت و ئاگاداری بن، چونكه ئه‌و له‌ته‌مه‌نێكی بچووك دایه.
دیدار ده‌دره‌وشێته‌وه
دواتر دیدار حامید له ساڵانی 2000 په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی بروسكه‌وه ده‌كات، هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش لهههڵبژادهی لاوانی عێراق وه‌رده‌گیرێت، لهپاڵهوانیهتییهكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پاڵه‌وانیه‌تی تشرینی سووری به‌شداریی ده‌كات، وه‌ك گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، له‌گه‌ل لاوانی عێراق له‌پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌بی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست ده‌هینن. له‌وه‌رزی 2001-2002، حه‌سه‌ن فه‌رحانی راهێنه‌ری هه‌ولێر به‌هۆی ئاستبه‌رزی دیدار بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێنته‌وه، به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ له‌م وه‌رزه یاریی ده‌كات، به‌لام له‌یارییه‌كدا له‌نێو یاریگه‌ی گه‌ل لێدانی سزای له‌یس حوسێنی باشترین یاریزان و ناوه‌ڕاستكاری ئه‌وكاتی عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه له‌دژی زه‌وڕا یاریی ده‌كرد، ئه‌مه هێنده‌ی دیكه دیدار ده‌باته پێشه‌وه.
دیدار له‌ته‌مه‌نی یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر 4 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی عێراق و له 2004-2005 به‌پێی راپرسییه‌ك به‌باشترین گۆڵپارێزی كوردستان ده‌ستنیشانده‌كرێت، له‌ساڵی 2005 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كراوه، له 2010 له‌پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق بانگهێشت ده‌كرێت، خاوه‌نی 4 یاریی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌درێسی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی (سوریا، ئۆزبه‌كستان، قه‌ته‌ر و ئیمارت) به‌شداریی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر لهچامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌رامبه‌ر بهباختاكۆری ئۆزبه‌كی و غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری و قادسیه‌ی كویتی یاریی كردووه، له 2013 په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی زاخۆ ده‌كات، ساڵی 2018 به‌باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان دیاریی ده‌كرێت، له 22-ته‌مووزی 2019 به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌یاریگه‌كان ده‌كات، له 2021 ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر.

