بارزان ئەکرەم – هەولێر
محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین، ناسراو بە محه‌مه‌د خۆشناو، له 1970 له شاری رومادی له خواروی به‌غدا له دایك ده‌بێت، باوكی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بووه، بۆیه كاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی راگواستنی حیزبی به‌عس، بۆیه له رومادی ده‌گیرسێنه‌وه، قه‌ده‌ری محه‌مه‌د واده‌بێت له‌و شاره چاوی به دونیا هه‌ڵدێنێت، دوای چه‌ند ساڵێك له دووره شاری و غه‌ریبی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر.
خۆشناو نییه كه‌چی پێی ده‌ڵێن خۆشناو؟
له ته‌مه‌نێكی بچووك له ریزی تیپی میللی برایه‌تی و ئاشتی و هه‌شتی شوبات یاریی ده‌كات، ئه‌وكات كه له 1985 له تیپی میللی برایه‌تی بوو له سه‌ره‌تای لاویدابوو، محه‌مه‌د زۆر حه‌زی له هێشتنه‌وه تۆپ و بڕینی یاریزانان و مڕاوه‌غه ده‌بێت، كه‌متر پاس به یاریزانه هاوڕێیه‌كانی ده‌دات، ئه‌وكات كه راهێنه‌ره‌كه‌ی ناوی مه‌غدید ده‌بێت لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت كوره پاس بده ده‌ڵێی “خۆشناوی هه‌ی كه‌له‌ڕه‌ق، هه‌تا كه‌ی پاس ناده‌ی”، دوای ئه‌وه نازناوی خۆشناو وه‌رده‌گرێت و هاوڕێ و برادهكانی به محه‌مه‌د خۆشناو ناوی ده‌به‌ن، كه له بنه‌ڕه‌تدا خۆی له عه‌شیره‌تی باڵه‌كییه نه‌ك خۆشناو.
له سه‌رتای 1986 ده‌چێته هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر، دوای ساڵێكیش په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌كات، كه به‌شداری له خولی نایابی لاوانی عێراقی ده‌كه‌ن، له قۆناغی یه‌كه‌م پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام بۆ قۆناغی دووه‌م به بیانووی نه‌بوونی پاره یانه‌كه بڕیاری كشانه‌وه له خولی لاوان ده‌دات.
خۆشناو به جوله و نماییشه جوان و بڕینه خێرایهكانی، ده‌بێته خۆشه‌ویستی یه‌كه‌می هانده‌رانی هه‌ولێر، ئه‌و توانایه‌كی بێهاوتای له گۆڵكردن و وه‌رگرتنی لێدانی سزا هه‌بوو، به‌شێك له هانده‌رانی هه‌ولێر پێیانوایه، هه‌رگیز خۆشناوێكی دیكه بۆ هه‌ولێر دروست نابێته‌وه.
له قاچی راستی تووشی پێكان ده‌بێت كه‌چی قاچی چه‌پی ده‌به‌ستێته‌وه
له وه‌رزی 1998 – 1999، خۆشناو له قاچی راستی تووشی پێكان ده‌بێت، كه یارییان له دژی كه‌ربه‌لا ده‌بێت، به‌ڵام محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی بشارێته‌وه، قاچی چه‌پی ده‌به‌ستێ، تا به‌رگریكاره‌كانی كه‌ربه‌لا نه‌زانن قاچی پێكراوی كامه‌یه، له‌و یارییه خۆشناو زۆررتین لێدانی به‌ر قاچی چه‌پی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام خۆشناو له‌و یارییه فێڵه‌كه‌ی سه‌رده‌گرێت و گۆڵێكیش ده‌كات و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی (2-1) ده‌به‌نه‌وه.
خۆشناو له كۆتاییه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچ ده‌كات، سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستبه‌رداری تۆپی پێ نه‌ده‌بوو، له‌وێ له ساڵی 2002 له یانه‌ی ئه‌ی تی ئه‌ی پله‌شه‌شی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كرد، رۆژێكیان له‌كار پارچهچهیهك له پڕووشكی كۆسه‌ره‌كه ده‌په‌ڕێته چاوی خۆشناو، راسته‌وخۆ ده‌چێته دكتۆر و به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووك بۆی ده‌رده‌هێنێت و چاوی بۆ ده‌به‌ستنه‌وه، ئامۆژگاری ده‌كات تا هه‌فته‌یه‌ك چاوی نه‌كاته‌وه.
رۆژی دواتر یارییان له خولی ئه‌ڵمانی ده‌بێت، خۆشناو داده‌نیشێت و خۆی ناگۆڕێت، ئه‌وكاته سه‌رۆكی یانه‌كه به‌ناوی محه‌مه‌د ئابێ دێته یاریگه و ده‌بینێ خۆشناو دانیشتووه و تیپه‌كه‌شی گۆڵێكی لێ كراوه، له نێوان گێمه‌كان داوا له خۆشناو ده‌كات خۆی بگۆڕێت و یاریی بكات، ئه‌وه‌یش قسه‌ی ناشكێنێ و ده‌چێته نێو یاریگه و ئامۆژگاری پزیشكه‌كه‌شی بیرده‌چێته‌وه، خۆشناو له 45 خوله‌كی دووه‌م 2 گۆڵ تۆمار ده‌كات، یانه‌كه‌ی براوه‌ی یارییه‌كه ده‌بێت، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش له پاداشتی ئه‌و 2 گۆڵه، ئۆتۆمبێڵێكی جۆری مازدا به دیاری پێشكه‌شی خۆشناو ده‌كات، ئه‌ویش به دیاریی بۆ برایه‌كی ده‌نێرێته‌وه كوردستان.
ساڵی 2004 خۆشناو وڵاتی غه‌ریبی جێده‌هێڵێت و به‌ره و كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتر له ریزه‌كانی برووسك یاریی ده‌كات، له 2006 دواین كاروانی وه‌رزشی یاریكردنی له یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێده‌كات و له یاریی دژی قوه‌ی جه‌ویه به یه‌كجاری ماڵئاوایی له لاكێشه‌ی سه‌وز ده‌كات، كه بۆ خۆشناو پڕ له یادگاری تاڵ و شیرینی ژیانی بوو.
دواتر خۆشناو ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر، له كاروانی وه‌رزشی خۆی 105 گۆڵه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، له 1998 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی سه‌ر به رومادی ده‌بێت و سه‌ربازیشی نه‌كردووه، چونكه پێشتر له خزمه‌تی سه‌ربازی رایكرد بوو، ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌نیشێت بیگرن و بیبه‌نه‌وه سه‌ربازی، بۆیه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناكات.

