مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
نیكۆ ویلیامز، یاریزانی یانەی ئەتلەتیك بلباو، سەرقافڵەی ئەو یاریزانانەیە كە یانەی بەرشلۆنە بە ئامانجی گرتووە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بكات و بە شێوەی فەرمی بیباتە ریزەكانی، بۆ ئەو مەبەستە باس لەوە دەكرێ ئەو یاریزانە ئەوەندە نزیك بووەتەوە لە بەرشلۆنە، لەو شارە بە دوای شوێنی نیشتەجێبووندا دەگەڕێت.
رۆژنامەی سپۆرتی كاتەلۆنی باسی لەوە كردووە، كە ڕەنگە لە یەكی تەمووزەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بكرێ، بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریی هانز فلیك لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بگونجێ.
بەڵام چاوەڕێ دەكرێ پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانە بە مەشقەكانی یانەكەی بەرشلۆنەوە دوا بكەوێ، بەهۆی بەشداریكردنی لە خولی نەتەوەكانی ئەورووپا، لە كاتێكدا یانەكە دەیەوێ، لە دەستپێكردنی ئامادەكارییەكان لە یانەی ئەتلەتیك بلباو بیبەخشێ، بۆ ئەوەی لە هەر گرژییەك دروست بێت.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە نیكۆ ویلیامز لە شاری بەرشلۆنە بە كردار بە دوای خانوودا دەگەڕێ، دوای ئەوەی نزیكانی پێیان ڕاگەیاند دانوستانەكان زۆر بە خێرایی بەرەو یەكلابوونەوە دەڕۆن.
دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە، لە كۆتایی وەرزی ڕابردوودا، ڕوونی كردەوە كە دوو پێشنیكاریان هەیە، ئەوانی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێك و یاریزانێكی باڵی هێرشبەری.
خواستی یەكەمیان واژۆكردنی بۆندە لەگەڵ خوان گارسیا، بەرشلۆنە گرێبەستێكی گەورەی پێشكەش كرد و دەیویست بیهێنێتە بڕوا، بۆندێكی وەهای پێشكەش كرد هاوتا بێ لەگەڵ ئەو بۆندانەی لە خولی ئینگلیزییەوە بۆی دەچوون، بەڵێنی ئەوەشیان پێی دا كە ببێتە گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكە، بۆیە هاتە بڕوا و گرێبەستی كرد، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتاوە رازی نەبوو.
لەبارەی یاریزانی باڵەوە، دیكۆ رایگەیاند كە بۆندكردنە لەگەڵ لویس دیازی ئەستێرەی لیڤەرپوول، كە تایبەتمەندیی رافینای هەیە، توانای ئەوەیشی هەیە وەكوو هێرشبەری سەرەڕم یاری بكات.
بەڵام هەڵوێستی لیڤەرپوول بۆ فرۆشتنی گەیشتە 80 ملیۆن یۆرۆ، ئەوەش وای كرد بەرشلۆنە پێداچوونەوە بە بژاردەكەیدا بكا و دوای هێنانەبڕوای خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكە، نیكۆ ویلیامز بووە گونجاوترین بژاردە، دیكۆ هەوڵ دەدا لە زووترین كاتدا بۆندەكەی یەكلا بكاتەوە و بە فەرمی بیكات بە یاریزانی بەرشلۆنە.
پێشتر ڕاگەیاندرابوو، مەرجسزای هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە، 58 ملیۆن یۆرۆیە، بەهای بۆندەكەیشی دەگاتە 62 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ هەژماردنی باجەكان، ئەوەش بڕەپارەیەكی زۆر لەسەر یانە كاتەلۆنییەكە دەوەستێ، تا بیەوێ گرێبەست لەگەڵ ویلیامزدا واژۆ بكات.
لەلایەكی دیكەوە، فلیلیكس تێنتا، بریكاری یاریزان نیكۆ ویلیامز، هەوڵ دەدا كارگێڕیی یانەی بلباو بهێنێتە بڕوا، بۆ ئەوەی لە رووی چۆنیەتی وەرگرتنی پارەی مەرجسزاكەوە ئاسانكاری بۆ بەرشلۆنە بكات، سەرەڕای ئەوەی گەشبینییەكی وا لەبارەی سەركەوتنی ئەو گرێبەستەوە نییە.
لەو بارەی نەگەنە ڕێككەوتن و بلباو رازی نەبێ پارەكەی بە بەش بەش پێ دبرێ، بەرشلۆنە ناچار دەبێ مەرجسزاكەی بە تەواوی و دەمودەست بدا، گەر بیەوێ لەم هاوینەدا گرێبەستی ئەو یاریزانە یەكلا بكاتەوە.

