بارزان ئەکرەم – هەولێر
پشتیوان شبیب، یاریزان و كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر، كه درێژترین ماوه كاپتنی پاسه‌وانانی قه‌ڵا و مناره بووه، له 1969 له گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر دێته دنیا‌وه، ئه‌و له ته‌مه‌نێكی بچووك روو له وه‌رزش تۆپی پێ ده‌كات، هه‌رچه‌نده سه‌رەتا له گۆڵپارێزی یاریی كردووه، به‌ڵام دواتر ده‌بێته كاپتن و دیواری پۆڵایینی به‌رگری هه‌ولێرییه‌كان.
له ساڵی 1987، روو له یانه‌ی برایه‌تی ده‌كات، دوای راپه‌ڕین و له وه‌رزی 1992-1993، په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی هه‌ولێره‌وه كردووه، تا ساڵی 2004 له یانه‌یه یاریی كردووه، له 1994 به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه له‌گه‌ل یانه‌ی شوڕته رێك ده‌كه‌وێت، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داوای فڕه‌نسۆ هه‌ریری له رێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
پشتیوان له یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كرد، وه‌رزی 1997-1998 بوو، له یه‌كێك له یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناسڕیه، له كاتی پچڕاندنی تۆپێك كه له گۆڵپارێز كاوه ئیبراهیم ره‌تده‌بێت، كاپتن پشتیوان به جۆرێك خۆی هه‌ڵده‌دات بۆ تۆپه هه‌موو جه‌سته‌ی له هه‌وا ده‌بێت و تۆپه‌كه له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ دوور ده‌خاته‌وه، له‌و كاته‌دا هه‌ست ده‌كات گۆڕانكارییه‌ك له‌ژێر سكی روو ده‌دات، به كاوه ده‌ڵێت شتێكم به‌سه‌ر هاتووه ئه‌وه‌یش پێیده‌ڵێت به‌ده‌سته‌كانت بیگره و ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی كۆتایی ته‌واو بكه.
كاوه به پێی ئازار و نیشانه‌كانی پشتیوان، هه‌ستی كردبوو تووشی ف‌ت‌ق بووه، به‌ڵام به‌رده‌وامی به یاریكردن ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی یارییه‌كه ته‌واو ده‌كات، دوای یارییه‌كه‌ش پزیشكی تایبه‌ت ده‌بینێت و پێی ڕاده‌گه‌ینیت پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری بكات، كه تاكه چاره‌سه‌ره، به‌ڵام دره‌نگ نه‌شته‌رگەرییەكەی ده‌كات و دواتریش به خێرایی پێش كاتی دیاركراو، په‌یوه‌ندی به یارییه‌كانی یانەی هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، رێنماییه‌كانی پزیشكه‌كه پشتگوێده‌خات، تەنانەت له كاتی مه‌شق و یارییه‌كان به برینپێچێك بن سكی ده‌به‌ستیت، پزیشكه‌كه له‌م سه‌رپێچیه‌یه كاپتن ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له داهاتوو مه‌ترسییه‌كانی دره‌نگ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌كات.
پشتیوان، دوای ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه تا وازهێنانیشی له یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت، به‌ڵام هه‌رگیز هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌و پزیشكه‌ی بیر نه‌ده‌چووه‌وه، كه ئاگاداریی كردبووه، وا ڕێك ده‌كه‌وێـت ساڵی 2011، پشتیوان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی له ئه‌ستەنبۆڵ پشكنینێك ده‌كات، له‌وێ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، له و شوێنه‌ی، كه پێشووتر پێكانه‌كه‌ی هه‌بووه تووشی شێرپه‌نجه بووه، پزیشكە‌كه پێیڕاده‌گه‌ینێت یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی ئاوسانێكی زۆربووه و دره‌نگ چاره‌سه‌ری كردووه، به ناچاری له‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات، ئه‌و هێلكه‌یه كه تووشی شێرپه‌نجه بووه ده‌ریده‌هێنن، ئه‌و كات كاپتنه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، كه كاتی خۆی دكتۆره‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرد، ئه‌م هۆشدارییه‌ی پێدابوو.
پشتیوان له ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی هه‌ولێر، كه به دیوای پۆڵایین و ئه‌مانی به‌رگری لای هانده‌ران ده‌ناسرا، به‌ڵام ئاسته باشه‌كه‌ی هه‌ر له به‌رگری نه‌بووه، بەڵكوو 25 گۆڵی له یارییه فه‌رمییه‌كان تۆمار كردووه، چه‌ندین یارییش یانه‌كه‌ی له دۆڕان رزگار كردووه، جگە له‌وه‌ش دریژترین ماوه له مێژووییانه‌كه كاپتن و سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه بووه، ماوه‌ی 8 ساڵیش وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه، له هه‌ر 4 نازناوه‌كه‌ی خولی نایابی عێراقی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه بووه.

