بارزان ئەکرەم – هەولێر
كامه‌ران محه‌مه‌د، یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی مێژووی ئه‌و شاره و كوردستان، له 1967 له هه‌ولێر له دایك ده‌بێت، تواناكانی ئه‌و یاریزانه به‌خێرای گه‌شه ده‌كات.
خاڵی به‌هێزی ئه‌و له‌خێرای و لێهاتوویی بووه له گۆڵكردن، بۆیه له ته‌مه‌نێكی بچووك په‌یوه‌ندی به‌ڕێزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقه‌وه ده‌كات و له پاڵه‌وانێتی فه‌ڵه‌ستین بۆ لاوان له 1985 به‌شداری كردووه.
له وه‌رزی (1989 – 1990) كامه‌ران محه‌مه‌د یارییان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سامه‌را ده‌بێت، یارییه‌كه له‌قۆناغی گه‌ڕانه‌وه له رۆژی 23-3-1990 بوو له یاریگه‌ی هه‌ولێر، كه ئه‌وكات یه‌كێك له یاریزانه‌كانی ناودارەكانی سامه‌را (عه‌دنان حه‌مه‌د) بوو، یارییه‌كی به‌هێزبوو، وه‌ك هه‌میشه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ولێر له یاریگه ئاماده‌بوون و به‌جۆش و خرۆشه‌وه هانی هه‌ولێریان ده‌دا، حاجی كانه‌بیش به‌خۆی و ڕایزینگهكهی له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه هاواری ده‌كرد، كه یه‌كێكه له كۆنترین و سه‌رسه‌خترین هانده‌ری یانه‌ی هه‌ولێربوو، وه‌ك هه‌مووجارێك ئه‌مجاره‌ش له هاندانی هه‌ولێر ئاماده‌بوو.
كامه‌ران چیرۆكی له‌بیر نه‌كراوی ئه‌و رۆژه به‌مجۆره گێڕایه‌وه: “من و تاریق عه‌بدولره‌حمان ئه‌و رۆژه به‌یه‌كه‌وه وه‌ك هێرشبه‌ری یارییمان ده‌كرد، به‌ڵام زووتر راهێنه‌ری سامه‌را به‌رگریكاره‌كانی تیپه‌كه‌ی ئاگادار كردبووه‌وه كه به‌توندی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن درێسی ژماره 11 و 8 یاریی بكه‌ن، كه من یازده بووم و تاریقیش هه‌شت، بۆیه زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ ئێمه یارییان ده‌كرد و به‌ئاسانی رێگه‌یان نه‌ده‌داین بجوڵێینه‌وه، له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه گۆڵێكیشمان لێ كرابوو، هێنده‌ی دیكه ئێمه‌ی شپڕزه كردبوو، كه هاتینه‌وه نێو یاریگه ده‌نگی هانده‌رانی هه‌ولێر گۆڕا و ده‌نگی گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌هات، كه گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید كۆچكردوو بوو، گۆرانییهكهیم بیره، ده‌یگوت: چاوجوان چاوجوان، جوانیت به‌هره‌ی خوایه، خۆزیا له‌دونیادا پیری نه‌بووایه، خۆزیا له‌دونیادا ده‌ی ده‌ی جوان یاریم بووایه، دواتر حاجی كانه‌بی و هاوڕێكانی داوای گۆرانی خێرایان لێ‌كرد و ئه‌ویش به‌زمه‌كه‌ی به‌گۆرانی “مه‌ستم ده‌بڵێ مه‌ستم شێتی بازنی ده‌ستم” خۆشكرد، ئیدی له‌سه‌ر ئه‌و ئاوازه پڕ به‌ده‌نگی گۆرانی ده‌گوت، ده‌تگوت ئاهه‌نگه و هانده‌ران جۆشوخرۆشێكی زیاتریان هاتبووهبهر و هه‌ڵده‌په‌ڕین، دیمه‌نی ئه‌و رۆژه‌ی یاریگه‌ی هه‌ولێر له‌ئاهه‌نگێكی گه‌وره ده‌چوو كه هیچ هه‌ستێك ناتوانێت وه‌سفی بكات.
من و تاریق و یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانیانه حه‌ماس گرتمانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئاهه‌نگدا بین، رامانده‌كرد و یارییمان ده‌كرد، وای لێهات بهرگریكهرهكان چاودێری ئێمه‌یان پێ نه‌ده‌كرا، ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه و ئه‌و چه‌پڵه گه‌رمه‌ی هانده‌ران هێزێكی زۆری پێ به‌خشیبووین، تا گۆڵی به‌رامبه‌رم تۆماركرد، دوو تۆپیشمان لهستوون دا، ئه‌و رۆژه یاریی هه‌ولێر جگه له‌تۆپی پێ شێوه‌ی فێستیڤاڵێكی به‌هاره‌ی كوردهواری نیشان ده‌دا، بۆیه هه‌رگیز له‌بیر و هزری یاریزان و هانده‌رانی ئه‌و كاته‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ره‌ش نابێته‌وه.
كامه‌ران 1984 تاوه‌كو 1995 له‌ریزی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، له‌سه‌ره‌تا لههێرشبهر یاریده‌كرد دواتر شوێنی یاریكردنی بۆ هێلی ناوه‌ڕاست گۆڕیوه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر جامی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراقیان بردووته‌وه، له‌یاریی كۆتایش به‌ته‌نها سێ گۆڵی كردووه، وه‌رزێكیش بۆ یانه‌ی ره‌شید له 1986 -1987، یاریی كردووه، نزیكه‌ی 40 گۆڵی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپانه تۆمار كردووه كه ياريي بۆ كردوون.