بارزان ئەکرەم – هەولێر
كه‌س هێنده‌ی ئه‌و لێهاتوو نه‌بووه له وه‌رگرتنی پێناڵتی، هه‌موو رێگاكانی وه‌رگرتنی پێناڵتی شاره‌زابوو، ئه‌و رۆژانه‌شی مه‌شقی ته‌واو ده‌بوو، شه‌وان خه‌ریكی كاری سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی كاغه‌زی نووسین و سه‌ردیواره‌كان بوو.
سه‌ركار ساڵی 1986 له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت، یارییه‌كی گرنگیان له شاری به‌غداد له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیاحه ده‌بێت، كه كۆمه‌ڵێ یاریزانی باشی هێنابوو، له‌وانه كه‌ریم سه‌دامی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، یارییه‌كه له قۆناخی پاڵاوتن بوون بۆ پله یه‌كی عێراقی، به‌ڵام وا رێككه‌وت، رۆژی یارییه‌كه ماڕادۆناكه‌ی هه‌ولێر له‌شاری كه‌ركوك له‌ئه‌ركی سه‌ربازی ده‌بێت، نه‌یده‌توانی زووتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی گه‌شتی به‌غدا بكات، چونكه مۆڵه‌تی نه‌بوو.
ته‌نانه‌ت پێش نیوه‌ڕۆش سه‌ركار مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتبوو، بۆیه دڵی زۆر توند ده‌بێت و بیر و خه‌یاڵی هه‌ر لای هاوڕێ و یاریزانه‌كان ده‌بێت، كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆیه، كاوه عه‌بدوڵڵاى به‌رگریكه‌ر، هاوسه‌ربازی ئه‌و كاتی سه‌ركاربوو، به‌سه‌ركار ده‌ڵێت: سه‌ركار بۆ ناچیته یارییه‌كه؟ ده‌توانی مۆڵه‌تێكی كاتی وه‌ربگرین، ئه‌ویش ده‌ڵێت، ئاخر تازه دره‌نگه؟ به‌ڵام كاوه سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه و هه‌ر چۆنێك بێت مۆڵه‌تێكی كاتی وه‌رده‌گرن! به‌خێرای ده‌چنه گه‌راجی ئۆتۆمبێڵ و له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان به‌ئۆتۆمێڵی تایبه‌تی بۆ یاریگه‌ی شه‌باب له‌شاری به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌ون، سه‌ركار هه‌ر ئه‌وه‌نده فریا ده‌كه‌وێت له‌رێگا به‌په‌له له‌فه‌یه‌ك بخوات.
به‌جلی سه‌ربازی و پۆستاڵ و بێریه‌وه گه‌یشتنه یاریگه، هیلاك و ماندوو ده‌چنه به‌ر ده‌رگای یاریگه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان رێگه‌یان لێ گرتوون؟ سه‌ركار ده‌ڵێت: من یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێرم، ئه‌وانیش له‌قاقای پێكه‌نینیان! وتیان: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ناو یاریگا كێن؟ گه‌ر تۆ یاریزان بیت! بڕۆ كاكه بڕۆ لێره مه‌وه‌سته شوێنی تۆ سه‌رپه‌یژه‌كانه! له‌و كاته یاریزانانه‌كانی هه‌ولێر سه‌ركار ده‌بینن و به‌ره‌و رووی ده‌چن، پاسه‌وانه‌كانیش به‌سه‌رساميیه‌وه ده‌رگاكه‌یان كرده‌وه.
سه‌ركار هه‌ر به‌جلی سه‌ربازیه‌وه ده‌چێته ناو یاریگه و خۆی ده‌گۆڕی، نیوه‌ی یه‌كه‌م گۆڵێكیان لێ كرابوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م راهێنه‌ری هه‌ولێر، ماڕادۆناكه‌ی ده‌باته ناو یاریگه، توانی لێدانێكی سزا وه‌ربگرێت و گۆڵی یه‌كسانیش تۆمار بكه‌نه‌وه، كه هه‌ر گیز سه‌ركار و هاوڕێكانی ئه‌و رۆژه‌یان بیرناچێته‌وه، به‌رۆژێكی خۆش و ناخۆشی ژیانی خۆیانی داده‌نێن.
سه‌ركار عه‌لی خان، له‌دایكبووی 1965 شاری هه‌ولێر، له 1982 تاوه‌كو 1994، له‌یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، دواتر ساڵێك بۆ یانه‌ی برایه‌تی یاریی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانێكی قوورس، كه زووتر دووچاری هاتبوو واز له‌یاریكردن ده‌هێنێت، له 1988، به‌نووسراوی فه‌رمی له‌هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام به‌هۆكاری تایبه‌تی خۆی په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڵبژارده‌كه‌وه نه‌كردووه، كه ره‌نگه ئه‌مه باشترین ده‌ره‌فه‌تی ژیانی وه‌رزشی سه‌ركار بێت.
نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی بووه، نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ، جێگری سه‌رۆكی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بووه، ئیستاش ئه‌ندامی جێبه‌جێكاره له‌لێژنه‌ی ئۆلمپی كوردستان.