مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یانەی ریاڵ مەدرید، بەو پەڕی هێزیەوە ڕووەو ئەستێرەی ئەرژەنتینی (فرانكۆ ماستانتۆنۆ)، یەكێك لە دیارترین بەهرەوەرە ئاستهەڵكشاوەكانی جیهان هەنگاو دەنێ، كە سەرەڕای ئەوەی تەمەنێكی كەمی هەیە، بەڵام توانایەكی باشی هونەریی هەیە.
ماستانتۆنۆ 17 ساڵانی تەمەنی تێنەپەڕاندووە، بەڵام خاوەن توانایەكی بەرزی هونەرییە لەنێو یاریگە و وەكوو یاریزانێكی بەئەزموون دەردەكەویت.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەو یاریزانە لاوە، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ڕیڤەرپلێتی وڵاتەكەی، لە كۆی 19 یاری، 17 ۆڵی كردووە و 4 گۆڵی دروست كردووە، ئەوەش ژمارەیەكە سەرنجی هەمووانی بە لای خۆیدا ڕاكێشاوە.
زۆر كەس بەراوردی نێوان ئەو یاریزانە و لامین یامالی ئەستێرەی ئیسپانیی یانەی بەرشلۆنە دەكەن.
لەو چوارچێوەیەدا، یانەی ریاڵ مەدرید، بە هەموو هێزیەوە جووڵەی دەست پێ كردووە بۆ ئەوەی دەستی بخات و بیباتە ریزەكانیەوە، بۆ ئەو مەبەستە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە، بەو جۆرەش ماستانتۆنۆ دەبێتە گرانترین یاریزانی فرۆشراو لە خولی ئەرژەنتینی. دەشبێتە گرانترین بۆندی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی كیشوەری ئەروووپاوە بردبێتیە دەرەوە.
چاوەڕوان دەكرێ ئەو یاریزانە لە دوای مۆندیالی یانەكانەوە بچێتە ریاڵ مەدرید، لەگەڵ ئاسانكاریی یاسایی بەهۆی بوونی پاسپۆرتی ئیتاڵی، كە ڕیگە دەدات پێش گەیشتن بە 18 ساڵی بگوزارێتەوە ئەورووپا.
رۆژنامەی ئاس، باسی ئەو بەهرەوەرەی كردووە بەوەی: ئەستێرەیە و دەبێتە كەسێكی سپێشەڵ، ریاڵ مەدرید تەنیا بە دوای بەهرەدا ناگەڕێ، بەڵكوو كەسایەتییش، ئەو یاریزانە هەردووكی پێكەوە هەیە.
ئەو یاریزانە لە تۆپی جێگیر، وەكوو لێدانی سزا، فاوڵ، گۆشە، زۆر لێهاتووە، لە نیوەی كۆتایی جامیش بەرانبەر پلاتنسی و كلاسیكۆیان لەگەڵ بۆكاجۆنیۆرۆز، خۆی ئەو تۆپە جێگیرانەی جێبەجێ دەكرد.
بەراورد بە تەمەنەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو و دەگمەن دەردەكەوێ.
ئەو یاریزانە لە رووی هونەرییەوە، وەكوو یاریساز ژمارە 10، یاریزانێكی یەكجار بەهرەوەرە، بەڵام لە لای ڕاست یاری دەكا بۆ بەكارهێنانی قاچی چەپی. حەزی لە یاریپێكردنی نماییشگەرانە نییە، بەڵام بەهرەیەكی جوانی یاریپێكردنی بە كردار هەیە. بە یەكێك لە یاریزانە لێدەرە هەرە باشەكان دادەنرێ.
لێدانە جێگیرەكانی بەروارد بە مێسی و ڕۆناڵدۆ دەكرێ، لەو رووەوە رۆجێری دەڵێ: ئەو كاتەی لێدان جێبەجێ دەكا، هەست بە شتێكی جیاواز دەكەین.
بۆندی ماستانتۆنۆ لە نێوەندی ئەرژەنتین بووەتە مایەی گەنگەشەكی گەورە، هەندێ وای دەبینن لە ریڤەرپلێت دەمێنێتەوە تا كۆتایی وەرز، ئەوەش وەكوو هەوڵێك بۆ بردنەوەی جامی لیبەرتادۆس.
بەپێی ڕاپۆرتێك، ریاڵ مەدرید تەنیا بە كۆكردنەوەی بەهرەوەرەكان ناوەستێ، بەڵكوو یاریزانی بەئەزموون و چاودێری دەوێ، وەكوو ئەزمووندار بەسەریانەوە.