یانەی زاخۆ رێگەپێدانی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

یانەی زاخۆ لە هەڵسەنگاندنەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دەرچوو، هاوشانی 3 یانەی دیكەی عێراق مافی بەشداریكردنی لە پاڵەوانێـتییەكانی ئاسیا بەدەستهێنا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەولێر ئەو یانانەی لە سەرەتا و ناوەڕاستی ئەم وەرزە، داوایان پێشکەش بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا کردبوو، بۆ پێدانی رەزامەندی بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا یان یەکێک لە بلیتەکانی ئاسیا، تەنیا یانەکانی زاخۆ، زەورا، شورتە و کارەبا لە عێراق رێگەپێدانی ئاسیاییان پێدرا.
بەشێكی زۆر لە یانە گەورەكانی عێراق داوایان پێشکەش کردبوو بۆ ئەوەی لە ئەگەری دەستخستنی پلەیەكی باش لە ریزبەندی خولی ئەستێرەكانی عێراق یان لە رێگەی بردنەوەی جامی عێراق بتوانن بلیتێكی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكانی ئاسیا بۆ وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنن، بەڵام تەنیا چوار یانەی عێراق توانیان مەرجەكان جێبەجێ بكەن، یانەكانی دیكە كە داوایان پێشكەش كرد بوو لە لە هەڵەسەنگاندنەكان دەرنەچوون و رەزامەندییان پێنەدرا.
بەپێی ئەم سیستەمی رێگەپێدانە بێت، یانەكانی دهۆک، تەڵەبە و قوە جەوییە كە ئێستا ركابەری لە خولی ئەستێرەكانی عێراق و جامی عێراق دەكەن ئەگەر ببنە پاڵەوان و نازناوێكیش لەم وەرزە بەدەستبهێنن بۆ وەرزی داهاتوو مافی بەشداریکیان لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئاسیا نابێت، تەنیا دەتوانن بەشداریی پاڵەوانێتی عەرەب و جامی كەنداو بكەن.
هەر بە پێی زانیارییەکان، یانەی نەورۆز بەهۆی کێشەی یاریگە لە سەرەتای ئەم وەرزە نەیتوانیوە ئەو داواکارییە پێشکەش بکات، یانەی هەولێریش لە ناوەراستی ئەم وەرزە دڵنیابوو ناتوانێت ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنێت هیچ داواكارییەكی بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی ئاسیا پێشكەش نەكرد بوو.
بۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئاسیای، پێنج خاڵ دەكرێتە پێوەر كە پێكهاتوون لە (دارایی، ژێرخانی وەرزشی، كارگێری، هونەری و یاسایی)، هەر یەكێك لەم پێوەرانە كۆمەڵێك خاڵ و رێنمایی و مەرج هەیە، بەگشتی نابێت، یانەیەك لەڕووی داراییەوە هیچ قەرز و سكاڵایەكی لەسەر تۆمار كرا بێت و یاریگەكەشی بە تەواوەتی ئامادە بێت و مەرجەكانی یاریگەیەكی نێودەوڵەتی تێدا بێت.