بارزان ئەکرەم – هەولێر
ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن، هه‌رگیز رۆژێك به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه، كه له‌م كاره زه‌حمه‌ته رزگاری ببێت و ببێته ئه‌ستیره‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان و عێراق، كه‌چی دوایی ده‌بێته یاریزانێكی سه‌ره‌كیی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق.
له نێوان ساڵانی 2000-2001، بەردەوام خه‌ریكی كرێكاری ده‌بێت، ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دێنه شاری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه بۆ كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، رۆژێكیان له‌گه‌ڵ تیپی میللیی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان یاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ده‌مه ناوی بۆ سه‌ربازیی یه‌ده‌گ له ریزه‌كانی سوپای سەردەمی رژێمی بەعس هاتبووەوە، ئه‌و‌یش (فيرار) رای كردبوو، بۆیه دێن و له‌نێو یاریگه دارا و 3 یاریزانی تر به جلی وه‌رزشییه‌وه راپێچی به‌ندیخانه ده‌كه‌ن، تا دره‌نگانی شه‌و له‌وێ ده‌مینێته‌وه.
دارا دواتر به‌ڵێننامه پڕ ده‌كاته‌وه، كه په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی سوپای عێراقەوه بكات (سەربازیی زۆرەملێ)، ئه‌وانیش ئازادی ده‌كه‌ن، دارا هه‌ر ئه‌و شه‌وه ده‌چێته لای ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه وه‌ستابوون و كه‌لوپه‌لیان ده‌برد بۆ سلێمانی، بۆ پارێزگاریكردن له ژیانی خۆی و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی رژێمی به‌عس، شاری كه‌ركووكی زێدی باب و باپیرانی جیده‌هێڵێت و به‌ره‌و شاری سلێمانی ده‌ڕوات.
دوای ماوه‌یه‌ك له‌و شاره یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی ده‌كات، ئه‌و رۆژه به‌هره و تواناكانی دارا ده‌رده‌كه‌ون و ده‌چێته ریزه‌كانی یانەی برایه‌تی، تواناكانی دارا به‌خێرایی پێش دەكەون و چاوی یانه به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراقی ده‌كه‌وێته سه‌ر، له 2007، بانگهێشتی ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلیمپیكی عێراق ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاده‌ی ئۆلیمپیی عێراق، ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه له‌لایه‌ن یانه‌ی خه‌ریتیاتی قه‌ته‌ر‌ییه‌وه، گرێبه‌ستی بۆ دێت، كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به ئۆلمپیكی په‌كین (2008)، به‌ڵام له دوایین گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی ئۆلیمپیكی په‌كینی (2008)، كه له دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا یارییان هه‌بوو، یارییه‌كه‌ش له‌و وڵاته بوو، عێراق پێوییستی ته‌نیا بە یه‌كسانبوون هه‌بوو، تا بگاته په‌كین، ئه‌و رۆژه رۆژی ره‌شی به‌ختی دارا بوو، كه به (0-2) دۆڕان و بۆ ئۆلیمپیاد سه‌رنه‌كه‌وتن.
به‌م دۆڕانه، كوڕه چاوشینه كه‌ركووكییه‌كه، خه‌ونه‌كانی ئەوكاتەی له‌ده‌ست دا، یه‌كێك له‌وانه گرێبه‌ستی یانه‌ی خه‌ریتیات بوو، له‌لایه‌كی تریش سه‌رۆكی ئیمارات، به‌ڵێنی به یاریزانه‌كانی عێراق دابوو، ئه‌گه‌ر بۆ ئۆلیمپیكی په‌كین سه‌ربكه‌ون، ئه‌وا به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئوستڕڵیا ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه و خه‌ڵاتێكی دارایی گه‌وره‌شیان ده‌كات، به‌ڵام یارییه‌كه‌یان دۆڕاند و كوڕه كورده‌كه‌ی كه‌ركووكیش له‌م ده‌ستكه‌وتانه بێبه‌ش بوو.
دواتر دارا محه‌مه‌د له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق یاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری جامی كیشوه‌ره‌كانی ئه‌فریقای باشوور ده‌كات، 4 یاریی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی (كۆریای باشوور، ئۆزبه‌كستان، به‌حرەین و تایله‌ند) ئه‌نجام دا.
دارا محەمەد، له ساڵ 2017 تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌بێت و له مه‌رگ نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دوای نزيكه‌ی سێ ساڵ جەنگ لەگەڵ نەخۆشییەكە) چاك ده‌بێته‌وه، له ته‌مه‌نی یاریكردنی، یاریی بۆ یانەكانی (سه‌وره، برایه‌تی، سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، هه‌ولێر، ته‌ڵه‌به، زه‌وڕا، قوه‌ی جه‌وییه، نه‌فتی به‌غدا، نه‌فتی وه‌سه‌ت، كه‌ركووك و گازی باكوور) كردووه، ئێستا‌ش راهێنه‌رە لە خولی یانه‌كانی كوردستان ده‌كات.
دارا وەرزی رابردوو راهێنەرایەتیی یانەی رانیەی کرد و توانی یانەکە لە دابەزین رزگار بکات و لە خولی نایابی کوردستان بیهێڵێتەوە، خاوەنی بڕوانامەی بی ئاسیاییە، خەونی گەورەی لە دونیای وەرزشیدا ماوە و بۆ ئەوەی بیانهێنێتە دی.