بارزان ئەکرەم – هەولێر
دیار له 1986 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، ئه‌و منداڵیك بوو، بیركردنه‌وه‌ی وه‌ك مرۆڤه گه‌وره‌كان بوو، له‌جیاتی باوكی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی ماڵه‌وه ده‌كرد، خزمه‌تكردنی دایكی وه‌ك پیاوێكی گه‌وره له‌ئه‌ستۆ ده‌گرت و زۆر گوێڕایه‌ڵی دایكی بوو و به‌بێ دوودڵی داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرد، ئه‌و رۆژانه‌شی دایكی داوای كاركردنی لی ده‌كرد، راسته‌وخۆ سینیه‌كه‌ی ده‌خسته سه‌رسه‌ری و ده‌ڕۆيشت بۆ فرشتنی شیرینی له‌كۆڵانه‌كانی شار و به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕایه‌وه، هیلاك و شه‌كه‌ت ده‌بوو، تا دڵی دایكی رازی بكات و لهپهیداكردنی بژێوی ژیانیان و هاوكاری ماڵه‌وه‌یان بكات.
شیرینیه‌كه‌ی سه‌رسه‌ری دیۆ، كه بۆ خه‌ڵكی شیرینی بوو، به‌ڵام بۆ دیۆ تاڵترین رۆژانی ژیانی بوون، بۆ به‌رده‌وام بوون بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی خێزانه‌كه‌یان، ئه‌و كاته‌ی له‌كار ته‌واو ده‌بوو، ده‌چووه لای یاریگه بچووكه‌كه‌ی نزیك ماڵیان، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گه‌ڕه‌ك یاری ده‌كرد، تا رۆژێكیان، شه‌هید سیروانه ڕه‌ش ده‌یبینێت و ده‌ستی ده‌گرێت و ده‌یبات بۆ تیپی لاوانی شه‌هید عه‌بدولوه‌هاب كه ئه‌وكات یه‌كێكبوو له‌باشترین تیپه میللیه‌كانی هه‌ولێر، به‌تایبه‌ت بۆ دروستكردنی یاریزانانان وه‌كو قوتابخانه‌یه‌ك وابوو.
ئه‌ستێره‌ی به‌ختی دیۆ هه‌ڵهات
دیۆ له‌گه‌ڵ تیپی میللی شه‌هید عه‌بدولوه‌هاب ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، تا له 2003، لهیارییهك راهێنه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حموود ده‌یبینیت، سه‌یری یاریی دیۆ ده‌كات، كه ئه‌و رۆژه به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دیۆ رۆیشتبوو بۆ ئه‌م یارییه، كه یاریی كۆتایی هات، داوای لێ ده‌كات روو بكاته یانه‌ی برووسك.
ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه ده‌كات، له‌وه‌رزه‌كانی (2007 ـ 2008) و (2008 ـ 2009) له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسك ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن له‌خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌ی كه‌ركووك ده‌كات، به‌هۆی ئاستبه‌رزی و خێراییه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن یانه‌ی هه‌ولێره‌وه داواكراو له‌وه‌رزی 2009- 2010 له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراقی، دیۆ له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لایه‌ن یانه‌یه‌كی ئیتاڵیاوه داوا ده‌كرێت
دیار ره‌حمان له 2016 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌كرێت، ئاستێكی نایاب پیشكه‌ش ده‌كات، تا له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی ئیتاڵیه‌وه گرێبسه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ دایكی و یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه، دوای به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانیتی ڤیڤا له‌هه‌رێمی ئه‌بخازیای رووسیا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، بۆ ماوه‌ی نیوه وه‌رز په‌یوه‌ندی به نه‌وتی وه‌سه‌ت ده‌كات.
ساته تراژیدیاییهكهی دیۆ ده‌ركه‌وت
دیۆ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به‌یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت رۆژ دوای رۆژ ئاستی داده‌به‌زی، تا رۆژێكیان عه‌بدولغه‌نی شه‌هدی راهینه‌ری یانه‌كه بانگی ستافی هونه‌ری و راهێنه‌ری جه‌سته‌یی یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌پرسێت ئایا دیار ره‌حمان هیچ گرفتێك یا كێشه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن نه‌خێر شتێكی وای نییه، دواتر قسه له‌گه‌ڵ دیۆش ده‌كات و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: “هیچم نییه”، به‌ڵام دواتر خۆی هه‌ستده‌كات گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته و جوڵه‌ی داهاتووه.
دیۆ له 2014 باوكی كۆچی دوایی ده‌كات، هێشتا خه‌م و ئازاری مه‌رگی باوكی سارێژ نه‌ببوو، كه‌چی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017، نه‌خۆشییه ده‌گمه‌ن و نه‌خوازراوه‌كه‌ی دیۆ ده‌ركه‌وت، كه به‌گوته‌ی پزیشكه‌كان له‌ملیۆنێك كه‌س ته‌نیا یه‌ك كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت، خۆری دیۆ به‌ره‌و ئاوابوون رۆیشت و له‌یاریكردن دابڕا، دیۆ دوای نه‌خۆشكه‌وتنی هیوایه‌كی بۆ یاریكردن نه‌ما، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دا ته‌نها وه‌ستانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی و وه‌ستانی له‌سه‌ر قاچه‌كانی بوو، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه ته‌نگی به‌دیۆ هه‌ڵچنی و له‌توانا و جوله‌ی كه‌سێكی ئاسایی دووریخسته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه‌ی دیار، بووه بابه‌تێكی رای گشتی و هه‌موو كوردستان نزا و دوعای بۆ چاك بوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرد.
چه‌ندان كه‌سایه‌تی به هانای دیۆ چوون
له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند كه‌سایه‌تی و وه‌رزشوانێك، وه‌ك (شوان به‌كر) هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بۆ دا، له‌گه‌ڵ خۆی بۆ لوبنان بردی كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكی لێیه، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكی دۆخی دیۆیان پێنه‌كرا و گه‌ڕانه‌وه. دیۆ دوای چه‌ند مانگێك گه‌شتی وڵاتی ئه‌لمانیای كرد، له‌وێش به‌هۆی هه‌ندێك چاره‌سه‌ر ئازهرهكانی كه‌م كرانه‌وه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌ی نه‌كرا، نه‌خۆشی دیۆ هه‌موو وڵات پێیزانی، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای 2021 بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی بینێرێته ویلایه‌تی شیكاگۆ له‌ئه‌مریكا.
مه‌سرور بازرانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌م داوایه‌كه‌ی دیۆ و خه‌ڵكی كوردستان هات و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كاری بۆ كرد، تا دیۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌فه‌رێكی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا كران، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ندی رۆژێك دیۆ له‌ئه‌مریكا، هه‌مان ئه‌و ئازارشكێنانهی پێدرا كه زووتر له‌وڵاتی لوبنان وه‌ریگرتبوو. دیۆ رۆژ به‌رۆژ هه‌ست بهپووكانهوهی ماسولكه‌كانی ده‌كات و هیچ ده‌وایه‌ك نه‌یتوانیوه تیماری ده‌ردی بكات.
له‌مێژووی یاریكردنى، تاكه یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی خولی نایابی كوردستان پینج جار بووه‌ته پاڵه‌وان و 25 گۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی بۆ یانه‌كان كردووه.