بارزان ئەکرەم – هەولێر
دوێنێ دووشەممە، بەشێوەی فەرمی سەڵاحەدین سیامەند لە شوێنی تاریق عەبدولرەحمان وەكو سەرۆکی نوێی فیدراسۆنی تۆپی پێی کوردستان دەستنیشانکرا، لە هەمان لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە خەڵاتی پاڵەوانەكانی كوردستان كرا كە لەسەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوە نازناویان بەدەستهێناوە.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری گشی وه‌رزش له مه‌راسیمی ده‌ساوده‌ستكردنی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رایگه‌یاند، سوپاسی تاریق عه‌بدولره‌حمان وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیكه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین له ماوه‌ی رابردوو كاری باشیان كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆرانكارییانه پێویسته‌و به‌م زووانه گۆرانكاری له یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانیش ده‌كرێت و هه‌ڵبژاردنیش بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له مه‌راسیمه‌كه خه‌ڵاتی رێزلێنان به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پێشووی یه‌كێتیه‌كه كرا و به‌فه‌رمی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان راده‌ستی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری پێشووی ئه‌و یانه‌یه كرا.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و پرۆژه‌یان بۆ یه‌كێتیه‌كه سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند بۆ رۆژنامەی هەولێر رایگه‌یاند، پلانی باشمان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی تۆپی پێی كوردستان هه‌یه، ده‌مانه‌وێت خوله‌كانی كورستان به‌هێزبكه‌ینه‌وه، ده‌بێت خوله‌كه ماوه‌كه‌ی زیاتر بخایه‌نێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو گۆڕانکاریی لە پێنج ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کرا، هەریەکە لە عەباس عەلی وەکو جێگری سەرۆک، حەسەن سەلیم وەکو ئەمینداری دارایی، دارەوان قادر و هەکاری داود و موحسین مەولود وەکو ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربوون.
سەڵاحەدین سیامەند لە ساڵی 1978 لە دایکبووە، یاریی بۆ یانەکانی هەولێر، زەورا و زاخۆ کردووە، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و کوردستان بووە، لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق نازناوی جامی ئاسیای 2000ـیان بەدەستهێنا، هەروەها لە مۆندیالی لاوان گۆڵی لە هەڵبژاردەی کەنەدا تۆمارکردووە و ساڵی 2010 بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا.
سه‌ره‌تاكانی ساڵانی 2000 به‌خواستن له‌ریزی یانه‌ی زه‌وڕا یاریی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌شداریی چامپیۆنزلیگی ئاسیای كردووه، كه به‌رامبه‌ر یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی پێشكه‌شی كرد له‌لایه‌ن یانه ئیماراتییه‌كه‌وه ئۆفه‌رێكی به بڕی 400 هه‌زار دۆلار پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وێش رێگری لێده‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌و یانه ئیماراتییه‌وه بكات.
ساڵی 2002 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئیتاڵیا كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی كرده‌وه، كە تێیدا عێراق یارییه‌كی دۆستانەی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئینته‌رمیلان كرد، له‌و یارییه‌دا سەڵاحەدین سیامەند بەرامبەر هه‌ریه‌كه له رۆناڵدۆی به‌ڕازیلی، خاڤیێر زانێتی، فرانچیسكۆ تۆڵدۆ و ماركۆ ماتێرازی یاری كرد، دوای یارییه‌كه ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به وه‌رگێڕه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی گوتبوو گومانم هەیە ئه‌و یاریزانه عێراقیی بێت (مه‌به‌ستی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند بوو)، بەتایبەتی بەهۆی ئەو ئاست و لەشولارەیەوە وەكو یاریزانێكی ئەورووپی دەردەكەوت، بەتایبەتی شووت و لێدانە سەرەكانی لە یاریزانێكی رۆژهەڵاتی ناوەراست نەدەچوو.
لە/تشرینی دووەمی ساڵی 2021 لە هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر دەرچوو، وەکو جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر دەستبەکاربوو، سەرەتای ساڵی رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە، لە نوێترین ئەزموونیشی دا دەبێتە سەرۆكی تۆپی پێی كوردستان، ئەمەش لە كاتێكدایە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ساڵی 2006 دامەزراوە و سەرپەرشتی چالاکییەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان دەکات، سەڵاحەدین سیامەند لەدوای سەفین کانەبی و تاریق عەبدولڕەحمان دەبێتە سێیەمین سەرۆکی فیدراسیۆنەکە.