بارزان ئەکرەم – هەولێر
بێریڤان جه‌لال له 1995 له دایك ده‌بێت، سه‌رتای ده‌ستپێكی وه‌رزشی له 2007 ـه‌وه ده‌بێت، كاتێكیش له‌په‌یمانگای وه‌رزشی قوتابی ده‌بێت، له‌به‌ختی خۆی سه‌ركار عه‌لی خان كه یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره دێرینه‌كانی تۆپی پێی كوردستان وه‌ك مامۆستا وانه‌ی پێ ده‌ڵێته‌وه، زۆر هانی ده‌دات كه وه‌زرش بكات به‌تایبه‌تیش تۆپی پێ، ئه‌و هاندانه‌ی ئه‌و وا له‌بیرڤان ده‌كات زیاتر یاریی تۆپی پێ بكات و به‌رده‌وام بێت.
هێنده نابات له 2010 په‌یوه‌ندی به‌ریزی یانه‌ی سه‌رچناره‌وه ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی له‌پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌و یانه‌یه جێده‌هێڵێت، له 2013 – 2014، په‌یوه‌ندی به‌ئافرۆدێته‌وه ده‌كات، كه عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌ری ئه‌و تیپه بوو، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و له‌وه‌رزی 2018 – 2019 بوو، كاتێك توانی ببێته پاڵه‌وانی خولی نایابی فووتساڵی كوردستان و یه‌كه‌م نازناوی فه‌رمیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و خوله‌كانی تۆپی پێ بۆ سلێمانی برده‌وه.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی بێریڤان بۆ ئه‌و پاڵپشتییه زۆره‌ی باوكی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌رده‌وام قوربانی داوه و پاڵپشتی كچه‌كه‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و توانج و په‌لارانه‌ی خه‌ڵك و خزمانیشی گرتووه، كه به‌هۆی كچه‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌ی كراوه، ساڵی 2017 بێریڤان له‌ریزی یانه‌ی بیلادی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، چونكه خوله‌كه به‌شێوه‌ی كۆبوونه‌وه له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه ئه‌و ماوه‌یه ده‌بوو كچه كورده‌كه له‌شاره‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ بێریڤان دروست كردبوو، كه بۆ گه‌یشتن به‌و رۆژه‌ی كه قوربانی زۆری دابوو.
بێری ده‌بوو به‌خێرایی وه‌ڵامی گرێبه‌سته‌كه‌ی بیلادی بداته‌وه، بۆیه تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ببووه‌وه، له‌نێوان ده‌ستبه‌رداربوون له‌خه‌ونه‌كانی و به‌رده‌وامبوون، ده‌بوو یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام له‌و كاتانه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو كات فریادڕه‌س و رزگاریكه‌ری بوو، جاریكیتر قوربانی به‌خۆیدا و پێی‌گوت: من ئاماده‌م له‌گه‌ڵتبم و ئه‌و ماوه له‌نه‌خۆشخانه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرم و هه‌تا تۆ ته‌واو ده‌بیت، من هاوگه‌شتت ده‌بم، به‌ڵێ باوكی بێری جارێكی‌تر پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ كچه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه. ماوه‌ی 10 رۆژ له‌شاری به‌غدا باوكی هاوگه‌شتی بوو، ئه‌و رۆژانه‌شی یاریی ده‌بوو، باوكی له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه هانی ده‌دا و نه‌یده‌توانی دا‌نیشێت، ته‌نیا له‌سه‌ر پێیه‌كانی ده‌وه‌ستا و ده‌هات و ده‌ڕۆیشت، ئۆقره‌ی لێ ده‌بڕا و توانانی كۆنتڕۆڵكردنی خۆی له‌ده‌ستده‌دا، هه‌تا یاریی كۆتایی ده‌هات، ئه‌و له‌سه‌ر قاچه‌كانی سه‌یری یاریی كچه‌كه‌ی ده‌كرد و هانی ده‌دا.
بێریڤان له 2019، وه‌ك یه‌كه‌م كچه یاریزانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی كچانی زه‌ورا واژۆ ده‌كات، دواتر ئه‌و رێگای په‌یوه‌ندی كردنی یاریزانانی كوردی بۆ یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كرده‌وه. باوكی بێریڤان زۆربه‌ی كات بۆ یارییه‌كان خۆی هاورێ و هاوگه‌شتی كچه‌كه‌ی بووه، رۆژێكیان بێری له‌دهۆك یاریی ده‌بێت، باوكیشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌خزمه‌كانی به‌خێرایی به‌ئۆتۆمبێل بۆ دهۆك به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌هۆی نه‌شاره‌زایی رێگاكه و كامێرا‌كان، تا ده‌گه‌نه دهۆك بڕی 300 هه‌زار دیناری عێراقی پێبژاردنیان بۆ دێته‌وه، ئه‌وه نمونه‌ی ئه‌و باوكانه‌یه، كه به‌ره‌و رووی هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریته‌كان ده‌بێته‌وه.
بێریڤان له 2022 دوو نازناوی گه‌وره ده‌باته‌وه، بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراقیش نازناوی رۆژئاوای ئاسیا ده‌باته‌وه.