ئەمڕۆ یانەی دهۆک یارییەکی دیکەی دواخراوی دەكات

یانەی دهۆک لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 24 خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک ئەمڕۆ کاتژمێر (7:00)ـی ئێوارە لە بەغدا دەبێتە میوانی یانەی دیالە، دهۆک لە دوایین سێ یاریی رابردووی سەرکەوتنی نییە، بۆیە هەوڵی بردنەوە دەدات.

یانەی دهۆک ئەمە دووەم یارییەتی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێی تیپەکە ئەمیر ئەزرەفشان، کە یاریی رابردوو لەگەڵ نەفتی میسان بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، بەشێویەکی زۆربە هەمان شێواز و ستایلی مەسعود میراڵ یاری دەکات، حەز بە پاسات و کۆنتڕۆڵی تۆپ دەکات، گرنگی بە داگیرکردنی ناوەڕاستی یاریگا دەدات، بەڵام گەڕی رابردوو بە لەدەستدانی دەرفەتەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
دهۆک لە پلانەکانی پشت بە سێ ناوەڕاستکارەکانی دەبەستێت، کە هارون ئەحمەد و زانا عەلی و پیتەر گۆرگیسن، بەڵام پیتەر بەهۆی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی عێراقەوە ناتوانێت لەم یارییە ئامادەبێت.
یانەی دهۆک دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە بلیتێکی پاڵەوانێتیییەکانی دەرەوە مسۆگەر بکات، بەڵام ئەرکی ئاسان نییە، چونکە تیپەکە هیلاکە و بەشێک لە یاریزانەکان دووچاری پێکان هاتوون.
یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە خانەی شەشەمی ریزبەندییەکە دێت، دوو یاریی کەمتر ئەنجامداوە، کە یەکێک لە یارییەکان بەرامبەر یانەی هەولێرە و لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریرییە، دهۆک تەنیا چوار خاڵ لە خانەی چوارەمی ریزبەندییەکەوە دوورە.
یانەی دیالە بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە کۆی 33 یاریی لە خانەی حەڤدەی ریزبەندی خولی ئەستیڕەکانی عێراق دێت، جەنگی گەورەی تیپە رکابەرەکەی ئەمڕۆی یانەی دهۆک مانەوەیە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆیە یاریکردن لەگەڵ ئەمجۆرە تیپانە ئاسان نییە.