بێنزێما پاڵپشتی كریستیانۆی كرد بۆ بەشداریكردن لە چامپیۆنزلیگ

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زنجیرەیەك لێدوانی جیاواز و رووداوی مێژوویی تۆمار كرا، بردنەوەی جامی شا لە لایەن ئیتیحادی سعوودیە وایكرد كریستیانۆ و نەسر بەشداریی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بكەن، لە لایەكی دیكەیشەوە جارێكی دیكە گومانەكان لەسەر رەگەزی ئیمان خلێف هەرای نایەوە.

بێنزێما دیارییەكی پێشكەشی تیپەكەی كریستیانۆ كرد
یانەی ئیتیحاد بە سەرکردایەتی کەریم بێنزێما، بووە پاڵەوانی جامی شای سعوودیە و خەڵاتێکی گەورەشیان پێشکەش بە یانەی نەسڕ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد.
یانەکانی ئیتیحاد و قادسیە لە یاری کۆتایی جامی شای سعوودیە رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا ئیتیحاد بە سەرکردایەتی کەریم بێنزێما هێرشبەرە فەڕەنسیەکەی، توانی یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بباتەوە. کەریم لەم یارییە توانی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و سەرکردایەتی بەدەستهێنانی ناسناوی جامی شای سعوودیە بکات.
ئیتیحاد کە پێشتر ناسناوی خولی رۆشنی سعوودیەی بەدەستهێنابوو، بەم هۆیەوە بلیتی چامپیۆنزلیگی ئاسیای وەرزی داهاتووی مسۆگەر کرد بوو، بۆیە ئەگەر قادسیە براوەی یارییەکە بوایە، ئەو کاتە وەکو پاڵەوانی جامی شا، بەشداری ئاستی دووەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیای دەکرد. بەڵام بلیتیەکە بەر سێیەمی خول کە یانەی نەسڕە کەوت و ئەو یانەیە، بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆنالدۆ بەشداری پاڵەوانێتیەکە دەکات.

هێشتا گومان لە رەگەزی ئیمان خلێف دەكرێت
فیدراسیۆنی جیهانی بۆکس واز لە ئیمان خلێف خانمە وەرزشوانی جەزائیری ناهێنێت و ناچاریان کردووە، پێش دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی پاڵەوانێتیەکان، جارێکی دیکە پشکنین بکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە رەگەزەکەی.
ئۆڵمپیادی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر لەسەر رەگەزی ئیمان خلێف خانمە وەرزشوانی جەزائیری دروستبوو، زۆرێک لەو بڕوایەدابوون رەگەزی ئەم خانمە نێرە و ناکرێت لەگەڵ ئافرەتان بەشداری یارییەکان بکات، بۆیە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵمپیادی پاریس، چەند جارێکی پشکنینی بۆ کرا و هەموو جارێکیشی پشکنینەکان رەگەزی مێینەی ئەم خانمەیان پشت راستکردەوە.
دوێنێ هەینی فێدراسیۆنی جیهانی بۆکس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموو خانمە وەرزشوانەکان پێش دەستپێکردنی هەر پاڵەوانێتیەکە، بە تایبەت پاڵەوانێتی جیهانی هۆڵەندا، پێویستە پشكنینی پزیشکی ناچاری بکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە رەگەزەکەیان. لە بەیاننامەکەدا بە ئاشکرایی ناوی ئیمان خلێف هێنراوە.
بەهۆی ئەو گومانانەی لەسەر خانمە وەرزشوانە جەزائیریەکە هەیە، فێدراسیۆنی جیهانی بۆکس بڕیاریداوە ئەمجارەیان پشکنینی بۆ ماوەیی بۆ ئەو خانمە بکات، دواتر لە ئەگەر پشت راستکردنەوەی رەگەزەکەی، ئینجا رێگەی پێبدرێت بەشداری پاڵەوانێتیەکان بکات.
ئیمان خلێف ئۆڵمپیادی رابردوو لە پاریس توانی مێدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت، ئەو خانمە وەرزشوانە ئامادەکاری بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی جیهانی هۆڵەندا دەکات، وەکو ئامادەکاری بۆ ئۆڵمپیادی داهاتوو، بەڵام زۆرێک لە فێدراسیۆن و وەرزشوانانی جیهان، دژی بەشداری کردنی ئیمانن لە پاڵەوانێتیەکە.

ماسكیرانۆ: ئەوەی مێسی دەیكات لە هیچ یاریزانێكی دیكەم نەبینیوە
ئینتەر مەیامی دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز لە خولی ئەمریکا، دواجار گەڕی رابردوو بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر رێچکەی بردنەوەکانی، لەمبارەیەوە ماسكیرانۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی دەڵێت: ئەوەی لە مێسیم بینیوە لە هیچ یاریزانێكی دیكەم نەبینیوە.
ماسکێرانۆ راهێنەری یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند مێسی سەركردەیەكی گەورە و یاریزانێكی ئاسایی نییە، لەمبارەیەوە دەڵێت: مێسی بۆ ئارجێنتینا کاریگەرییەکی زۆری هەبووە، بە تایبەت بۆ من کە ساڵانێکی زۆر پێکەوە، لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان یاریمان کرد و ئێستاش وەکو هاندەرێکی.
خاڤێر ماسكیرانۆ دەشڵێت: ئەوەی من لە مێسی بینیومە، ئەو تەنها یاریزانێک نییە، بەڵکو سەرکردەیەکی گەورەیە، کە ساڵانێکە خزمەت بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات. لەبارەی دەنگۆکانی پەیوەندی کردنی دی ماریا بە یانەکەمانەوە، من ئەو یاریزانەم زۆر خۆشدەوێت، بەڵام ئەم دەنگۆیانە راست نەبوو، چونکە پێشتر ئاگادار بووم کە پەیوەندی بە یانەکەی پێشوویەوە دەکات”.
مێسی و هاوڕێیەکانی ئەم وەرزە لە کۆی 15 یاری خولی ئەمریکا و لە کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولەکە و بە یارییەک کەمتر، خاوەنی حەوت بردنەوە و سێ دۆڕان و هەروەها پێنج یەکسانبوونن و بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ و بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ یانەی پێشەنگ، لە پلەی شەشەم دێن.
مێسی ئەم وەرزە لە کۆی 16 یاری یانەکەی لە خولی ئەمریکا، بەشداری 13 یاریکردووە و لەو 13 یارییەش بەشداری 12 گۆڵی کردووە، واتە 9 گۆڵ و سێ ئاسیستی هەیە و لە ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکە، لە پلەی نۆیەم دێت.

بوفۆن: بەرامبەر بارسێلۆنا و ریال مەدرید شایستەی سەركەوتن نەبووین
جیانلویجی بوفۆن ئەفسانەی ئیتاڵیا و گۆڵپارێزی پێشووی یوڤێنتۆس، نیگەرانە لەو ناڕەزایەتییەی بەرامبەر ئینتەر میلان هەیە کە ئەم یانەیە نوێنەری ئیتاڵیایە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
بوفۆن ئێستا وەکو بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی یەکەمی ئیتاڵیا کار دەکات، دەڵێت ئەوکاتەی یاریزان بووە هەستی بەبێزاری کردووە کاتێک خەڵکانێک ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەیان کردووە، ئەو هەرچەندە یەکێک بووە لە رکابەرەکانی ئینتەر میلان بەڵام ئێستا دڵخۆشە کە یانەیەکی وڵاتەکەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات و ئامادەیە بەهەموو جۆرێک پاڵپشتیان بکات.
بوفۆن هێما بۆ ئەوە دەکات چامپیۆنزلیگ بۆ یوڤێنتۆس و هاندەرانی وەکو گرێیەک بوو، زیاتر لە جارێک گەیشتنە یاریی کۆتایی بەبێ ئەوەی بتوانن نازناوەکە ببەنەوە، بە پەشیمانییەوە دانی پێدادەنێت کە ئەو تیپانەی بەرامبەریان یارییان کردووە لەوکاتەدا باشتر بوون.
لە کۆتاییدا بوفۆن دەڵێت: “لەنێوان پاریس سانجێرمان و ئینتەرمیلان ئەوەی باشتر بێت شایستەی نازناوەکەیە، ئێمە سێ جار لە یاریی کۆتایی دۆڕاین و شایستە نەبووین ببینە پاڵەوان، بەرامبەر ریاڵ مەدرید شایستەی دۆڕان بووین، هەروەها بەرامبەر بارسێلۆنا شایستەی دۆڕان بووین، ئێمە تەنیا هەوڵماندا بەرگری بکەین”.
یوڤێنۆتس 9 جار لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی کردووە، لە ساڵانی 1985 و 1996 بووە پاڵەوان، بەڵام 7 یاریی کۆتایی دۆڕاندووە، ئەو یانەیە زۆرترین جار لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دۆڕاوە.