بارزان ئەکرەم – هەولێر
ڕافد بەدرەدین، یاریزانە سەلار و سەنگینەكەی هەولێر، بە بیدەنگی و ئارامی ناسرابوو، بەڵام لە نێو یاریگە سەخت و دژوار بوو، سەرئێشەی هێرشبەرانی تیپی بەرانبەر و كۆڵەگەی پاڵپشتیی یاریزانانی یاوەری بوو لە بەرگری. ڕافد بەدرەدین، كە ناوێكی گەش و دیاری نێو تۆپی پێی هەولێر و كوردستانە، بە ئاستێكی باڵا، بێدابڕان ساڵانێكی زۆر یاریی بۆ یانەی شارەكەی كرد، بووە هۆی چەندان ئەنجامی باش و ناسناوی گەورە بۆ تیپەكەی.
رافد بەدرەدین، جگه له به‌رگری، تایبه‌تمه‌ندیی گۆڵكردنیشی هەبوو. له ساڵی 1996 روو له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات تا 2011 له‌و یانه‌یه ده‌مێنێته‌وه، یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كردووه و چه‌ندان ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بردووه‌ته‌وه، له‌وانه سێ جار خولی نایابی عێراقی.
ساڵی 2004، له‌یارییه‌كانی پاڵه‌وانیە‌تیی جامی (ئێل جی) له وڵاتی مالیزیا، به‌رگریكاره‌كه‌ی هه‌ولێر له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی به‌شداریی ده‌كرد، زووتر یاریزانه‌كان به رافد ده‌ڵین: ئاگەداری ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی خۆمان به، چاوی پیسه و لێزه‌ری هه‌یه، به‌ڵام رافد قسه‌كه به‌هه‌ند وه‌رناگرێت و فه‌رامۆشی ده‌كات
ئه‌و رۆژه له یارىی نێوان عێراق و به‌حرێن، له نیوه‌ی یه‌كه‌م عێراق باشترین یاریی كرد، چه‌ندان لێدانیان بۆ ناو گۆڵ هه‌بوو، به‌ڵام گۆڵپارێزی به‌حرەین هه‌مووی ده‌گه‌ڕانده‌وه، نیوەی یه‌كه‌م هیچ گۆڵیان پێ تۆمار نه‌كرا، یاریزانه‌كانیش هاواریان بۆ هێرشبه‌ره چاوپیسه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد، كه له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ بوو، كە هەوڵێك بدا!!
هێنده‌ی نه‌برد هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاتی یانه‌ی كه‌رخ و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گوتی: ئه‌وه‌یه گۆڵپارێز خۆ گۆڵی لێ ناكرێ، كەمێك دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی، رافد و گۆڵپارێزه‌كه به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، گۆڵپارێزه‌كه چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت و رافدیش زۆر خراپ به‌رده‌بێته‌وه، كه نزیكه‌ی ده خوله‌ك له‌نێو یاریگه هیچ هۆش و سەرنجی لای یارییه‌كه نامێنێت.
له سه‌ره‌تای نیوەی دووه‌م ئه‌م رووداوه رووی دا، گۆڵپارێزه‌كه‌ی به‌حرەین به‌یه‌ك گێم پێنج گۆڵی لێكرا، وا سه‌ری لێ شێوابوو نه‌یده‌زانی چیبكات، ته‌نیا ئه‌و پێنج لێدانه‌ش بۆ ناو گۆڵ چوو، ئه‌وه‌یش هه‌مووی بووه گۆڵ، هه‌رگیز باوه‌ڕت نه‌ده‌كرد گۆڵپارێزه‌كه‌ی نیوەی یه‌كه‌م بێت، ئیدی هه‌موو یاریزانه‌كان دوای یارییه‌كه به‌هێرشبه‌ره چاوپیسه‌كه‌ی عێراقیان ده‌گوت: بێ ئه‌وه‌ی یاریی بكه‌یت پێنج گۆڵت كردووه، هه‌ر باسی ئه‌و رووداوه‌یان ده‌كرد، پێیان ده‌وت لێزه‌ره‌كه‌ت فریامان كه‌وت.
ڕافد بەدرەدین، سەرەڕای ئەوەی ساڵانێكی زۆر یاریی دەكرد و لە نێو وەرزشدا بوو، دوای وازهێنانی لە یاریی فەرمی، تووشی نەخۆشیی دڵ بوو نەشتەرگەریی كرد، ئێستە تەندروستیی باشە و وەكوو ناوێكی گەش و خاوەنمێژوو لە شاری هەولێر و كوردستان دەمێنێتەوە.