ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پیشانگایى فۆتۆگرافى تایبەت بە وێنەکانى وێنەگرى وەرزشیى بە ناوبانگى کوردستان کۆچکردووە ” تەڵعەت نورى ” لە گەلەرى مەحمود هەولێرى کردەوە.
لە کردنەوەى پیشانگاکەدا، کە خۆشناو ئاقوبانى، پەرلەمانتارى کوردستان و ناز جەلال، بەرێوەبەرى EJCCى پارێزگاى هەولێر و خانەوادەکەى و بەشێک لە دۆست و هەڤاڵانى ئامادەى بوون. پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى وێنەکان، دەستخۆشى لە ئامادەکار و کۆکەرەوەى پیشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.