مەسعوود میرال ڕۆیشتنی لە راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی دهۆك ڕاگەیاند

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

مەسعود میراڵ بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەی دهۆک راگەیاند، راهێنەرەکەی هەڵۆکانی چیا لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام دەستلەکارکێشانەوە و رۆیشتنی لە یانەی دهۆک راگەیاندووە، کە ئەمڕۆ لێژنەی رێککاری بەفەرمی ئەو راهێنەرەی دهۆکی بۆ ماوەی شەش مانگ سڕکرد و بە پێبژاردنی ٢٥ ملیۆن دینار سزای دا، ئه‌م بڕیاره‌ش نیگه‌رانی یانه‌ی دهۆك لێكه‌وتووه‌ و پێیانوابوو میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی قسه‌كانی راهێنه‌ره‌كه‌یان شێواند بوو.

دوای بڕیاره‌ قورسه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، مه‌سعوود میرال راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆک رایگەیاند هەموو شتێک کۆتاییەکی هەیە، ئەمڕۆش رۆژی کۆتاییە لەگەڵ یانەی دهۆک، دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕاهێنەری دهۆک دوای دۆڕانە قورسەکەی دهۆک هات کە لە شاری دهۆک لە میانەی یارییەکانی گەڕی ٣٤ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە چوار گۆڵی بێ بەرانبەر بە یانەی قوەجەویە دۆڕا.
سزا قورسەکەی میراڵ
دوای ڕووداوەکانی یاری نێوان دهۆک و تەڵەبە لێژنەی سزادانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی رووداوەکانی یارییەکەی نێوان دهۆک و تەڵەبە، کە لە یاریگای دهۆک لە ڕۆژی١٤/٥/٢٠٢٥ ئەنجامدرا، و بە سەرکەوتنی دهۆک خاوەن یاریگا کۆتایی هات.
دوای ئەوەی لیژنەکە پێداچوونەوەی بە راپۆرتەکانی ناوبژیوانی یارییەکەدا کرد، لەگەڵ بینینەوەی ئەو گرتەیەی کە ڕاهێنەری یانەی دهۆک، (مەسعوود میرال) بە شێوەیەکی توند ناڕەزایی دەرببڕێت بەرانبەر بە بڕیارەکانی ناوبژیوان، ناوبراو کارتی سووری بەڕوودا بەرز کرایەوە.

دوای کارتە سوورەکە ناوبژیوان داوای کرد کە دەستبەجێ یاریگا بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەو رەتیکردەوە سەرەڕای دەستوەردانی پیاوانی ئەمنی یاریگاکە و ستافی ڕاهێنەر، بەڵام بە زمانێکی ناوەرزشانە بەردەوام بوو لە سەرپێچی کردن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دوای ئەوەش چەند جارێک تفی لە ناوبژیوانی یارییەکە کرد.

لەگەڵ ئەوانەدا بەپرسی ئەمنی یاریگاکە (سەکڤان محه‌مه‌د ئەمین) هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوان و هەڕەشەی لێکردووە کە ڕێگری دەکات لە چوونە دەرەوەی لە پارێزگای دهۆک، یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەم بارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و چەند بڕیارێکی راگەیاند:
بەو پێیەی ئەم کارانە لەگەڵ ڕه‌وشتی وەرزشیدا ناتەبایە و پەیامێکی نەرێنی دەنێرێت بۆ فیدراسیۆنی ئاسیا، بەتایبەتی کە ئێمە لە ناوەڕاستی پاڵاوتنەکانی کۆتاییداین بۆ مۆندیال و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوە، لیژنەکە بڕیاریدا:

سزادانی (مەسعوود میرال)، ڕاهێنەری یانەی دۆهوک، بە سڕکردرنی بۆ ماوەی ٦ مانگ لە مەشق و ڕاهێنانی یانەکەی لەگەڵ ئەوەشدا بە هەموو شێوەیەک رێگری لە ناوبراو دەکرێت لە سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان لەگەڵ، غەرامەکردنی دارایی بە بڕی٢٥ بیست و پێنج ملیۆن دینار بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی ٤٧ لە ساڵی ١٩٩ لە بڕگەی ٢٠، ٢٠٢٤-٢٠٢٥

سزادانی (سەکڤان محه‌مه‌د ئەمین) دوورخستنەوەی لە سەرجەم کاروبارە وەرزشیەکان تا کۆتایی وەرز، لەگەڵ غەرامەکردنی دارایی بە بڕی ٣ سێ ملیۆن دیناری عێراقی، بە پشتبەستن ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بە بڕگەکانی ماددەی (٤٧) بڕیارەکە بە کۆدەنگی دەرچووە و جێگەی تانەدان دەبێت. لە پەیڕەوی ئەخلاقی بۆ وەرزی
میرال سەرەتای ئەم وەرزە ئەرکی راهینەرایەتی یانەی دهۆکی گرتە دەست و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هه‌ولێر كه‌وتووه‌، له‌ ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی كۆتایی نێوان دهۆك و مه‌سعوود میرال، كارگێری یانه‌ی هه‌ڵۆیه‌كان بۆ داهاتوو هه‌ر پشت به‌ راهێنه‌رانی ئه‌ورووپا ده‌به‌ستن، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ یانه‌ی دهۆك دیسان راهێنه‌رێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی پێشووی یانه‌ی دالكورد به‌ ناوی “ئه‌میر” كه‌ پێشتر مه‌سعوود میرال له‌ دالكورد یاریده‌ده‌ری بووه‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ڵۆیه‌كانی بادینان وه‌ربگرێت.