ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە دوایین 24 كاتژمێری رابردوو، چەندان رووداو و پێشهاتی وەرزشی سۆشیاڵمیدیای تەنی، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنیا بە مانشێتێكی گەورە نووسیویەتی: “بارسێلۆنا بەبێدەنگی خەونەكانی ریال مەدریدی لە گۆڕنا”. لە لایەكی دیكەیشەوە بەهۆی كارلۆ ئانچیلۆتی، بەرپرسێكی گەورەی بەرازیل لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
شكستهێنانی پرۆژەی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانەی نەسری سعوودیە زۆرترین كاردانەوەی لەنێو میدیایەكانی جیهان دا بەدوای خۆیدا هێنا، بەوپێیەی نەسر ئەم وەرزە بەدەستبەتاڵی ماڵئاوایی كرد و تەنانەت بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیاش سەرنەكەوت.
بارسێلۆنا ریمۆنتادای بەسەر ریال مەدرید كرد
سەرەتای ئەم وەرزە چاوەڕێ دەکرا، ریاڵ مەدرید بە پاڵپشتی چوارینەکەی واتە کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ و جود بێلینگهام، بتوانێت دەست بەسەر ناسناوەکاندا بگرێت، بەڵام بێ ئاگا لەوەی بارسێلۆنا دەتوانێت بە پاڵپشتی چوارینەکەی دەست بەسەر هەموو شتێکدا بگرێت.
سەرەتای ئەم وەرزە چاوەڕێ دەکرا، ریاڵ مەدرید بە پاڵپشتی چوارینەکەی واتە کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ و هەروەها جود بێلینگهام، بتوانێت دەست بەسەر ناسناوەکاندا بگرێت، بەڵام بێ ئاگا لەوەی بارسێلۆنا دەتوانێت بە پاڵپشتی چوارینەکەی دەست بەسەر هەموو شتێکدا بگرێت.
لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا هەر یەکە لە لامین یامال و رافینها و پێدری و لێڤاندۆڤسکی، توانیان سەرکردایەتی ئەنجامە باشەکانی یانەکەیان بکەن، کەم کەس چاوەڕێ ئەو ئاستە بەرزەی لەو چوار یاریزانەی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیای دەکرد.
بارسێلۆنا بە هاوکاری ئەو چوار ئەستێرەیەی توانی چوار کلاسیکۆ بە دوای یەک لە ریاڵ مەدریدی رکابەری بباتەوە، هەر ئەمانەش هۆکاری ئەنجامە باشەکانی یانەکەیان بوون و لە کۆتاییشدا توانیان، 97 گۆڵ و 59 ئاسیست تۆمار بکەن.
یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەرامبەر گواستنەوەی ئەو چوار یاریزانەی تەنها 103 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە ئەویش کە خەرجی لیڤاندۆڤسکی و رافینها بووە، لامین یامال و پێدری بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیان.
لەلایەکی دیکەوە چوارینەکەی ریاڵ مەدرید کە نرخەکەیان خەیاڵیە و یانە شاهانەکە بۆ گواستنەوەیان زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە، کەچی ئەم وەرزە نەیانتوانی هیچ ناسناوێک بۆ یانەکەیان بەدەست بهێنن.
چوارینەکەی ریاڵ مەدرید بە گشتی ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانێتیەکان، لەگەڵ یانەکەیان توانیان 85 گۆڵ و هەروەها 50 ئاسیست بۆ یانەکەیان تۆمار بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ ناسناوێک بۆ یانەکەیان بەدەست بهێنن.
“كەس نازانێت تۆپی پێی بەرازیل چی بەسەر دێت”
دوای دەستنیشانکردنی کارلۆ ئانچێلۆتی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئێدنالدۆ رۆدریگێز سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، هەر ئەمەش وایکردووە چارەنوسی راهێنەرە ئیتاڵیەکە ناروون بێت و کەس نازانێت تۆپی پێ ئەو وڵاتە چی بەسەر دێت. لەلایەکی دیکەوە رەنگە هەر بە هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆکەکەی تۆپی پێ بەڕازیل، هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە لە مۆندیالی داهاتوو بێ بەش بکرێت.
دوای دەستنیشانکردنی کارلۆ ئانچێلۆتی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئێدنالدۆ رۆدریگێز سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، هەر ئەمەش وایکردووە چارەنوسی راهێنەرە ئیتاڵیەکە ناروون بێت و کەس نازانێت تۆپی پێ ئەو وڵاتە چی بەسەر دێت.
لە مێژووە گەورەکەی بەڕازیل هەرگیز کەسێکی بیانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەکەی نەکردووە، بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، بۆ جاری یەکەم کەسێکی بیانی کە ئەویش کارلۆ ئانچێلۆتیە، وەکو راهینەری سامبا دیاریکرا، بەڵام هەر لەگەڵ دیاریکردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل کێشەی تێکەوت.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دادگای دادی شاری ریۆدۆجانیێرۆی بەڕازیل، بڵاویکردەوە بە تۆمەتی گەندەڵی ئێدناڵدۆ رۆدریگێزیان لە پۆستی سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان دوورخستووەتەوە و ناتوانێت لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت.
ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، ڕۆژی هەینی داوای لە دادگای باڵای وڵاتەکەی کرد بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سەر پۆستەکەی. ئەگەر ئەو دەستەیە لەژێر چاودێری دادوەریدا بێت، ئەوا ڕەنگە فیفا بە تۆمەتی تێوەگڵانی بڕیاری سیاسی، ڕێگری لە بەردەوامبوونی هەڵبژاردەی بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ بکات.
دوای دوورخستنەوەی ئیدنالدۆ دادگای دادی بەرازیل هەر زوو کەسێکی بە شێوەی کاتی وەکو سەرۆکی فێدراسیۆن دیاریکرد، هەروەها داواشیان کردووە بە زووترین کات هەڵبژاردن بکرێت، بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە دیاری بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی بەڕازیل بڵاویان کردووەتەوە، فیفا و کۆنمیبۆل دان پێدانان بە سەرۆکی کاتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان ناکەن، بۆیە رەنگە ئەم بابەتە لە زیانی تۆپی پێ وڵاتەکەیان کۆتایی بێت و هەڵبژاردەی وڵاتەکەشیان مەترسی ئەوەی لەسەرە، لە مۆندیالی 2026 بێ بەش بکرێت.
یانەی نەسر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێهیوا دەبێت
بەپێی هەواڵێکی مارکا، یەکێك لەو چوار یانەیەی بەڕازیل کە لە جامی جیهانی یانەکان یاری دەکەن، بە شێوەی فەرمی ئۆفەریان پێشكەشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووە و سەرنجی ئەستێرە پۆرتوگالییەكەیان راكێشاوە.
پڕۆژەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئەلنەسر سەری نەگرت، ئەمساڵ تەنانەت تاقە جامێکیان نەبردەوە و تەنانەت یانە سعوودییەكە نەیتوانی بۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیاش سەربكەوێت، ئەمەش بیركردنەوەی یانەی نەسری بەرامبەر كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڕیوە و رەنگە هەردوولایان رازی بن لەیەكتر جیاببنەوە، لەم نێوەندەشدا ئەستێرە پورتوگالییەكە ئۆفەرێكی باشی لە بەڕازیلەوە پێگەیشتووە.
تووڕەیی رۆناڵدۆ لە دوایین یاریدا زۆر شتی ئاشکرا کرد، بەتایبەت دۆڕان بەرامبەر بە یانەی ئیتیحاد كە تێیدا كەریم بێنزێما رابەرایەتی ئەو یانەیەی دەكرد، پێشوتر رۆناڵدۆ داوای بەهێزکردنی پێکهاتەی کردبوو و تەنانەت گواستنەوەی جۆن دۆرانی كۆلۆمبیش هیچی بۆ نەسرییەکان زیاد نەكرد و نەیتوانی ببێتە پاڵپشتییەكی باش بۆ ئەوەی نەسر خەونی بردنەوەی نازناوی خولی رۆشن بهێنێـتە دی. هەربۆیەش ئەگەری زۆرە رۆناڵدۆۆ ئاوڕێک لە بەڕازیل بداتەوە و لە جامی جیهانی یانەکان یاری بکات.
هەرچەند بوونی رۆناڵدۆ لە سعودیە کاریگەری خۆی هەبووە، بەڵام یانە عەربییەکان زیاتر سەرکەوتنیان دەوێت. ئەمەش لە كاتێكدایە هیچ كامێك لە یانەكانی نەسر و هیلال بە بوونی كریستیانۆ و نێیمار نەیانتوانی ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكەن، لە بەرامبەردا کەریم بێنزێما و یانەکەی توانیویانە کۆتایی بە بە سەردەمی پادشایەتی هیلال بهێنن و نازناوی ئەم وەرزەی خولی سعوودیەیان یەكلایی كردەوە.
ئێستا رۆناڵدۆ لە دووڕیانییەکدا ماوەتەوە، دەستەوارەکەی یانە بەڕازیلییەکە و بەشداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکان، یان لە سفرەوە لەگەڵ ئەلنەسر دەست پێبکاتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا، هەر چوار یانە بەڕازیلییەكەی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەكانی ئەم هاوینە: فلامینگۆ، پاڵمیراس، بۆتافۆگۆ و فلۆمنینزی ئامادەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازنەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر بە باشی لەگەڵ ژیانی سعودیە راهاتووە، بەڵام پێدەچێت ئەستێرە پۆرتوگالییەكە لەو پرۆژەیەی ئێستای یانەی نەسر بێهیوا بوو بێت، راستە پارەیەكی خەیاڵی دەستكەوت، بەڵام دەستكەوتە وەرزشییەكانی لە شوێنی خۆی وەستا و هیچ پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینی.