ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی و هانزی فلیك لە دوایین كۆنگرەی رۆژنامەوانییاندا بەشێوەیەكی بەربڵاو سۆشیاڵمیدیای تەنی، لە لایەكی دیكەیشەوە، ئانخیل دی ماریا بۆ جاری دووەم بڕیاری جێهێشتنی یانەی بێنفیكای دا.
ئانچیلۆتی: داڤیدی كوڕم لە هەموو یاریدەدرەكانم باشترە
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە دوایین كۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند راسته له ریال مەدرید ده‌ڕۆات به‌ڵام به‌راستی چێژ له‌م رۆژانه‌ی كۆتایی دەبینێت، دەشڵێت: هێشتا من ئه‌ندامی یانه‌كه‌م و ریال مه‌درید له دڵمدا شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه ئێستاش چێژ له راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م یانه‌یه ده‌بینم.
ئانچیلۆتی گوتیشی: داڤید جگه له‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری منه، ئێمه كوڕ و باوكین و به‌شێكی گرینگی كاروانی راهێنه‌رایه‌تیمه، رێزێكی ته‌واوم بۆ سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌ره‌كانم هه‌یه، به‌ڵام داڤید لای من زۆر تایبه‌ته، زۆر جار هه‌ندێ شتم پێده‌ڵێت كه هیچ كەس بوێری ئه‌وه‌ی نییه پێمبڵێت، بۆیه جگه له‌وه‌ی كوڕی منه هاوڕێیه‌كی زۆر باشیشه.
ئانچیلۆتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی رایگەیاند كە دڵنیایە لەوەی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان یارمه‌تی ئێمباپێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێڵاوی زێڕین بباته‌وه، دەشڵێت: له سه‌ره‌تای ئەم وەرزە دڵنیابووم كه ئێمباپێ ده‌توانێت 40 گۆڵ تۆمار بكات، به‌راستی وه‌كو وه‌رزی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید زۆر نایاب بوو، دڵنیام له داهاتوو زۆر باشتر ده‌بێت.
لەبارەی گرێبەستە نوێیەكەی ریال مەدرید، ئانچیلۆتی دەڵێت: دین هویسن یاریزانێكی زۆر نایابه و گه‌نجێكی خاوه‌ن توانایه، من دڵنیام گرێبه‌ستێكی زۆر نایاب ده‌بێت بۆ ریال مه‌درید، هه‌ركاتێك ریال مه‌درید یاریزانێك ده‌گوازێته‌وه پڕ ده‌بم له جۆش و خرۆش، دڵنیام یاریزان له‌م یانه‌یه زۆر پێشده‌كه‌وێت.
گرێبەستی هانزی فلیك نوێ دەكرێتەوە
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی هانزی فلیكی ئەڵمانی و راهێنەری یانەكەی نوێدەكاتەوە.
هانزی فلیک لە هاوینی ساڵی 2024 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنای لە جێگای چاڤی هێرناندێز وەرگرت، بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک یەكلاییبووەتەوە و هانزی فلیک گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەكو 2027 نوێ دەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەمزووانە یانە كاتالۆنییەكە نوێكردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەكەی رادەگەیەنێت.
فلیک لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوی لالیگا، جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.
هانزی فلیك: ساڵی داهاتوو بەهێزتر دەبین
هانزی فلیك لە دوایین كۆنگرەی رۆژنامەوانی دا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەم هەفتەیەی زۆر بەخۆشی و ئاهەنگەوە تێپەڕ كردووە، دەشڵێت: كاتێك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و هانده‌رانی بارسێلۆنا ئاهه‌نگمان گێڕا، هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌بوو، هیوادارم هه‌موو ساڵێك ئه‌و كه‌شه ببینین، هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌رزی داهاتوو هه‌مان كار دووباره بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی ده‌شزانم كاره‌كه ئاسان نییه، بەڵام دڵنیام كە ئێمە بەهێزتر دەبین.
فلیك گوتیشی: خێزانه‌كه‌م دووبه‌شن، به‌شێك لێره و به‌شێكیش له ئه‌ڵمانیان، چه‌ند كه‌سێكیان به‌هۆی منه‌وه هاتن و له‌گه‌ڵمان ئاهه‌نگیان گێڕا، لە هەمووی خۆشتر له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كه‌م كه تەمەنی سێ ساڵه پێكه‌وه سه‌یری ئاهه‌نگه‌كانمان كرده‌وه، وه‌رزێكی زۆر باشمان به‌ڕێكرد، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه دواین یارییه‌كان بكه‌ین و پشوو وه‌ربگرین، بێگومان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ كامپ نوو زۆر شت ده‌گۆڕێت، هیوادارم بتوانین له‌وێش سه‌ركه‌وتنه‌كان بنووسینه‌وه، ده‌زانم تیتۆ ڤیلانۆڤا له دواین دوو یاریی بارسێلۆنا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كه‌ی یاریزانانی لاماسیا بوو، ئێمەش بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتاییمان نه‌داوه.
دی ماریا یانەی بێنفیكا جێدەهێڵێت
ئانخێل دی ماریا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بە یەکجاری ریزەکانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی جێدەهێڵێت.
ئانخێل دی ماریا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە یانەکەی داهاتوو نەکردووە.
دەنگۆیەک هەیە دی ماریا بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی و پەیوەندی بە یانەی رۆزاریۆ سێنترالەوە بکات.
لەلایەکی دیکەوە یانەی بێنفیکا لە یاری کۆتایی جامی پۆرتوگاڵ، بڕیارە رووبەرووی سپۆرتینگ لیسبۆنا ببێتەوە و دواتریش لەگەڵ دی ماریا بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکەن، پاشان یاریزانە ئارجێنتیناییەکە بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت.