بارزان ئەکرەم – هەولێر
ئه‌حمه‌د له‌تیپه میللیه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌یاریكردن كرد، به‌ڵام به‌خێرایی گه‌شه كرد و په‌یوه‌ندی به‌ریزی لاوانی سلێمانیه‌وه كرد، رۆژێكیان به‌دیار یاریی كۆتایی تیپی یه‌كه‌می سلێمانییه‌وه داده‌نێشێت، له‌دوای یارییه‌كه هونه‌ر ئه‌حمه‌دی ئه‌ستێره‌ی ئه‌وكاتی یانه‌ی سلێمانیان خستووه‌ته سه‌ر شانیان و هه‌ڵیان گرتووه و وه‌ك پاڵه‌وانێك سه‌یری ده‌كه‌ن و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ده‌گرن، له‌وكاته‌دا ئه‌حمه‌د سالار به‌خه‌یاڵی دادێ و خه‌ون به‌وه ده‌بینێت رۆژێكدا بێت وه‌كو ئه‌م یاریزانه ببێته خۆشه‌وه‌یستی هانده‌رانی كوردستان و وه‌ك ره‌مزێك سه‌یر بكرێت، له‌مه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات تا به‌و خه‌ونه‌ی خۆی بگات، بۆیه شه‌و رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك داده‌نێت و مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
باڵا به‌رزییه‌كه و خێرایه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د سالار هاوكارێكی باشی كوڕه چه‌مچه‌ماڵییه‌كه ده‌بێت تا به‌و خه‌ونه‌ی بگات كه هه‌وڵی بۆ ده‌دا، له‌وه‌رزی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌ی دهۆك ده‌بێته پاڵه‌وان، به‌ڵام ئه‌حمه‌د به‌تۆماركردنی 15 گۆڵ بۆ یانه‌ی سلێمانی ده‌بێته گۆڵكه‌ری خولی نایابی كوردستان.
له‌هه‌مان ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گۆڵكارییه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر دێت، هه‌موو ئه‌و چركه ساتانه‌ی بیر ده‌كه‌وێته‌وه، كه رۆژانێك ده‌یه‌ویست ببێته پاڵه‌وانی هانده‌ران، له‌رێگا تا گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌ی وه‌ك فیلمێك دێته‌وه به‌رچاو، كه رۆژانێك به‌پێی په‌تی و پێلاوی لاستیك یاریی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر هه‌موو خه‌ونه‌كانی منداڵی كرده راستی و دره‌وشایه‌وه و ژماره‌یه‌ك ریكۆردی له‌كاروانی وه‌رزشی خۆیدا تۆمار كرد، بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش كه مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی بۆ ساتی وازهێنانی له‌یاریكردن سازكرا كه تێیدا له‌یاریی ماڵئاواییدا یارییه‌كی دۆستانه له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئه‌ستێره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
ئه‌حمه‌د سالار دوای ئه‌وه‌ی بووه گۆڵكه‌ری هه‌موو كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گۆڵ تۆماركردن له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز، تا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته 45 گۆڵ و ده‌بێته گۆڵكه‌ری مێژووی و یه‌كه‌می ئەو کاتی خولی نایابی كوردستان.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كورستانیش له‌چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی به‌شداری ده‌كات، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی جامی كوردستان له ساڵی 2013 ده‌باته‌وه، ئه‌حمه‌د به 160 گۆڵ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه جیاجیاكان، گۆڵكه‌ری یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانییه، له 2007 بانگهێشتی ئۆلمپی عێڕاق ده‌كرێت و له‌شاری هه‌ولێر به‌شداری كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات.
به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ كچه تاقانه‌كه‌ی و حه‌زی بینینی ئه‌و منداڵه، داوای مۆڵه‌ت له‌یه‌حیا عه‌لوانی راهێنه‌ر ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی، به‌هۆی ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی بۆ منداڵه‌كه‌ی هه‌یه‌تی ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق ده‌بێت و ناتوانێت له‌كچه بچووكه‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی ته‌مه‌نی له‌ده‌ست ده‌چێت.