بارزان ئەکرەم – هەولێر
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود له 1960 له‌دایك ده‌بێت، هه‌ر زوو خولیای وه‌رزش ده‌بێت، بۆیه كاتێك له‌یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت، به‌هۆی ته‌مه‌ن بچووكییه‌وه ده‌توانێت بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانیشه‌وه یاریی بكات، تا له‌كۆتایی بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بانگهێشت ده‌كرێت و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی له‌وێ ئه‌نجام ده‌دات.
یاریی بۆ تیپه كۆنه‌كانی ئه‌و كاتی هه‌ولێر كردووه، له‌وانه ئازادی و ئیسكان و ئه‌تڵه‌س و ته‌حریر زۆربه‌ی كات تۆڕی گۆڵی ئه‌م تیپانه‌ی پاراستووه، به‌ڵام له‌سه‌رتای نۆوه‌ده‌كانه‌وه ده‌چێته دونیای راهێنه‌رایه‌تی، سه‌ره‌تاش وه‌ك راهێنه‌ر گۆڵپارێزان، له‌یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر عه‌بد كازم كارده‌كات و ئه‌زموونێكی باش له‌م راهێنه‌ر بۆ داهاتووی فێر ده‌بێت، به‌عه‌بدوڵڵا گۆڵچی ناو ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی موفتیش به‌و ناوه به‌دوای نه‌گه‌ڕێی نایدۆزیه‌وه.
رووداوه گه‌وره‌كه‌ی ژیانی راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵا له‌ساڵی 1996 ده‌بێت، كاتێك راهێنه‌ری یانه‌ی هێرش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی، یارییان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاسۆ ده‌بێت، له‌پێكهاته‌ی هێرش دوو برای دووانه هه‌بوون، ئه‌وه‌نده شێوه‌یان له‌یه‌كتر ده‌چوو، كه‌س بۆی جیا نه‌ده‌كرانه‌وه، ناویان (ئاراس و ئارام) بوو، ئاراس پێنج خوله‌ك له‌ئارام گه‌وره‌تر بوو! بۆیه هه‌ندێجار خۆی به‌برا گه‌وره‌ی ئارام داده‌نا، كوڕی شه‌هید عومه‌ر هه‌وێزه‌ی بوون، كه باوكیان له 1979 به‌ده‌ستی رژێمی به‌عس شه‌هید ده‌كرێت.
یاریی ده‌ستپێده‌كات و ئاراس له‌هێلی به‌رگری یاریی ده‌كرد، به‌ڵام ئارام هێرشبه‌ر بوو له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانيشتبوو، نیوه‌ی یه‌كه‌م گۆڵێك له‌تیپه‌كه‌ی راهێنه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حمود ده‌كرێت، له‌كاتی پشووی نێوان گێمه‌كان، عه‌بدوڵڵا به‌ئارس ده‌ڵێ درێس و شۆرته‌كه‌ی خۆت بده به‌ئارام با ئه‌و بچێته نێو یاریگه، به‌ڵام نامه‌وێ ناوبژیوان بزانێت.
ئه‌مڕۆژه ناوبژیوانی یارییه‌كه ئه‌حمه‌د عه‌زیز ده‌بێت، كه له 2020 به‌رووداوێكی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد. له‌نیوه‌ی دووه‌م ئارام دێته نێو یاریگه و وه‌ك هێرشه‌برێكی چالاك جموجۆڵ ده‌كات، تیپی به‌رانبه‌ر و ناوبژیوانیش واده‌زانن، ئه‌مه هه‌ر به‌رگریكاره‌كه‌یه هاتووه‌ته هێلی پێشه‌وه، به‌ڵام كه‌سیان نازانن ئه‌مه براكه‌یه‌تی، یاریی له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه، له‌خوله‌كه‌كانی كۆتایی ئارام تۆپێك به‌سه‌ر له‌ستوونی یانه‌ی ئاسۆ ده‌دات، خه‌ریكبوو گۆڵی یه‌كسان بكاته‌وه، به‌ڵام تۆپه‌كه ناچێته گۆڵ، ئیدی یارییه‌كه ده‌دۆڕێنن، له‌دوای یارییه‌كه ئینجا عه‌بدوڵڵا به ناوبژیوان ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌ی كردووه.
عه‌بدوڵڵا مه‌حمود دواتر ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و دوو وه‌رز له‌پله یه‌كانی كوردستان راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و تیپه ده‌كات، دواتر له‌یانه‌ی بروسك ده‌بێته راهێنه‌ر و ماوه‌یه‌كیش وه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه له‌و یانه‌یه كارده‌كات، چه‌ندین یاریزانی گه‌وه‌ره‌ی كوردسان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پێگه‌یشتوون، یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و رزگاركردنی یانه‌كان بوو له‌دۆخه خراپه‌كان، هه‌ركاتێك یانه‌یه‌ك نزیك ده‌بوویه‌وه له‌دابه‌زین، ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌رده‌گرت و به‌خێرای رزگاری ده‌كردن، راهێنه‌راتی بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر، بروسك، كه‌ركوك، ئارارات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، گازی باكور كردووه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، به‌شداری له‌چه‌ندین پاڵه‌وانێتی ڤیڤا كردووه، باشترین ده‌ستكه‌وتی ژیانی خۆی له 2012 بوو، كاتێك له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بوونه پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتی ڤیڤا، وه‌ك یه‌كه‌م راهێنه‌ر جامێكی بۆ كوردستان به‌ده‌ستهێنا، له‌لای زۆربه‌ی وه‌رزشوانانی كوردستان به‌شێخی راهێنه‌ران ناوده‌برێت.