بارزان ئەکرەم – هەولێر
عەلی عەزیز، سه‌ره‌تا له‌پشت گۆڵی یانه‌ی ئارارات كاری تۆپ هێنانه‌وه بۆ یاریزانه‌كان دەبێت، دواتر هه‌مووان به‌جوڵه سیحراوی و نماییشه‌كانی سه‌رسام ده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له‌كوردستان زۆرترین خه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی بباته‌وه.
عه‌لی له 1985 له‌شاری كه‌ره‌جی سه‌ر به‌وڵاتی ئێران له‌دایك ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و ته‌سلیم نه‌بوون ده‌گرنه‌به‌ر، بۆیه عه‌لی له‌دووری خاك و نیشتمانی خۆی هاتووه‌ته دونیاوه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی كوردستان له 1998 عه‌لی رۆژانه ورده ورده ده‌چێته یاریگه‌كانی پیرمام و له‌پشت گۆڵ و ده‌وروبه‌ری یاریگه‌ی ئارارات ماوه‌ی 2 ساڵ ته‌نها تۆپی بۆ یاریزانه‌كان ده‌هێنایه‌وه.
له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵی سه‌رنجی یانه‌ی ئارارات راده‌كێشێت و په‌یوه‌ندی به‌تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ره‌وه بۆ تیپی لاوان ئارارات بانگهێشت ده‌كرێت، به‌جۆرێك جوله ده‌كات و پاس ده‌دات ئه‌وه‌ی سه‌یری كردبێت گره‌و‌ی له‌سه‌ر داهاتووی عه‌لی كردووه و پێیوابووه له‌داهاتوو ده‌بێته باشترینی كوردستان، ئه‌و پێداهه‌ڵگوتن و ستایشكردن و سه‌رسامبوونه به‌عه‌لی ئه‌وه‌ندیتر ئه‌و یاریزانه به‌هێز ده‌كات، هه‌رگیز له‌خۆبایی ناكات.
عه‌لی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌مین خولی سه‌رتاسه‌ری كوردستان له 2006ـه‌وه به‌شداری خولی نایابی كوردستانی كردووه، هه‌تا 2022، چوار جاریش ده‌بێته باشترین یاریزانی خولی نایابی كوردستان له‌وه‌رزه‌كانی (2010-2011، 2015-2016، 2017-2018)، ئه‌گه‌رچی ئامار و ریزبه‌ندیییه‌كی ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌خولی نایابی كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌وه روونه كه عه‌لی خاوه‌ن زۆرترین به‌شداری كردنه له‌مێژووی خوله‌كه، چونكه به‌بێ دابڕان 16 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك به‌شداریی له‌خولی نایابی كوردستان ده‌كات و هیچ یاریزانێك هێنده‌ی عه‌لی به‌رده‌وامی به‌یاریكردن له‌خوله‌كانی كوردستان نه‌داوه.
كێ پاڵپشتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عه‌لی بووه؟
عه‌لی عه‌زیز وه‌كو خۆی باسی ده‌كات پاڵپشت و هۆكاری سه‌كه‌وتنه‌كانی هیمداد بارزانی و سه‌هه‌ندی كوڕی هیمداد بووه، چونكه ئه‌وان له‌هه‌موو كاتێك پشتگیری‌یان كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی تووشی پێكانی زه‌حمه‌ت و قورس ده‌بوو به‌خێرایی هه‌رچی پێویستبا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆیان كردووه، ته‌نانه‌ت زۆرجار بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی پێكانه‌كه‌ی تێپه‌ڕ بكات بۆ چاره‌سه‌ر ناردوویانه‌ته وڵاتانی ده‌ره‌وه.
عه‌لی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان مێژووێكی نایاب ده‌نووسێته‌وه
له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، هه‌ر زوو عه‌لی بانگهێشتی ریزه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌شداری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌پاڵه‌واییه‌تی ڤیڤا له سوید كه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه سازكراوه كه سه‌ربه‌خۆیان وه‌رنه‌گرتووه عه‌لی به‌شداری ده‌كات.
دواتر عه‌لی عه‌زیز له 2012 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌بێته پاڵه‌وانی ڤیڤا كه له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، عه‌لی له‌و پاڵه‌وانێتییه پشكی شێری له‌بردنه‌وه‌ی جامه‌كه ده‌بێت، له 7 پاڵه‌وانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شدای كردووه، خاوه‌ن زۆرترین به‌شداریكردنه وه‌ك یاریزان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، خاوه‌نی 7 گۆڵیشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناوداری و تۆماره مێژووییانه‌ی عه‌لی عه‌زیز به‌ده‌ستیهێناوه، به‌ڵام هه‌میشه به‌كوڕه ساده و شه‌رمنه‌كه ناسراوه و كه‌مترین قسه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگه ده‌كات، به‌ڵام له‌ناو یاریگه به‌قاچه‌كانی قسه ده‌كات و هه‌مووان به‌جوڵه و نمایشه‌كانی سه‌رسام ده‌كات، کاتێک ئەو لە ناوەڕاست دەبێت زۆرترین دەرفەت دروست دەکات.
عەلی عەزیز تا ئێستا لە یاریکردن بەردەوامە، خاوەنی زۆرترین ژمارەی یاریکردنە لە خولی نایابی کوردستان، لە دوایین وەرز پەیوەندی بە یانەی پیشەسازییەوە کرد، بەهۆی ئەوەی یانەی ئارارات لە ریزی خولی نایابی کوردستان کشایەوە، عەلی دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە یاریکردن بەردەوامبێت، بە ئەگەرێکی زۆر پەیوەندی بە ریزی یانەیەکی دیکەی خولی نایابی کوردستان دەکات.