ئەمڕۆ هەولێر رووبەڕووی یانەی نەفتی میسان دەبێتەوە

بارزان ئەکرەم – هەولێر

لە یارییەکی بەهێزی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی نەفتی میسان دەکات، یارییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر(6:00)ـی ئێوارە لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری دەكرێت، ئەنجام دەدرێت هەولێر لە دۆخێکی باش گەڕاوەتەوە، یاریی رابردوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی لە یانەی کەربەلا بباتەوە.

هەولێر هەفتەی رابردوو بەربەستێكی سەختی كەربەلای تێپەڕاند کاتێک گەیلان لوقمان و مستەفا قابیل سەركردایەتی سەركەوتنەكەی كوڕانی قەڵاومنارەیان كرد و تاڕادەیەك دۆخی خراپی دەروونی هەولێریان بەرەو ئارامی برد، بۆ یارییەكەی ئەمڕۆش هەولێر دەرفەتی بردنەوەی هەیە.
هەولێربە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە خانەی چواردەیەکی ریزبەندی دێت، ئامانجی یەکەمی یانەی هەولێر لەم وەرزە مانەوەیە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق. لە بەرامبەردا یانەی نەفتی میسان، کە لەم یارییە رکابەری سەرسەختی یانەی هەولێرە، بە 43 خاڵ لە خانەی دەیەمی ریزبەندی دێت.

زاخۆ دەیەوێت کارەبای بەغدا بکوژێنێتەوە
یانەی زاخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی کارەبا، رۆژی چوارشەممە، کاتژمێر(6:00)ـی ئێوارە لە بەغدا یارییەکە ئەنجام دەدرێت.
یانەی زاخۆ ئەمە دووەم یارییەتی لەسەر دەستی راهێنەرە تازەکەی، کە عەبدولغەنی شەهدە، یاریی رابردوو بە بێگۆڵ لە گەڵ زەورا یەکسانووبن، دەیانەوێت دوای 5 یاریی یەکەم بردنەوە و یەکەم گۆڵ لە یارییە تۆماربکەن. زاخۆ بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە خانەی سێیەمی ریزبەندیی دێت.

نەورۆز لە نەجەفە
رۆژی پێنجشەممە، کاتژمێر(6:00) دەبێتە میوانی یانەی نەجەف، نەورۆز لە دۆخێکی خراپدا یاریی لەگەڵ نەجەف دەکات، چونکە لە دۆڕانەوە روویکردووەتە ئەم یارییە، جگە لەوەش رووبەڕووی راهێنەری پێشووی تیپەکە دەبێتەوە، کە راهێنەر وەلی کەریمە، یانەی نەورۆز بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ، لە خانەی سێزدەیەم دێت.