بەبەشداری 8 یانە خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان بەڕێودەچێت

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

بەبەشداری 8 یانە کە بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، خولی فوتساڵی کچانی کوردستان بەردەوامە و یارییەکانی قۆناغی یەکەم کۆتاییان هات، لەگەڕی شەشەمی یارییەکاندا یانەکانی چەمچەماڵ، ئافرەتانی دهۆک، ئافرەتانی هەولێر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا،

شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بەهۆی ئەوەی کە ئەم وەرزە ژمارەی یانەکان کەمە، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە جیاواز دەبێت، ساڵانی ڕابردوو خولەکە بەیەک قۆناغ بوو، بەڵام ئەم وەرزە بەشێوازی چوون و هاتن دەبێت، هەر یانەیەک لە قۆناغی یەکەم شەش یاری ئەنجام دەدات، سێ یاری لە یاریگەی خۆی و سێ یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، خاوەنی پلەکانی یەکەم و دووەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە چوار گۆشەی زێڕین، لەو قۆناغەیشدا پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم بەیەکەوە یاریدەکەن، پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەمیش لەگەڵ پلەی دوومی کۆمەڵەی یەکەم یاریدەکات.
بەمشێوەیە لە قۆناغی دووەمدا یانەی ئافرەتانی دهۆک ڕووبەڕووی یانەی سیروانی هەڵەبجە دەبێتەوە و لە یاری دووەمیشدا یانەی ئافرەتانی دهۆک لەگەڵ یانەی چەمچەماڵ یاری دەکات، بڕیاریش وایە هەر ئەمساڵ خولی ژێر ١٧ ساڵانی کچانیش ئەنجام بدرێت.
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
١- ئافرەتانی دهۆک ١٦ خاڵ
٢- ئافرەتانی چەمچەماڵ ١٢ خاڵ
٣- ئافرەتانی رواندز ٧ خاڵ
٤- ئافرەتانی کۆیە سفر خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١-ئافرەتانی هەولێر ١٦ خاڵ
٢- ئافرەتانی سیروانی هەڵەبجە ١٢ خاڵ
٣- ئافرەتانی زاخۆ ٧ خاڵ
٤- ئافرەتانی سۆران ٤ خاڵ