هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بەبەشداریی 20 یانەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی وەرزی نوێی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان کۆتایی هات و دوو یانەی دەگەنە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش ببوون هەرچوار یانەی بەردەرەش، شێخان، سەنگەسەر و حاجیاوا گەیشتنە چوار گۆشەی زێڕینی خولەکە و ڕکەبەری لەسەر دوو بلیتی گەیشتن بە خولی پلە یەک دەکەن.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بە گوێرەی شێوازی خولەکە بۆ ئەم وەرزەی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان ئەو 20 یانەیە دابەش ببوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و هەر کۆمەڵەیەی 10 یانە لە خۆ گرتبوو، یارییەکان بە یەک قۆناغ بەڕێوەچوون، خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە کە یانەکانی بەردەرەش لە کۆمەڵەی یەکەم و یانەی شێخان لە کۆمەڵەی دووەم بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی خولەکە و براوەیان دەبێتە پاڵەوانی خولی یانەی پلە دووەکان بۆ وەرزی 2024 ـ 2025 و ڕاستەوخۆ دەگاتە ڕیزی یانە پلە یەکەکان بۆ وەرزی داهاتوو، دۆڕاوی ئەو یاریەیش ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان سەنگەسەر و حاجیاوا دەبێتەوە و براوەی ئەو یاریەیش وەک یانەی دووەم دەگاتە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.
یارییەکانی ئەم وەرزە هەر پێنج ڕۆژ جارێک گەڕێکی یارییەکان بەڕێوەچوون،
یانەکانیش لە قۆناغی یەکەمدا بەمشێوەیە دابەشکرابوون: – کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش، کۆمەڵەی دووەم: بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیڤا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان.
گەڕی نۆیەمی یارییەکان کە دواین گەڕ بوو بەڕێوەچوون و هەریەک لە یانەکانی بەردەرەش و شێخان پێشەنگی یانەکانیان بەدەستهێنا و بەپلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە سەرکەوتن، ئەنجامی یارییەکانی گەڕی نۆیەمیش بەمشێوەیە بوو:
کۆمەڵەی یەکەم:
سەنگەسەر ٣– سفر مەخموور
هەریر سفر – ٤ بەردەرەش
شارەزوور ٥ – سفر خانەقین
ئاسۆ ٢ – سفر خەڵاتی پێنجوێن
سنوور ٢–٣ شیلادزێ
کۆمەڵەی دووەم:
هەڵەبجەی شەهید ١–١ باتیفا
خەلیفان سفر – ٥ حاجیاوا
شێخان ٦– ١ پەروەردە
باونوور ٢– ٢بروسک
بەختیار – خەبات – بەختیاری لەم یاریە بەهۆی کشانەوەی یانەی خەبات براوەبوو
ریزبەندی کۆتایی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-بەردەرەش ٢٢ خاڵ
٢- سەنگەسەر ٢٠ خاڵ
٣- شیلادزێ ١٤ خاڵ
٤- سنوور ١٤ خاڵ
٥- مەخموور ١٣ خاڵ
٦- ئاسۆ ١١ خاڵ
٧- شارەزوور ١٠ خاڵ
٨- خانەقین ١٠ خاڵ
٩- هەریر ٨ خاڵ
١٠- خەڵاتی پێنجوێن ٥ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- شێخان ٢٠ خاڵ
٢- حاجیاوا ١٨ خاڵ
٣- پەروەردە ١٨ خاڵ
٤- هەڵەبجەی شەهید ١٧ خاڵ
٥- باتیفا ١٥ خاڵ
٦- خەلیفان ١١ خاڵ
٧- بەختیاری ٩ خاڵ
٨- بروسک ٩ خاڵ
٩- باوەنوور ٦ خاڵ
١٠- خەبات سفر خاڵ
دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەم یانەکانی هەریر و خەڵاتی پێنجوێن لە کۆمەڵەی یەکەم و باونوور و خەبات لە کۆمەڵەی دووەم دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە سێیەکانی کوردستان.