بارزان ئەکرەم – هەولێر
هه‌رێم كه‌لاری، یه‌كێك له یاریزانه دیار و به‌رگریكاره تونده‌كانی یانه‌كانی كوردستان بوو، له 2007 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی ڤیڤا كرد، كه بۆ هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیه‌كان له وڵاتی سوێد رێكخرابوو، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ یاریزانانی كوردستان شتێكی تازه و نوێ بوو. ئەم پاڵەوانێتییە بۆ یاریزانە كوردەكان هه‌ستێكی خۆش‌بوو، كە تێیدا وەكو نوێنه‌ری وڵات و هه‌رێمی خۆت توانیان بۆ یەكەمجار رووبكەنە ئەورووپا و بەشداریی لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی بكەن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شتنی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ ئەورووپا، رووداوێكی نه‌خوازرا و روویدا، كاتێك هه‌رێم كه‌لاری، له هۆتێل هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشت و رۆیشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه.
پێشتر پلانێكی پێشوه‌ختی دانابوو
ئه‌و كوڕه كه‌لارییه شه‌ش مانگ زووتر هه‌وڵی رۆیشتنی دابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ر چه‌نده ماوه‌ی (45) رۆژ له‌وڵاتی توركیا بوو، نه‌یتوانی له‌بڕینی سنووره‌كانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام كاتێك به‌سووك و ئاسانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان گه‌شتی سویدی كرد، له‌خه‌یاڵی خۆیدا ده‌یگوت، هه‌رگیز ئه‌مه دوباره نابێته‌وه.
دوو رۆژ دوای گه‌یشتنی بژارده‌ی كورستان بۆ سوێد، به‌یانی رۆژی سێیه‌م كاتژمێر 11:00، چه‌ند هاوڕێیه‌كی هه‌رێم له‌وڵاتی نه‌رویج به‌ئۆتۆمبێڵێكی خۆیان دێنه لای خزمه‌تگوزاری هۆتێله‌كه و داوای بینینی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند سه‌رۆك شاندی هه‌ڵبژارده‌كه سه‌رجه‌م پاسپۆرته‌كانی یاریزانه‌كانی لای خۆی دانابوو، به‌ڵام دیاربوو كوڕه كه‌لارییه‌كه به‌رێگایه‌كی دیكه بیری له‌خۆشاردنه‌وه و رۆیشتن له‌هه‌ڵبژارده‌كه كردبووه‌وه، بۆیه كاتێك هاوڕێیه‌كانی دێن، ئه‌و له‌و كاته‌دا له‌ژووره‌كه‌ی خۆی ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی بۆ دێت، پێی ده‌ڵێن، میوانت هاتووه، هه‌رێمیش وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی به‌ختی بێت، ده‌چیته خواره‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی به‌ره‌و گه‌شته نادیاره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ڕێ.
دوای پێنج كاتژمێر رۆیشتن ده‌گاته وڵاتی نه‌رویج و چه‌ند رۆژێك خۆی حه‌شار ده‌دات، تا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م رووداوه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانه‌وه ده‌بێت، له‌لایه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یاریزانیكی ئاستبه‌رزی له‌ده‌ستدا و تووشی كێشه بوو، له‌لایه‌كی تریش شكست بوو بۆ ستافی سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژارده‌كه، كه یاریزانیك به‌و شێوه نایاساییه بۆی ده‌رچێت.
په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی پله دووی نه‌رویج ده‌كات
دوای ئه‌وه هه‌رێم بوڕهان له‌نه‌ورویج په‌یوه‌ندی به‌یانه‌یه‌كی پله دووی ئه‌و وڵاته ده‌كات به‌ناوی (سوینداڵ سوێره)، نزیكه‌ی ساڵێك و نیو له‌م یانه‌یه یاریی ده‌كات، له‌یانه نه‌رویجییه‌كه (14) گۆڵ تۆمار ده‌كات، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سزای سڕكردنی هه‌تاهه‌تایی له‌خوله‌كانی كوردستان بۆ ده‌ركرد.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌رێم له‌م وڵاته ده‌مێنێته‌وه، هه‌ست به‌غه‌ریبییه‌كی زۆر ده‌كات، ته‌نیایی و بێ كه‌سییه‌كه‌ی هیلاك و شه‌كه‌تی ده‌كات، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی له‌خه‌یاڵی خۆی وێنای كردبوو، كه ئه‌گه‌ر له‌وڵاتیكی ده‌ره‌وه یاری بكات، ئه‌وا ژیانی به‌ڕیژه‌یه‌كی زۆر ده‌گۆڕێت وا ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام وه‌ك دیاربوو، ژیانی سه‌ختی ئه‌وێ بۆ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشوان زۆر سه‌خته و ناگوزه‌رێت، په‌شیمان ده‌بێته‌وه و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه ده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو ئه‌و سزا و كێشانه‌ی هه‌یه‌تی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بكات؟!
بۆ ئه‌مه‌ش په‌یوندی به‌سه‌ركار عه‌لی خانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات، تا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، دوای ماوه‌یه‌ك به‌مه‌رجی داوای لێبوردن كردن، فیدراسیۆن رازی ده‌بێت سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، بۆیه له‌رێگای رێكخراو‌ی (ئای ئۆ ئێم) رێكار و خه‌رجی هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان رێكده‌خات و له 2009، ده‌گه‌ڕێته‌وه عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، دواجار هه‌رێم له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌نیشێته‌وه.
به‌ڵام لەنێو فرۆكه‌خانه تووشی لێپێچینه‌وه دێت، چونكه پێشووتر ناویان به‌هه‌رێم بورهان دابووه فرۆكه‌خانه، كه ئاگاداربن و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌ناوێكی تر خۆی لای رێكخراو‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ناساندبوو، دواتر له‌رێگه‌ی چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌ك كیشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و جارێكی‌تر به‌نیشتیمان شاد ده‌بێته‌وه.
مووچه‌كه‌ی له یانه‌كانی كوردستان زیاتر بوو!
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا هات وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، بووه وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ون به‌وه ده‌بین له‌ئه‌وروپا و دوور له‌كوردستان ده‌توانن بگه‌ن به‌خه‌ونه‌كانیان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه كه‌لارییه‌كه له‌یانه هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوردستان ده‌ستی به‌یاریكردن كرده‌وه و مووچه و شایسته داراییه‌كانی زۆر له‌و یانه نه‌وریجییه زیاتر بوو، كه له‌وێ وه‌ری ده‌گرت.
هه‌رێم له دایكبووی ساڵی 1984 شارۆچكه‌ی كه‌لاره، هه‌ر له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه ده‌ست به‌یاریكردن ده‌كات، وه‌ك بچووكترین یاریزان له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵی له‌ریزی نایابی شێروانه یاریی ده‌كات، دواتر به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌ی له‌ریزی چه‌ندان یانه‌ی دیاری كوردستان یاری كردووه، له‌وانه: سلێمانی، هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلیمانی، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، سیروانی نوێ، ئارارات و نه‌ورۆز.
دواتر له 2010 په‌یوه‌ندی به‌ئۆردوگای مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات، وه‌ك یاریزانیش له 2013 جامی زه‌یتونی كوردستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌باته‌وه، له‌دوای وازهێنانیشی له‌یاریكردن وه‌كو راهێنه‌رله‌گه‌ڵ چه‌مچه‌ماڵ ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و یانه‌یه ده‌گه‌ینێته ریزی نایابه‌كانی كوردستان.