مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی بێبەش بوو لە ناسناوی جامی سوپەر و جامی شا و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپاش پێیان وایە بێهیوا نین لە بردنەوەی ناسناوی لا لیگا، لە كاتێكدا 4 خاڵ لە دوای یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ و ڕكەبەریانەوەن.
یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید، پێیان وایە، لەم وەرزەدا هێشتا یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا نەبووە لە بردنەوەی ناسناوی لا لیگا، لە كاتێكدا 5 یاریی بۆ تەواوبوونی خولەكە ماوە و بەرشلۆنەش 4 خاڵ لە پێشە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردووەتەوە: سەرەڕای ئەوەی ریاڵ مەدرید جامی شای ئیسپانیای لەدەست دا، بەڵام هیوای بەوەیە بتوانێ یارییەكانی داهاتوو ئاستی باش بێ و چاوەڕوانی شكستی بەرشلۆنەیە و دەشیەوێ لە كلاسیكۆی داهاتوو لە یانە ڕكەبەرەكەی بباتەوە و نزیكتر بێتەوە لە ململانێی بردنەوەی ناسناوەكە.
یانەی ریاڵ مەدرید بەو یارییەی لە جامی شا كردی، ورەیەكی بەرزی وەبەر درایەوە، بەو پێیەی تیپەكەی فلیك نەیتوانی بە ئەنجامی گەورە 4-0 و 5-2 وەك لە خول و جامی سوپەر لە ریاڵی بردەوە، لە جامی شا بباتەوە.
دەشڵێ: ئەو گیانە ڕكەبەرییەكە، هیوایەكی لە نێو تیپەكە و یاریزانان زیندوو كردووەتەوە بۆ 5 گەڕی aو لە دەستەی هونەرییش، بە تایبەت دەیانەوێ دوو یاریی داهاتوو بەرانبەر سێلتافیگۆ و كلاسیكۆ لە 11ی مانگی داهاتوو بباتەوە، ئەو كاتە تا كۆتا یاریی ڕكەبەری دەكەن.
ریاڵ مەدرید پێی وایە گەیشتنە بە دوو نیوەی زیادكراو لەگەڵ بەرشلۆنە، واتەی ئەوەیە دەتوانێ ڕكەبەری ئەو یانەیە بكات.