پێكانی كانسیلۆ، جیسۆسی راهێنەری هیلالی تووشی دوودڵی كردووە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

پێش بەڕێوەچوونی یاریی كۆتایی جامی یانە بژاردە پاڵەوانەكانی ئاسیا، جیسۆسی راهێنەری یانەی (هیلال)ی سعوودی، تووشی دوودڵی و نیگەرانی هات، ئەوەش بەهۆی هاونیشتمانییەكەی (جیسۆس)ـەوە بوو، لەو یارییەی هەینیی ڕابردوو لە چارەكی كۆتایی جامەكە لەگەڵ تیپی كوانگۆی كۆریای باشوور كردیان و 7-0 گۆڵ بردیانەوە.

جیسۆسی پورتوگالی، دوای یارییەكە كە لە شاری جەددەی سعوودی بەڕێوە چوو، وتی: باشترە 1- 0 گۆڵ ببەینەوە لەوەی 7-0 ببەینەوە و یاریزانێكی وەكوو جواو كانسیلۆ لەدەست بدەین.
جواو كانسیلۆی پورتوگالی، كە ئەم وەرزە لە یانەی مانچستەر سیتییەوە چووە یانەی هیلالی سعوودی، ئێستە گومان لە پێكان و ئازاری ماسوولكەی پشتەوەی دەكرێ، بۆیە لە خولەكی 42 بە یاریزان یاسر شەهرانی، ئاڵوگۆڕی پێ كرد.
دەڵێ: پێگەی كانسیلۆ باڵایە و نەبوونی كاریگەرە، نازانن چەند دادەبڕێ، بەڵام لەدەستمان دا، دەمانەوێ بزانین چی بكەین و چۆن لە یاریی داهاتوو بەبێ ئەو هێرش ببەین.
كانسیلۆی تەمەن 30 ساڵ، ئەم وەرزە بەهۆی پێكانە بەردەوامەكانەوە، 9 یاری لەگەڵ یانەكەی دابڕاوە.
یانەی هیلالی پاڵەوانی خولەكە لە 1991، 2000، 2019 و 2021، 7 گۆڵی لە یانەی كوانگۆ كرد بە واژۆی 7 یاریزانی جیاواز.
دەشڵێ: سەرەڕای ئەو ئەنجامە گەورەیە، بەڵام تیپی بەرانبەر زۆر بە گیانی وەرزشی جووڵانەوە، تەنانەت دوای یارییەكەش گەڕانێكینان بەنێو یاریگەدا كرد، بۆ ئەوەی سڵاو لە هاندەران و یاریزانانمان بكەن.
ئێستە كانسیلۆ ئەركی سەختە بۆ ئەوەی بتوانێ پارێزگاری لە خولی ناوخۆیی بكا، كە 6 خاڵ لە یانەی ئیتحیادی پێشەنگەوە دوورن، لە كاتێكدا تەنیا 5 یاری بۆ كۆتاییهاتن بە خولەكە ماوە.
راهێنەر لەو رووەوە دەڵێ: لە ماوەكانی ڕابردوودا، كارمان بۆ ماوەی درێژ كرد بۆ بردنەوەی پاڵەوانیەتیی ئاسیا، بۆیە ئەنجامی چەند یارییەكی ناوخۆییمان كرد بە قوربانی،بەڵام یارییەكەمان بە پێكهاتەی تەواو و دوای گەڕانەوەی چەند یاریزانێكمان، ئەنجام دا.
دەشڵێ: نابێ نیگەران بین، هێشتا دوو یاریمان لەبەردەمە لەپێناو بردنەوەی ناسناوەكە، بۆیە هەنگا بە هەنگاو لەگەڵ یارییەكاندا مامەڵە دەكەین، گرنگترین ئەوەیە كە كار لەسەر چاكبوونەوە بكەین پێش ئەوەی یارییەكی تر بكەین.
یانەی هیلال لە نیوەی كۆتایی پاڵەوانەیتیی جامی یانە بژاردەكانی ئاسیا، ڕووبەڕووی یەكێك لە یانەكانی ئەهلیی وڵاتەكەی، یان بۆریرام یونایتدی تایلەندی دەبێتەوە.
یانەی هیلال لە وەرزی ڕابردوودا، لە نیوەی كۆتایی بەرانبەر یانەی عەینی ئیماراتی دۆڕا. كە دواتر ئەو یانەیە ناسناوەكەی بردەوە.
لە ساڵی 2014ـەوە یانەكەی پایتەختی سعوودیە شەش جار گەیشتووەتە نیوەی كۆتایی.