ئەمڕۆ شەممە 2025.4.26، بەبەشدارى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندى هەولێر، دکتۆر هەردی بەرێوبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، لە هەولێر ماراسۆنی ئومێد بۆ پاڵپشیکردنی تووشبووانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی ڕاکردنەکە بریتی بوو لە هۆشیار کردنەوەی خەڵکی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، هەروەها بەخشین و هاوکاری کەسانی نەخۆش بکرێ بە کلتوور لەلایەن خەڵکی تا بە بەخشین هیوا بۆ ژیان بگەڕێنینەوە.
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە ماراسۆنەکە، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و بەشداربووانى، ئاماژەی بەوەدا سازکردنى ئەم ماراسۆنە کە بۆ پشتیوانیکردنی تووشبووانی شێرپەنجەیە، پاڵپشتیكردن و بەخشینی ئومێد بە تووشبووانی شێرپەنجە و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
لەکۆتایدا، لە لایەن پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی ناوەندى هەولێر، خەڵات بەسەر براوەکانی ماراسۆنەكە دابەشكرا.