زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

* ئەمڕۆ دووشەممە لە دوایین یاریی گەڕی 33ـەمی خولی نایابی كوردستان، لە شاری لەندەن، تۆتێنهام هۆتسبێرز میوانداریی یانەی نۆتینگهام فۆڕێست دەكات، یارییەكەش لە كاتژمێر 10:00ـی شەو دەكرێت.
* ئەمڕۆ دووشەممە، لە دوایین یاریی گەڕی 22ـەمی لالیگای ئیسپانیا، لە هەرێمی كەتەلۆنیا، یانەی جیرۆنا میوانداریی یانەی ریال بێتیس دەكات، یارییەكەش لە كاتژمێر 10:00ـی شەو دەكرێت.
* یارییەكانی ئەمرۆی سێریا ئەی ئیتاڵیا: تۆرینۆ ـ ئۆدێنزی 13:30، كالیاری ـ فۆرێنتینا 16:00، جێنوا ـ لازیۆ 19:00، پارما ـ یوڤێنتۆس 21:45.
* ئەمرۆ لە خولی رۆشنی تۆپی پێی سعوودیە دوو یاریی دەكرێن: هیلال ـ شەباب 18:55، ئیتیحاد ـ ئیتیفاق 21:00.
* كیڤن دی برۆین ناوەراستكاری بەلجیكی یانەی مانچێستەر سیتی: یانەی مان سیتی هیچ ئۆفەرێكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم پێشكەش نەكردووم، تووشی شۆك بووم كاتێك بڕیاریاندا گرێبەستەكەم نوێ نەكەنەوە.
* رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا: ریال مەدرید ترسی لەوە هەیە ئەلێكساندەر ئارنۆڵد بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ بكاتەوە.
* رۆژنامەی لكیپی فەرەنسا: پاریس سانجێرمان لەسەر گواستنەوەی بەرگریكاری ئینگلیزی ئەلێكساندەر ئارنۆڵد ركابەری یانەی ریال مەدرید دەكات.
* بەیاننامەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا: لیڤاندۆڤسكی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ تووشی گرژبوونی ماسولكەكانی بووە و وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگەكان دیار نییە و پەیوەستە بە زوو چاكبوونەوە.
* رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنیا: زەحمەتە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێكانەوە بتوانێت بەشداریی لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید بكات.
* رێلیڤیۆی ئیسپانیا: رەنگە راهێنەری ئیتاڵی كارلۆ ئانچیلۆتی پێش كۆتایی ئەم وەرزە ریال مەدرید جێبهێڵێت و ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل وەربگرێت.
* كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید: هیچ پەشیمان نیم،لەو کارانەی لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجامم داوە، لێرە لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی زۆر باش یاریم کرد، دڵخۆشم کارم لەگەڵ کردوون، هیچ کەسێک و بەرپرسێكی یانەکە سەبارەت بە دۆرانەکەمان بەرامبەر ئارسێناڵ قسەی لەگەڵدا نەکردووم، هەندێک بابەت هەیە لە تۆپی پێدا ناخۆشە، هەموو شتێکی باش دەخاتە ژێر پرسیارەوە تۆ کە لە ماوەی 11 ساڵ 30 ناسناوت بردووەتە بۆ یەک دۆڕان هەموو شتێک لەبیر بکەی ئەمە دادپەرەوری نییە، من لەگەڵ یانەکە گرێبەستم هەیە تاوەکو لێرەبم هەوڵ دەدەم بۆ ئەوەی لەنێو رکابەرییەکاندا بمێنمەوە.
* رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا: كارلۆ ئانچیلۆتی و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی ریال مەدرید لە كۆتایی ئەم مانگە لەبارەی چارەنووسی راهێنەرە ئیتاڵییەكە بڕیار لەسەر هەموو شتێك دەدەن.
* بە گوێرەی راپۆرتی میدیایەكانی عەرەبی عێراقی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوو راهێنەری مەغریبی عەموتە وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە شوێنی خیسۆس كاساس دەستبەكار دەبێت.